__ کرماشان/ زیندانییەکی کورد لە سێدارە رزگاری بوو__ ئیلام/ باوکێک کۆتایی بە ژیانی خۆی و دوو منداڵەکەی هێنا__ نازناوی پاڵەوانی زۆرخانەیی بەخشرایە وەرزشکارێکی کورد__ رۆژانە 11 کەس لە ئێراندا خۆکوژیی دەکەن__ چالاکێکی کرێکاریی خەڵکی شاری سنە بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات کرا__ پارێزگای سنە 68 هەزار کەس نەخوێندەواری تێدایە__ لە ماوەی 5 رۆژی رابردوو 18 کەس لە ئێران ئێعدام کراون__ سعودیە هێرشی ئاسمانی ئەنجامدەدات و حوسییەکان دەیانەوێت هەڵبژاردن ئەنجام بدەن__ 25 چەکداری داعش کوژران__ دوایین ئامارØ› ژمارەی قوربانیانی زەمینلەزەکەی نیپاڵ نزیکەی (10) هەزار کەسە
کرماشان/ زیندانییەکی کورد لە سێدارە رزگاری بووبنەماڵەیەکی کورد لە کردەوەیەکی بێ وێنەدا قاتڵی کوڕەکەیان لەسێدارە رزگار کرد. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، ئەم جارە لە ئیسلام ئاوای رۆژئاوا لە ئۆستانی کرماشان شایەدی لێبوردنی لاوێکی کورد بوو لە ژێر پەتی سێدارەدا.رۆژی رابردوو بە ناو بژیوانی خەڵکی گوندی "کەت کنی" وهەندێک لە گەورە پیاوانی ناوچەکە، بنەماڵەی"میرزایی"پێشیان بە لەسێدارەدانی بکوژی کورەکەیان گرت و ژیانێکی نوێیان بە "جهانبخشی" بەخشیوە.لیبوردنی ئەم زیندانییە مەحکووم بە سێدار، لە لایەن خەڵکی ئیسلام ئاوای رۆژئاواوە لە گەڵ پێشوازییەکی گەرم بەرەو روو بووەسەرچاوە خوجێیەکان لە رۆژی رابردوو بڵاویان کردەوە، لەم رێورەسمەدا کە نوێنەری ئیسلام ئاوای رۆژئاوا لە مەجلیسی رژیم بە شێوەی فەرمی لە بنەماڵەی کوژراوەکە بۆ رەزایەت دان بە قاتڵی کورەکەیان، سپاس و پێزانینی خوی دەربڕیوە.لیبوردنی ئەم زیندانییە مەحکووم بە سێدار، لە لایەن خەڵکی ئیسلام ئاوای رۆژئاواوە لە گەڵ پێشوازییەکی گەرم بەرەو روو بووە.بەپێی ئاماری کارو باری زیندانیان لە ئۆستانی ئازەربایجانی رۆژئاوا لە ساڵی رابردوو دا (٩٣)١٦ هاووڵاتی کورد لە سێدارە رزگارییان بووە.ئیلام/ باوکێک کۆتایی بە ژیانی خۆی و دوو منداڵەکەی هێنالەشاری ئەیوان غەربی سەر بە پارێزگای ئیلام، باوکێک به هۆی هەژاری خۆی و دوو منداڵەکەی دەرمانداو کردووە.بەپێی هەواڵی هەواڵدەری کوردپا، چەند ڕۆژ لەمەوبەر هاووڵاتییەکی کوردی دانیشتووی شارستانی ئەیوان دوو منداڵی خۆی ژەهرخوارد کردووە و دواتریش کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.لەو بارەیەوە لێپرسراوی پزیشکی دادوەری پارێزگای ئیلام هۆکاری گیان لەدەست دانی ئەو بنەماڵە کوردەی گەڕاندووەتەوە بۆ گازگرتوویی.هەر لەو پێوەندییەدا هەواڵنێری کوردپا لەزاری ژمارەیەک هاووڵاتیی ئەیوانی و چەندین سەرچاوەی ئاگادارەوە رایگەیاندووە، ئەو سێ هاووڵاتییە لە رێگەی خۆکووژییەوە کۆتایی بە ژیانیان هاتووە و پڕوپاگەندەی ناوندە پێوەندیدارەکانیشیان بە شاردنەوەی راستییەکان لەقەڵەم داوە.بە وتەی کەسانی ئاگادار، دۆخ و گوزەرانی ئەو بنەماڵەیە زۆر نالەبار بووە و سەرپەرەستی بنەماڵەکەش(باوک) چەندین جار بەمەبەستی بەدوادا چوون بۆ دۆخی خۆیان سەردانی ناوەندە پێوەندیدارەکانی کردبوو، سەرادنێک کە بێ وڵام مابوویەوە.پارێزگای ئیلام بە یەکێک لەهەژارترین ناوچەکانی وڵاتی ئێران دێتە ئەژمار و رێژەی بێکاری، تەڵاق و تووشبون بە ماددە هۆشبەرەکان بە بەراورد بە شوێنەکانی دیکەی ئێران زۆر لەسەرەوەیە.بەپێی ئاماری فەرمیی ناوەندە پێوەندیدارەکانی حکوومەتی ئێران، نرخی بێکاری لە ئوستانی ئیلام نزیک بە ٢٠ % ـە و تەنیاش لەسەدا ٢٠ ی کەرتە پیشەییەکان چالاکیان هەیە.نازناوی پاڵەوانی زۆرخانەیی بەخشرایە وەرزشکارێکی کوردوەرزشکارێکی کورد لەوەرزشی زۆرخانەیەدا توانی لە ئاستی ئێراندا سەرکەوتن بەدەست بێنێت.بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، موبین زیبالێقا وەرزشکاری کوردستانی لەرشتەی پاڵەوانی و زۆرخانەییدا توانی رێکۆردی " کەبادە کشی" ئێران بشکێنێت.ئەو وەرزشکارە کوردە لە ناو ٢٩ کەسی بەشداردا توانیویەتی پاڵەوانیەتی خولی دووهەمی رکابەرییەکانی ئێران بەدەست بێنێت.موبین زیبالێقا توانیویەتی پاڵەوانیەتی خولی دووهەمی رکابەرییەکانی ئێران له سالی ٩٤ بەدەست بێنێت"کەبادە" بۆ وەرزشکارانی کێشی کەمتر لە ٩٠ ، هەژدە کیلۆ لەبەر چاو گیراوە.ئەو خولە لە رەکابەرییەکان رۆژی رابردوو بە میواندارییەتی شارستانی ئاران و بیدگوڵ لە ئوستانی ئیسفەهان و بە بەشداریی وەرزشکارانی ئوستانەکانی کوردستان، فارس، ئەلبورز، ئیسفەهان، سیمنان، مەرکەزی، یەزد و خوراسانی رەزەوی بەڕێوە چووە.لەو رەکابەرییەیانەدا بە کەسانی یەکەم هەتا سێیەم میداڵ و حوکمی پاڵەوانیەتی و چوارەم هەتا شەشەم حوکمی پاڵەوانیەتی بەخشراوە.رۆژانە 11 کەس لە ئێراندا خۆکوژیی دەکەنئامارەکان باس لەوە دەکەن کە لە ماوەی ٩ مانگی ڕابردووی سەرەتای ساڵی رابردوودا هەموو ڕۆژێ ١١ کەس لە ئێران خۆیان کوشتوە.بەپێی ئاماری ڕاگەیەندراو لە لایەن ڕێکخراوی پزیشکیی یاسایی ئێران لە ماوەی ٩ مانگی سەرەتای ساڵی ١٣٩٣هەتاوییدا زیاتر لە ٣١٢٥ کەس خۆیان کوشتووەو لە نێو ئەم کەسانەدا ٩٨٢ کەسیان ژن و ٢١٤٣ کەسیان پیاو بوون.ڕۆژنامەی “قانوون” نووسیویەتی کە لە ماوەی ڕابردوودا دیاردەی خۆکوژیی لەنێو خەڵکدا زیادی کردوەو ڕووداوێک کە بە گومانی کۆمەڵناسان زیاتر لەوەی هۆکاری تاکەکەسیی هەبێ، هۆکاری کۆمەڵایەتی هەیە.شایانی باسە ئێران لە نێو وڵاتانی جیهاندا لە بوار خۆکوژی لە پلەی٤٨ دایە. بەپێی ئامار ئەگەرچی لە سەرەتای ئینقلابی ساڵی ٥٧ دا ڕێژەی خۆکوژی زۆر کەم بوو، بەڵام ئێستا بەپێی ئامارەکان لە ساڵدا لە نیوان ٥ تا ٧ هەزار کەس لە ڕێگەی خۆکوژییەوە کۆتاییان بە ژیانیان دەهێنن.چالاکێکی کرێکاریی خەڵکی شاری سنە بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات کراچالاکێکی کرێکاریی خەڵکی شاری سنە بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی رژیمی ئاخوندی لەو شارە کرا.بە پێی راپۆرتی کۆمیتەی هاوئاهەنگی بۆ پێکهێنانی رێکخراوە کرێکارییەکان، “خالید حسێنی” چالاکێی کرێکاریی و لە ئەندامانی کومیتەی هاوئاهەنگی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە کرا.راپۆرتەکە باس لەوە دەکات، کە خالید حسێنی رۆژی یەکشەممە 6ی مانگی گوڵانی 1394ی هەتاویی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی شار سنە کراوە و بە ماوەی 2 کاتژمێر سەبارەت بە کومیتەی هاوئاهەنگی و یەکی مانگی ئەیار رۆژی جیهانیی کرێکار لێپرسینەوەی لێ کراوە.جێگای باسە، هەموو ساڵێک لە سەروبەندی رۆژی یەکی مانگی ئەیار رۆژی جیهانیی کرێکار چالاکانی کرێکاریی ئێران و بەتایبەت کوردستان لە لایەن رژیمی ئاخوندییەوە دەکەوێنە ژێر زەخت و گوشارەوە تا لەو رێگایەوە پێش بە رێکخستن و بەڕێوەبردنی کۆبوونەوە ناڕەزاییەکانی ئەو رۆژی لە لایەن کرێکارانەوە بگرن.پارێزگای سنە 68 هەزار کەس نەخوێندەواری تێدایەبە وتەی بەڕێوەبەری پەروەردەی پارێزگای سنە بەپێی ئامارەکان هەتا ئێستا 68 هەزار کەسی نەخوێندەوار لەناو چەند تەمەنی جیاواز لەو پارێزگایە تۆمار کراون.هەواڵنێریی حکومەتیی مێهر لە زاری “رەشید قوربانی” لێپرسراوی پەروەدەی پارێزگای سنەوە بڵاوی کردووەتەوە، ئەو 68 هەزار کەسە نەخوێندەوارە تەمەنیان لە نێوان 10 بۆ 49 ساڵ دایە.ئەو بەرپرسە حکوومەتییە ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە یەکێک لە بەرنامە سەرەکییەکانی پەروەردە کارکردنە بۆ نەهێشتن و بنبڕکردنی نەخوێندەواری.بە وتەی مامۆستایان و چالاکانی پەروەردەیی کورد ئەم وتانەی بەرپرسی پەروەردەی سنە لە کاتێک دان کە رۆژ لە دوای رۆژ رێژەی نەخوێنەدواری زیاتر دەبێت و لە بەرانبەریشدا دۆخی پەروەردە و ژیان و گوزەرانی مامۆستایان لە ئێران و کوردستان بەرەو خراپتر بوون دەچێ.بە وتەی چالاکانی پەروەردەیی ئەو ئامارەی کە حکوومەت بڵاوی کردووەتەوە، ئاماری راستەقینەی رێژەی نەخوێندەواریی ئەو پارێزگایە نییە و لەوەش زیاترە.ماوەی چەند مانگێکە بەهۆی خراپیی دۆخی ژیان و گوزەرانی مامۆستایانی ئێران و کوردستان، مامۆستایان دەستیان داوەتە ناڕەزایەتی دەربڕین و مانگرتنی گشتی و ویست و داخوازییەکانیان هێناوەتە بەرباس.لە ماوەی 5 رۆژی رابردوو 18 کەس لە ئێران ئێعدام کراونلە ماوەی 5 رۆژی رابردوو لەسەر بڕیاری دەزگای قەزایی و لە لایەن دام و دەزگا ئەمنیەتی و نیزامیەکانی کۆماری ئیسلامیەوە، 18 کەس لە شارە جیاجیاکانی ئێران ئێعدام کراون.بە پێی راپۆرتی سەرچاوەکانی هەواڵ، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 6ی مانگی گوڵان 2 کەس بە تاوانی شەڕ و دەستدڕێژیی سێکسی لە زیندانەکانی ئیسلام ئابادی زەنجان و ئەبهەر لەسێدارە دران.هەروەها رۆژی پێنجشەممە 3ی مانگی گوڵانیش 3 کەس لە زیندانی کرمان و 2 کەسیش لە زیندانی جیرۆفت بە تاوانی بازرگانی کردنی مادەهۆشبەرەکان لەسێدارە دران.ئەمەش لەحاڵێکدایە، کە دوێنێ شەممە 5ی مانگی گوڵان سەرۆکی گشتیی دادگوستەریی گیلان رایگەیاندووە، کە ژنێکی 48 ساڵ تەمەن خەڵکی شاری تاران و پیاوێکی 53 ساڵەی خەڵکی ورمێ، لە زیندانی ناوەندیی شاری رەشت لەسێدارە دراون.شوناسی ئەو کەسانە ئاشکرا نەکراوە بەڵام هۆکاری لەسێدارەدانیان بازرگانی و قاچاخی مادەهۆشبەرەکان راگەیەندراوە.لە لایەکی دیکەوە هەواڵەکان باس لەوە دەکەن، سەرلەبەیانی رۆژی چوارشەممە 2ی مانگی گوڵان 9 کەسی دیکە لە زیندانی عادڵ ئابادی شیراز لەسێدارە دراون کە 3 کەسیان بە تاوانی ئەنجامدانی قەتڵ و 6 کەسیش بە تاوانی قاچاخی مادەهۆشبەرەکان لەسێدارە دراون.جێگای ئاماژەیە، لە سەرەتای ساڵی هەتاوییەوە واتە لە ماوەی یەک مانگی رابردوو و بەتایبەت پاش رێکەوتنی ئەتۆمی ئێران و گرووپی 5 زێدە یەک، لانیکەم 100 کەس لە لایەن دام و دەزگا قەزایی و ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی لەسێدارە دراون و کەمتر جارێکیش هەواڵی ئەم ئێعدامانە لە میدیاکانەوە ئاماژەی پێ دەکرێ و بە بایەخەوە لێی دەڕواندرێت.سعودیە هێرشی ئاسمانی ئەنجامدەدات و حوسییەکان دەیانەوێت هەڵبژاردن ئەنجام بدەنهێرشی فڕۆکەکانی هاوپەیمانانی کەنداو بۆسەر بنکە و بارەگاکانی چەکدارە حوسییەکان لە یەمەن درێژەی هەیە و حوسییەکانیش ئەنجامدانی هەڵبژاردن تاوتوێ دەکەن.ئەمڕۆ دوشەممە فڕۆکەکانی هاوپەیمانان (11) هێرشیان کردە سەر بنکە و بارەگاکانی چەکدارە حوسییەکان لە ناوچەی (حەریب)ی یەمەن، جگە لەوەش چەندین مۆڵگەی هێزەکانی لایەنگری عەلی عەبدوڵا ساڵحیان بۆردومان کرد، کە بەپێی ئامارەکان ژمارەیەک چەکدار لەو هەڵمەتەدا کوژراون.لەلایەکی دیکەوە ئاژانسی هەواڵی فەرمی یەمەن کە ئێستا لەلایەن حوسییەکانەوە کۆنتڕۆڵکراوە، بڵاویکردەوە کە لیژنەی باڵای شۆرشی حوسییەکان کۆبونەوەیەکیان ئەنجامداوە بەمەبەستی ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردن.ئاژانسەکە ئاماژەی بە جۆری هەڵبژاردنەکە نەکردوە کە ئاخۆ پەرلەمانییە یاخود سەرۆکایەتی، یان هەردوکیان پێکەوە، بەڵام جەختی کردوەتەوە لەوەی کە کۆبونەوەکە ئەنجامدراوە و تاوتوێی ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەو وڵاتە کراوە.ئاماژە بەوەشکراوە، محەمەد عەلی حوسی، سەرۆکی لیژنەی شۆڕشی حوسییەکان ئامادەیی خۆی نیشانداوە بۆ هاوکاریکردنی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەکان تاوەکو پرۆسەکە بە سەرکەوتویی بەڕێوەبچێت.لە نوێترین پیشهاتیشدا لەبارەی دۆخی یەمەنەوە، حسێن ئەمیر عەبدولـلەهیان، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری وڵاتانی عەرەبی ئەفەریقی رایگەیاند: رەفتارەکانی سعودییە لە گەمارۆدانی یەمەن و رێگریکردن لەناردنی هاوکاری مرۆیی بێ وەڵام نابێت و جگە لەوەش ریاز مافی ئەوەی نیە چارەنوسی وڵاتێکی دیکە دیاری بکات.ناوبراو بە ئاژانسی هەواڵی فارسی ئێرانی راگەیاندوە "پێشکەشکردنی هاوکاری مرۆیی و گواستنەوەی بریندارەکانی ئەو وڵاتە بەلای ئێمەوە زۆر گرنگە، جگە لەوەش ئەو رەفتارانەی سعودییە دەیکات بەبێ وەڵام نامێنێتەوە".25 چەکداری داعش کوژرانبەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 27ی نیسانی 2015، فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان بۆردومانی مۆڵگە و بارەگاکانی رێکخراوی تیرۆرستی داعشیان کرد لە موسڵ و دووبەوری لە ئەنجامی بۆردوومانەکە 25 چەکداری داعش کوژراوە بە دەیان برینداری لێکەوتوەتەوە.غەیاس سورچی، وتەبێژی مەڵبەندی نەینەوای یەکێتی بە خەندانی راگەیاند: "لە ئەنجامی چالاکی بۆردومانەکانی فڕۆکە جەنگییەکان شەوی رابردوو و بەرەبەیانی ئەمڕۆ 25 چەکداری داعش کوژراوە بە دەیان چەکداریش بریندار بوون، هەروەک پێنج ئۆتۆمبێلی سەربازی سوتێنراوە".وتیشی: "بەرەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگیەکان سێ مۆڵگەی سەرەکیان لە باشیک بۆردوومان کردووە لە ئەنجامدا بە دەیان کوژراو برینداری لێکەوتوەتەوە، هەروەها شەوی رابردوو فڕۆکە جەنگیەکان بۆردوومانی بنکەی پۆلیس سۆمەرییەکان کرد لە لای چەپی شاری موسڵ لە ئەنجامدا 10 چەکداری داعش کوژرا و چوار چەکداریش بریندار بوون بە پێی زانیارییەکان 20 موشەکی لەو شوێنەداوە بە تەوای خاپورکراوە".راشیگەیاند: "شەوی رابردووش بۆردوومانی فەوجی دووی سوپای عیراقیان لە شاری موسڵ کردووە کە ئێستا بارەگای داعشە، لە ئەنجامدا 12 چەکدار کوژراوە و بە دەیان برینداری لێکەوتوەتەوە، بەپێی زانیارییەکان 15 موشەکی لەو شوێنەداوە خاپوورکراوە، هەروەها هەر شەوی رابردوو فڕۆکەجەنگیەکان بنکە و بارەگاکانی داعشیان لە هەردوو گەڕەکی عەفرین و موسەننا لەلای چەپی شاری موسڵ کردووە زیانی گیانی و مادی زۆرگەورەی بە داعش گەیاندووە".ئاماژەی بەوەشکرد: "چەکدارانی داعش لە بناری چیای باشیک ماوەیەک پێش ئێستا بۆمبڕێژیان کرد بوو بۆ ئەوەی بە هێزەکانی پێشمەرگە بتەقێتەوە، بەڵام درەنگانێکی شەوی رابردوو چەند چەکدارێکی داعش بە هەڵە بە بۆمبەکان نزیک بوونەوە بە پێیان تەقیەوە لە ئەنجامدا سێ چەکداریان کوژراو چوار چەکداریشیان بریندار بوون".دوایین ئامارØ› ژمارەی قوربانیانی زەمینلەزەکەی نیپاڵ نزیکەی (10) هەزار کەسەژمارەی قوربانیانی زەمینلەرزەکەی نیپاڵ گەیشتە نزیکەی (10) هەزار کەس و لەو ژمارەیەش سێ هەزار و (200) و (18) کەسیان گیانیان لەدەستداوە و دانیشتوانی پایتەختیش شەوانە لەسەر شەقامەکان رۆژ دەکەنەوە.بە گوێرەی دوایین ئاماری راگەیەندراو لە لایەن بەرپرسانی نیپاڵەوە ژمارەی ئەو کەسانەی بە هۆی زەمینلەرزەکانی دو رۆژی رابردوی نیپاڵەوە گیانیان لە دەستداوە گەیشتوەتە سێ هەزار و (218) کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەیستوەتە (6515) کەس، خاچی سوری نێودەوڵەتیش لە بەیاننامەیەکدا ئاشکرای کرد لە زەمینلەرزەکەی دوێنێدا ژمارەیەک لە ئەندامانی تیمی فریاگوزاری رێکخراوەکەی لە کاتی چالاکییدا بۆ رزگارکردنی خەڵک گیانیان داوە.ئەوەش لە کاتێکدایە بۆ دوەمین شەو دانیشتوانی شاری کاتماندۆی پایتەخت لە ترسی رودانی زەمینلەرزەی دیکە لە دەرەوەی ماڵەکانیان و لە سەر شەقامەکان رۆژ دەکەنەوە.
9 ساڵ و 6 مانگ و 25 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 32 خولهک لهمهوپێش