__ رووداوی هاتوچۆ دوو هونەرمەندی کوردی کردە قوربانی__ کڕین و فرۆشی سمۆرە رێگەیەکی نوێ بۆ بازرگانیکردن لەکوردستان__ مهترسی داخرانی کۆنترین ڕۆژنامهی چالاکی کوردی __ ناروونی چارەنوسی چالاکێکی کرێکاری کورد پاش 15 رۆژ دەستبەسەری__ ئۆباما: ئەمریکا دەتوانێت سیستەمی بەرگری هەوایی رژێم پەک بخات__ لە سێدارەدانی بە کۆمەڵی 9 زیندانی لە زیندانی بەندەرعەباس__ سعد حریری: دەستێوەردانەکانی رژێمی ئاخوندی لە ناوژەکە مەترسیدارە
رووداوی هاتوچۆ دوو هونەرمەندی کوردی کردە قوربانی لەبەرەبەری بەڕێوەچوونی کۆنسێرتی بیژەن کامکار لەمەهاباد، هونەرمەندێکی کورد بە هۆی رووداوی هاتوچۆوە گیانی لەدەست دا و یەکێکی دیکەش بریندار بووە. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، رێکەوتی ٢ی بانەمەڕ، ئەرسەلان قانع زادە هونەرمەندی خەڵکی مەهاباد و ژەنیاری سازی" تمبک" لە نێوان جادەی تاران ـ قەزوین گیانی خۆی لەدەست داوە. ئەو هونەرمەندە کوردە، ئەندامی ئۆرکێسترای فیلارمونیکی موکریان لە مەهاباد بوو و لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا سەرقاڵی تەمرین و راهێنان بە مەبەستی بەڕێوەبردنی کۆنسێرتی بیژەن کامکار بوو. ئەو رووداوە یەک رۆژ بەر لەوادەی بەڕێوەچوونی کۆنسێرتی کامکار و ئۆرکێسترای فیلارمونیک لە مەهاباد، رووی داوە و بە وتەی سەرپەرەستی گرووپەکە، کۆنسێرتەکە لەکاتی خۆیدا بەڕێوە دەچێت و هەڵناوەشێتەوە. هەر لەو رووداوەدا سەلاح خزری هونەرمەندیکی دیکەی کوردکە لەگەڵ ئەرسەلان قانع زادە بوووە، بریندارە و ئێستا لە ژێر چاودێری پزیشکی دایە.کڕین و فرۆشی سمۆرە رێگەیەکی نوێ بۆ بازرگانیکردن لەکوردستانژمارەیەکی بەرچاو سمۆرەی دەگمەن کە ویستراوە لەلایەن بازرگانانەوە کاسبی پێوە بکرێت، لە ئۆستانی کوردستان دەستی بەسەردا گیرا. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەری کوردپا، لە چەند رۆژی رابردوودا، ٢١٩ سمۆرەی کوردستانی لە ئوستانی کوردستان لەلایەن هێزە ئینتزامییەکان دەستی بە سەردا گیراوە و رادەستی ئیدارەی گشتی ژینگە پارێزیی کوردستان کراوە. ئەو سمۆرانە دواتر لەلایەن پێرسۆنێلی ژینگەپاریزییەوە گەڕێندراونەتەوە باوەشی سروشت. لەو چەند ساڵەی دواییدا بازرگانی کردن بە جۆرەکانی گیانلەبەرانی وەک زەردە قۆرە(سەمەندەر) و سمۆرەی کوردستانی لەناوچەکانی ئێران و تەنانەت دەرەوەی ئێرانیش رووی لەزیادبوون کردووە و لەو پێوندییەدا ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان بەمەبەستی پاراستنی گیانی ئەو گیانلەبەرە لەشوێنە گشتی و گەشتیارییەکانی مەریوان ئاگاداری بڵاو کردووەتەوە. چالاکانی ژینگە پاڕێزی، بازرگانیکردن بە سمۆرە بە هۆکاری سەرەکی لەناوچوونی دار بەڕووەکانی زاگرۆس لەقەڵەم دەدەن و لەو باوەڕەدان سمۆرە هۆکاری زاوزێ، بڵاوکردنەوەی تۆوی بەڕوو و سەر لە نوێ گەشانەوەی دار بەڕووەکانی زاگرۆسە. بە وتەی یەکێک لە بەرپرسانی ژینگەپارێزی کوردستان، نزیک بە ١٤جۆر گیانلەبەر و ئاژەڵی وەک ورچ، پڵینگ، پشیلەی وەحشی و کێوی، سەگی ئاوی، کەڵ، بزن، هەڵۆ، داڵ و... مەترسی لە ناوچوونیان لە سەرە.مهترسی داخرانی کۆنترین ڕۆژنامهی چالاکی کوردی ڕۆژنامهی کوردی زمانی "ڕێگای نوێ" که 85 ساڵە له ئهرمهنستان بڵادەکرێتەوە رەنگە بهبۆنهی کێشه وگرفتەوە بۆ هەمیشە ڕەوانەی مۆزهخانهی چاپهمهنییهکان بکرێت. بهپێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ڕۆژنامهی Ryia Taze یان "ڕێگای نوێ" که یهکهمین ژمارهی له مانگی مارچی ساڵی 1930 له لایهن کوردهکانی ئیرەڤانەوە بڵاو کرایهوه، زۆرجار به هۆکاره جۆراوجۆرهکان به شێوهی کاتی بڵاونهکراوهتهوه، بهڵام تا ئهمڕۆ به شێوهی بهردهوام هەر لە چاپ دراوە. تیتاڵ کهرهم، سهرنووسهری ئێستای ڕۆژنامهی "ڕێگای نوێ" که خۆی زمان و ئهدهبیاتی ئێنگلیزی له زانکۆی ئیرەڤان تهواو کردووه، به بهشی ئینگلیزی سایتی ڕووداوی وت: ڕۆژنامهی "ڕێگای نوێ" لهم 85 ساڵهدا سەڕەڕای بوونی کێشهی زۆر لهوانهØ› شهڕی جیهانی، ستەمی ڕژێمی ئێستالین و ڕووخانی سۆڤییهت له ساڵی 1991 توانیویهتی تا ئێستا خۆی بپارێزێت. زیادیشی کرد: ئێستا بههۆی کێشەی وهکوو نهبوونی خوێنهر بههۆی کۆچی زۆرینەی کوردهکان له ئهرمهنستان، ڕکابهری نێوان کوردهکان و کێشهی دارایی ڕهنگه ئهم ڕۆژنامهیه وهکوو کۆنترێن و مێژوویی ترین ڕۆژنامهی کوردی زمانی، چالاک بۆ ههمیشه دابخرێت. یهکهمین ژمارهی ڕۆژنامهی کوردی زمانی "ڕێگای نوێ" له نهورۆزی ساڵی 1930 و له لایهن هراچیا کۆچهر، هرویتون میکیرچیان و گۆرک پاریس له کوردهکانی دانیشتووی ئیرەڤان، بڵاوکرایهوه.ناروونی چارەنوسی چالاکێکی کرێکاری کورد پاش 15 رۆژ دەستبەسەریدوای تێپەربوونی 15 رۆژ بەسەر دەستبەسەر کردنی نیزام سادقی چالاکی کرێکاری لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئیتلاعاتەوە تاکوو ئێستا هیچ زانیاریێک لەمەر چارەنووسی ناوبراوو لە بەر دەستدا نییە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، نیزام سادقی چالاکی کرێکاری خەڵکی شاری کامیاران کە ماوەی 15 رۆژە لە لایەن ئیتلاعاتی سنەوە دەستبەسەر راوە تاکوو ئێستا هیچ زانیاریێک لەمەر هۆی گرتن و شوێنی راگیرانی لە بەر دەستدا نییە. بە پێی ئەم راپۆرتە، ئیتلاعاتی کامیاران تاکوو ئێستا چەندین جار بنەماڵەی ئەم چالاکە کرێکارییەیان بانگهێشتی ئیتلاعات کردووە و وێڕای هەرەشە کردن لێیان پێیان راگەیاندوون کە بە هیچ شێوەێک بۆیان نییە کۆببنەوە یان برۆنە بەردەم ئیتلاعاتی سنە.ئۆباما: ئەمریکا دەتوانێت سیستەمی بەرگری هەوایی رژێم پەک بخاتباراک ئۆباما سەرۆک کۆماری ئەمریکا رایگەیاند، لە کاتێکدا کە ئەمریکا بریار بدات کە بەرنامەی ناوکەیی رژێمی ئاخوندی لە ناو بەرێت دەتوانێت سیستەمی بەرگری مووشەکی ئەو رژێمە کە سەرقاڵی کرینیەتی لە روسیە کون بکات و برواتە ناوی. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ئۆباما وتی، بوجەی بەرگری ئەمریکا نزیک بە 600 میلیارد دۆلار و بوجەی بەرگری رژێمی ئاخوندی نزیک بە 17 میلیارد دۆلارە. بە پێی ئەم راپۆرتە، رۆژنامەی واشەنگتۆن تایمز نوسیویە کە، ئەم وتانەی ئۆباما لە کاتێکدایە کە ناوبراو سەرقاڵی تاوتوێکردنی پێشنیاری روسیەیە بە مەبەستی فرۆشی سیستەمێکی دژە هەوایی مووشەکی بە نرخی 800 میلیۆن دۆلارە بە رژێمی ئاخوندی کە دەبێتە هۆی پێچەڵاوپێچ بوونی وتووێژە ناوکەییەکان.لە سێدارەدانی بە کۆمەڵی 9 زیندانی لە زیندانی بەندەرعەباسسەر لە بەیانی ئەمرۆ 9 زیندانی لە زیندانی ناوەندی بەندەرعەباس لە لایەن رژێمی دژە مرۆڤی ئاخوندییەوە لە سێدارە دران. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ئەمرۆ پێنجشەممە 3ی بانەمەری 1394، 9 زیندانی لە زیندانی ناوەندی بەندەرعەباس لە لایەن رژێمی ئاخوندییەوە لە سێدارە دران. بە پێی ئەم راپۆرتە تاکوو ئێستا ناوی ئەو 9 زیندانییە رانەگەێندراوە. جێگەی باسە کە رژێمی ئاخوندی بە مەبەستی پێشگرتن لە نارەزایەتی بە رێکەوتنە شکست خواردووەکەی لەگەڵ وڵاتانی رۆژئاوایی تەنیا لە ماوەی 10 رۆژی رابردوو زیاتر لە 85 زیندانی لە سێدارە داوە.سعد حریری: دەستێوەردانەکانی رژێمی ئاخوندی لە ناوژەکە مەترسیدارەسعد حریری سەرۆک وەزیرانی پێشووی لۆبنان رایگەیاند کە دەستێوەردانەکانی رژێمی ئاخوندی لە ناوچەکە بووە بە جێگای مەترسی. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، حەریری وتی، دەستێوەردانەکانی رژێمی ئاخوندی و حیزبۆڵای لۆبنان لە وڵاتانی ناوژچەکە گەیشتووەتە شوێنی مەترسیدار. ناوبراو وتی، دەستێوەردانەکانی رژێمی ئاخوندی لە لۆبنان جێگای قبووڵ نییە. بە پێی ئەم راپۆرتە، سعد حریری زیادی کرد کە، ناوچەکە لە بارودۆخێکی مەترسیداردایە و دەستێوەردانەکانی رژێمی ئاخوندی و گرووپی حیزبۆڵای لۆبنان لە لۆبنان، سووریە، عێراق و یەمەن چوارچێوەی مەترسیداری بە خۆیەوە گرتووە.
9 ساڵ و 6 مانگ و 29 ڕۆژ و 4 کاتژمێر و 54 خولهک لهمهوپێش