عەتا کەریمیساڵیانی ساڵە کە چین و توێژە جۆراوجۆرەکانی کۆمەڵگای ئێران بە یاسا و ریسای دژ بە هەموو بایەخێکی مرۆیی کە مرۆڤایەتی بە دانی تێچووی زۆر پێی گەیشتووە، دەکەوێتە بەر ستەم و جیاوازیی و ناعەداڵەتی. لەم نێوەدا زۆرترین بەشی ناعەداڵەتی و جیاوازییەکانی حکومت بەر چینی توێژی ژنان کەوتووە کە سەرەرای هەموو ناعەداڵەتیەکانی سوونتەتی کۆمەڵگا قانون و دەوڵەتی ئاخوندیش هەڵ و مەرجی لەسەر ژنان قورستر و خەماویی تر کردووە و زۆترین بیزاری ئاخوندەکانیش لەبەرانبەری ژنانی خۆراگری ئێران لەهەموو نەتەوەکانی پێکهێنەریەتی و لەبەر ئەوەی کە ناوەرۆکی پیاوسالاری...
تێکەڵ بە ریشە و بناغەی ئەو دەسەڵاتە بووە، تاوانی دروشمی بەرانبەری لە لایەن ژنانی خۆراگر و ئازادیخواز زۆر زیاتر و قورستر بووە. سەرکووتی ژنان واتە کپ کرنی نیوەی کۆمەڵگا، کەوایە وزەیێکی زۆرتر دەمێنیتەوە بۆ کۆنترۆڵی نیوەکەی تر و زامن کردنی دسەڵاتی گەندەڵی سیاسی. دەسەڵاتدارانی ئاخوندی لەرێگەی ئامرازێک بە ناوی مەزهەب سەرجەم دەرووەکانی هەناسەکێشانیان لە ژنانی ئێران گرتووە و رێگەی هەناسەکێشانیان نەماوە. پێناسەی ژن لە سیستەمی ئاخوندیی دا واتە کچێکی گوێرایەڵ و یان هاوسەرێکی کویلە و پێناسە و شوناسێک بە بێ بوونی پیاوان بۆ ژن بوونی نییە. هەروا بۆ ژنانی وەزاڵەهاتوو لە ستەمی هاوسەر، بە جێهێشتنی خانەوادە، تەنانەت بە جێهێشتنی ئەو مالانەی کە سەرەتایی ترین مافەکانی تێدا پێخۆست دەکرێ، نرخێکی زۆر گرانی بە دواددا دەبێ. نەبوونی سەرچاوەی پشتیوانی لە ئێران بۆتە هۆی ئەوەی کە ژنانی وەزاڵەهاتوو لە توندوتیژی هاوسەر، تەنانەت ئەگەر غیرەتی بە جێهێشتنی ناوبراویشان هەبێ بە زۆری بۆ شوێنی مانەوە و پەنا بۆ بردن دۆش دادەمێنن. لە دونیای دواکەوتوو و یان بە واتایێکی دروستتر لە دونیایێکی لە دواوە راگیراو و بە تاڵان چوو، هەل و مەرجی ژیانی ژنان، لەوەش کارەساتاویی ترە. ژنان لە چواردیواری ماڵ و کۆمەڵگا بەند کراون، لەهەموو جۆرە ئازادییەک بێ بەشن و لە هەر جۆرە مافێکی بەرانبەر لەگەڵ پیاوان یاساغن. لە ئێرانی ئاخوندی ، بە کردەوە و قانون، لە پێوەند بە کاروباری وەک شاهیدی دان، دابەش کردنی میرات و یاسای قەساس و تۆڵەئەستاندنەوە و هتد.. 2 ژن لەگەڵ پیاوێک بەرانبەرە. نابەرانبەری مافەکانی ژنان لە ماڵ و شوێنی کار و بە گشتی لە تەواوی کاروباری ژیان، دەستی دواکەوتووان و چەوسێنەرانی مافیای راورووت و چەوسێنەری کردۆتەوە. کلتووری ئێران تەنانەت باس کردنی توندوتیژی دژی ژنان بە تایبەت ئەگەر توندوتیژی جینسی بێ، بە عەیب و عار دەزانێ و بە گشتی قوربانی ناچار بە بێدەنگی دەبێ. ئەو حکوومەتە ستەمی لەبەرانبەر هەموو کەسێک کرد و چ ژن و چ پیاو لە ماوەی 36 ساڵی دەسەڵاتداری ئاخوندی بوونەتە قوربانی سیاسەتە چەپەڵەکانی دەسەڵات، بەڵام ژنان هەموو شتێکیان لە دەست داوە و نە ئازادییان بۆ ماوەتەوە و نە شوناس، هەر بۆیە لەو دۆخە ناهەمووارە دا هەوڵ و تێکۆشانی ئێمە پیاوان وەک هێوەرکەرەوەیێکە کە کەمێک لە ئێش و ئازارەکانیان کەم دەکاتەوە. وەرن با لەمرۆوە کۆتایی بە هەڵس و کەوتی پیاومەزنانە بێنین و شوناسی نوێ بە ژنانی کۆمەڵگاکەمان ببەخشین. سەرەرای هەموو جیاوازیی و بێ بەشیەکان، مێژووی مرۆڤایەتی، ژنانی قارەمان و خەباتکاری راستەقینە و ئەفسووناویی زۆری لە ناو دڵی خۆی راگرتووە و لە بیریان ناکات. پێویستە باوەری تەواومان هەبێ کە خەباتی بەرانبەریخوازانەی ژنان تەنیا لە هاوپەیوەندی لەگەڵ خەبات بۆ عەداڵەتی کۆمەڵایەتی سەرکەوتوو دەبێ و ئەو راستیە دەکرێ وەدی بێ.
9 ساڵ و 6 مانگ و 26 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 34 خولهک لهمهوپێش