کەماڵ ئەڵماسی جافبەشی شەشەمدەروونی شاراوە و و هێزی پرانابە گشتی هەموو وشیارییەکی ئێمە لە ژیاندا پەیوەستە بە دوو بەشی گشتی. 1ـ شاراوە و نائاگا2ـ وشیار و ئاگاناخی شاراوە و نووستوو سەرچاوەی وزەی ئێمەیە. ئەو وزەیە ناسراوە بە "پرانا"یە. پرانا جوڵینەری هەموو وزەیێکی زەینی ئێمەیە وەکوو 1ـ بیرکردنەوە 2ـ هەست 3ـ بیرەوەری 4ـ عەقل و هۆش و
هەموو ئەو شتانەی کەسایەتی ئێمە پێک دێنێ و هێمای هەڵس و کەوتی ئێمەیە و خوومان پێگرتووە. دەروونی شاراوە سەرچاوەی کاریگەریی شتە سەرەکی و سەرەتاییەکانی ئێمەیە. وەک برسیەتی، توونیەتی، خەو، سەرما و گەرما . ئەو بارودۆخە لەهەموو بوونەوەرەکان بە سروشتی بوونی هەیە و مرۆڤیش پێویستی بە خواردن و پشوو هەیە و زۆرترین رێژەی هێزی شاراوەی تێدایە. پرانا لە بەشی شاراوە وەک ئاوێکی پشت بەنداوە کە سەبارەت بە کۆکردنەوەی بیر و هێزەکانمان لە بەشی ئاشکرا دەکەوێتە جووڵە. ئەو کەسانەی کە خاوەنی مێشکێکی کۆکراوە و بە هێزن، هێزی پرانایان بە هێزترە و بە هەمان شێوە ئەو کەسانەی کە مێشک و زەینێکی ناهاوسەنگیان هەیە هێزی پرانایان تێدا زۆر کەمە و ئەوە دەرخەری لە جوڵە دا نەبوونی هێزی پرانایە. پرانا لە رێگەی مەشقی هەناسە دەتوانێ وەگەڕ بخرێ و پێوەندییەکی راستەوخۆی لەگەڵ هەناسە هەیە. ئەو هەناسە لە رێگەی لووت و دەم لە رێگەی هەناسەکێشان و دەردانی درێژخایەنەوە بەرێوە دەچێ و دەبێ زۆر بە نەرم و نیانی و ئارامی جێبەجێ بکرێ. بۆ بردنەسەرەوەی هێزی پرانا ئەو مەشقانە بەرێوە ببەن، بەلام پێش بەرێوەبردنی مەشقەکان سەرەنج بدەنە ئەو خاڵانە:1ـ لە کاتێک کە تورەن ئەو مەشقە بەرێوە ببەن2ـ لە کاتێک کە نیگەران و دڵەراوکێتان هەیە بەرێوەی ببەن3ـ لە کاتێک کە دەتانهەوێ بیرتان کۆبکەنەوە بۆ گرتنی بریار و هەڵوێستێک و یان بەرێوەبردنی کارێکی گرینگی ژیانتان 4ـ بۆ هێوەرکردنەوەی زەینتان کە دەتانهەوێ هێمنی پێ ببەخشن 5ـ شوێنێکی ئارام هەڵبژێرنبە هەر حاڵەتێکی دەتانهەوێ و راحەتن دانیشن و 20 دەقیقە بۆ بەرێوەبردنی مەشقەکە دیاری بکەن. سەرەتا 5 هەناسەی قووڵ بە کێشان و دەردانی دریژخایەن ئەنجام بدەن. هەوڵ بدەن هەناسەکانتان چەند چرکەیێک رابگرن و پاشان دەریدەنەوە. کاتێک کە هەناسەی راگیراو دەردەنەوە دەرەوە زۆر بە هێدی و هێمنی ئەو کارە بکەن. لەماوەی 20 خولەک هەوڵ بدەن لە نێوان 10 جار هەناسەکێشان و دەردان راوەستەیێک بکەن بۆ ماوەی یەک دەقیقە تا بتوانن هیزی دروست بوو بە باشی وەربگرن. وردە وردە هەست بە باشی دەکەن و زەینتان هێوەر دەبێتەوە و ئەو هەستە باشە دەرخەری وەجووڵەکەوتنی هێزی پرانایە. مەشقەکان لە رۆژ یان پێش نووستن بەرێوە ببەن و دەتوانن بە چاوی داخراو و یان خود کراوە مەشقەکان بەرێوە ببەن. ئەو مەشقانە دەبێتە هۆی بردنە سەرەوەی ئاستی وزەی ئێوە و دەبێتە هۆی ئەوەی ناخی شاراوەتان وەکار بکەوێ و کەڵکی لێوەربگرن و لەماوەی رۆژەکەدا هەست بە لاوازیی و کەمبوونەوەی وزە ناکەن.
9 ساڵ و 6 مانگ و 27 ڕۆژ و 21 کاتژمێر و 20 خولهک لهمهوپێش