پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

خەباتمێدیا: رۆژی چوار شەممە رێکەوتی 3ی بانەمەڕی 1394 جاش و مەئمورانی سەر بە دەوڵەتی ئاخوندی هێرشیان کردە سەر گوندی ئاڵۆت سەر بە شاری بانە و کەل و پەلی هاوەڵاتیەکی ئەو گوندەیان بە تاڵان برد.ژمارەیێک لە کەسانی خۆفرۆش و مەئمورانی رژیم لە هێرشێکدا بۆ سەر ماڵی محەممەد کەریمی بە شێوەیێکی...

 نامرۆڤانە دەست دەکەن بە پشکنین و کەل و پەلی ناوماڵی ناوبراو بە تەواوی لەناو دەبەن و لەگەڵ ئەوەش دا ژمارەیێک کەل و پەل بە نرخی 8 میلیۆن تمەن لەگەڵ خۆیان دەبەن.  بە گوێرەی راپۆرتی شایەتحاڵان ئەوە یەکەم جار نییە ئەو بنەماڵەیە لە لایەن مەئمورانی رژیم هێرش و سووکایەتیان پێدەکرێ‌ و تا ئێستا چەندین جار رووداوی لەم چەشنە بە بیانووی جۆراوجۆری سیاسی و پێوەندیی لەگەڵ هێزە شۆرشگێرەکان رووی داوە. ساڵی 91ی کۆچی خۆریش هەر ئەو کەسانە لە گوندی سیاومە هێرش دەکەنە سەر ماڵی رەشید ئەحمەدی کە باوکی مامۆستای قوتابخانەی بەردەڕشی شاری بانەیە و سووکایەتیەکی زۆریان پێدەکەن. بە گویرەی راپۆرتی نێردراو بۆ ماڵپەری خەباتمێدیا ناوی ئەو کەسە دیارانەی لەو هێرشە دا بەشدار بوون بریتیە لە سەرگورد مەردانی ، سەرهەنگ مورادی و جەماڵ رۆستەمی کوری رەحمانی کانی سێو و و خەلیل و مەتەلیب فەخری کوری حەسەن زلەی شەیدیلا لە کەسانی خۆفرۆشی سەر بە رژیمی ئاخوندی.  

9 ساڵ و 6 مانگ و 26 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 20 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن