__ زیندانیەکی کورد لە شاری سنە لەسێدارە درا__ لەکوردستان هەڵەی پزیشکی دوو قوربانی لێکەوتەوە__دانی ئیمتیازی زیاتر بە ئێران ئەو وڵاتە دەست ئاوەڵاتر و ملهۆتر دەکات__ ئازادی چاپەمەنی لەئێران بوونی نیە__ بانگهێشت و دەستگیرکردنی 2 چالاکی کرێکاریی لە شاری سەقز__ ساڵانە زیاتر لە هەزار کەس لە ئێران بە هۆی رووداوی کار گیان دەدەن__ دوو لاوی بەلووچ بە تەقەی راستەوخۆی هێزە نیزامییەکان کوژران__ هەواڵەکانی پێوەندییدار بە داعش لەماوەی 24 ساعەتی رابردوو__ سودەکانی هەنگی دنیا
زیندانیەکی کورد لە شاری سنە لەسێدارە درابەرەبەیانی ئەمڕۆ زیندانیەکی کورد لە زیندانی ناوەندیی شاری سنە لەسێدارە درا.بە پێی هەواڵی ناوەندی پارێزەرانی مافی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 10ی مانگی گوڵان، حوکمی ئێعدامی زیندانیەکی کورد بە ناوی “فەرهاد یوسفی” خەڵکی شاری کامیاران لە زیندانی ناوەندیی شاری سنە جێبەجێ کرا.ناوبراو خەڵکی شاری کامیاران بوو کە بە تاوانی کوشتنی هاوسەرەکەی خۆی 16 ساڵە لە زینداندا راگیرابوو و پێشتریش جارێکی دیکە تا پای پەتی سێدارە برابوو، بەڵام ئێعدام نەکرابوو.زۆرێک لە چالاکانی مەدەنی و کەسوکاری ئەو هاوڵاتییە کامیارانیە داوایان لە بنەماڵەی کەسە کوژراوەکە کردبوو کە لە تاوانەکەی خۆشبن، بەڵام لە ئاکامدا بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی بنەماڵەی هاوسەرە کوژراوەکەی لە زیندانی ناوەندیی شاری سنە لەسێدارە درا.لەکوردستان هەڵەی پزیشکی دوو قوربانی لێکەوتەوەهاووڵاتییەکی تەمەن ٦٠ ساڵ بە هۆی هەڵەی پزیشکییەوە لەیەکێک لە ناوەندە پزیشکییەکانی شاری بانە گیانی دا.بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، ئەحمەد فەرامەرزی تەمەن ٦٠ ساڵ و خەڵکی ناوچەی بانە بەهۆی لێدانی دەرزی گیانی داوە.ئەو هاووڵاتییە کوردە بەهۆی ئازاری زگییەوە بردراوەتە یەکێک لە بنکە تەندروستییەکان و پزیشکی ئەو بەشەش دەرزییەکی ئازاری لێداوە و دڵی لە لێدان کەتووە.ماوەیەک لەمەوبەریش ژنێکی دووگیانی خەڵکی شاری سەردەشت بە هۆی هەڵەی پزیشکییەوە لە ژووری نەشتەرگەریی نەخۆشخانەی سەردەشت گیانی دا.کۆرپەلە نۆ مانگەکەی ئەو ژنەش بە هۆی ئەو هەڵەیەوە کۆتایی بە ژیانی هاتبوو.ەلایەکی دیکەوە سەرەتای ئەم حەفتەیەش هاووڵاتییەکی دیکەی کورد لەنەخۆشخانەی ئیلام بە هۆی نەشتەرگەرییەوە گیانی دابوو.بەپێی ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لەماوەی یەک ساڵی رابردوودا ١٠ هاووڵاتی کورد بە هۆی هەڵەی پزیشکییەوە گیانیان لەدەست داوە.دانی ئیمتیازی زیاتر بە ئێران ئەو وڵاتە دەست ئاوەڵاتر و ملهۆتر دەکاترێبەری یەکێک لە گەورەترین ئۆپۆزسیونی دژ بەری رژیمی ئێران، بۆ یەکەم جار لە کۆنگرەی سنای ئامریکا بەشداری کرد.بەپێی راپۆرتی هەواڵدەری کوردپا، باب کورکر بەرپرسی کۆمیتەی پیوەندییەکانی دەرەوەی سنا لە مەجلێسی نوێنەرانی ئامریکا داوای لە مریەم رەجەوی، یەکێک لە رێبەرانی رێکخراوی مجاهدینی خەڵک کرد سەبارەت بە داعش وتووێژ بکەن.بەشداری خانمی مریەمی رەجەوی لە رێگای ویدیۆ کونفرانسێک بوو و ئەمە یەکەم جارە کە یەکێک لە ئەندامانی شورای میللی بەرگری لە کۆنگرەی وڵاتە یەکگرتووەکان بەشدار بێت.ناوبراو بەشێک لە قسەکانی خۆی تەرخان کردوو بۆ بناژۆ خوازی ئیسلامیی و کێشەی دەسەڵات خوازی لە ناوچە و وتی: حکوومەتی ئێران یەکێکە لەسەرچاوە سەرەکیەکانی بناژۆخوازی ئیسلامی کە لە ناوچە و جیهان هەڵسوکەووت دەکات.لە کۆبوونەوەی گوێگرتنی رۆژی رابردوو لە ژێر ناوی"داعش و شام: پێناسەی دوژمن"بەرێوەچوو. رێبەری مجاهدینی خەڵک، حکوومەتی ئێرانی بە"پدر خواندە"گرووپی حکوومەتی ئیسلامیی وهەندێک هەوڵی بۆ بنبڕکردنی بناژۆخوازان بە حسێب دێت.دەرکردنی هێزەکانی سپای قوودس لە عێراق، هاووکاری هێزە رادیکالەکان بۆ رووخانی حکوومەتی بەشار ئەسەد و گرتنی هەموو رێگاکان لە ئێران بە مەبەستی دەست پێراگەیشتنی بە چەکی ناوەکی لەو هەوڵانە بوون کە مریەم رەجەوی لە پێش چاوی گرتبوو.بە پێی راپۆرتی رادیو فەردا لە زاری هەواڵدەری ئاسۆشیتێدپرس، لەو کۆبوونەوەیە دا رەجەوی بە رخنەگرتن لەو بە ناو رێکەوتنە، رایگەیاند: کە بە دانی ئیمتیازی زیاتر ئێران ملهۆڕتر و سەرکێشتر دەبێت.بەو شێوەیەی کە هەواڵدەریی موجاهدینی خەڵکی ئێران رایگەیاندووە: رێبەری موجاهیدین لە قسەکانی خۆیدا لە کۆمیتەی پیوەندییەکانی دەرەوە "رێزگرتن لە مافی کەمایەتییە قەومی و مەزهەبییەکان"لە ئێران و"جیا کردنەوەی دین لە دەوڵەت"دووپات کردەوە. ئازادی چاپەمەنی لەئێران بوونی نیەدامەزراوەی( FREEDOM HOUSE) لەتازەترین ڕاپۆرتدا کە سەبارەت بە ئازادی چاپەمەنی بڵاوی کردووەتەوە، ئێرانی وەکوو خرابترین وڵات لە بواری ئازادی چاپەمەنییەوە لە قەڵەم داوە.ئەو ڕاپۆرتە کە لە ژێر ناوی " ئازادی چاپەمەنی ٢٠ ١٥" بڵاو کراوەتەوە باس لەوە دەکات ئێران یەکێک لەو ١٠ وڵاتەیە کە فشاری زۆری خستووەتە سەر ڕۆژنامەنوسان، هەرەها ئەو وڵاتەی بە گەورەترین بەندیخانە بۆ ڕۆژنامە و چاپەمەنی لەقەڵەم داوە.ئێران، کۆرەی باکوور، کووبا، گینە، ئیریترە، سووریا، ئۆزبەکستان، تورکەمەنستان، کریمە و بلارووس ئەو ١٠ وڵاتەن کە لە راپۆرتەکەی ( FREEDOM HOUSE)دا بە خرابترین شوێن بۆ ئازادی چاپەمەنی ناویان هاتووە.ناوەندی ( Freedom house) چاپەمەنی لەو ١٠ وڵاتەدا بە وتەبێژی حکوومەت ناودێڕ کردووە و باوەڕی وایە هاووڵاتیان بە هیچ شێوەیەک دەستیان بە زانیاری ئازاد ڕاناگات و هەر چەشنە دژکردەوەیەکیش لەگەڵ ئەشکەنجە و زیندانی کردن بەڕەوروو دەبێتەوە.بەپێی ڕاپۆرتەکە لە نیوان ١٩٩ وڵاتی جیهان، ٦٣ شوێن بە وڵاتی ئازاد، ٧١ وڵات بە نیوە ئازاد و ٦٥ وڵاتیش بە نەبوونی ئازادی چاپەمەنی لە ناو ریزبەندەکەدا جێگاییان گرتووە.FREEDOM HOUSE:ئێرانی وەکوو خرابترین وڵات لە بواری ئازادی چاپەمەنییەوە لە قەڵەم داوە.لەو ڕاپۆرتەدا باس لەوە کراوە، نوروێژ و سوید لەو وڵاتانەن کە لە بواری ئازادی چاپەمەنی و دەستپێڕاگەیشتن بە زانیاری ئازاد باشترین پلەیان لە جیهاندا هەیە.باس لەوەش کراوە کە زۆربەی هاووڵاتیانی دانیشتوانی قاڕەی ئورووپا و ئاسیا کە نزیک بە لەسەدا ٨٢ی خەڵکەکە دەگرێتەوە لە وڵاتانی داخراو و غەیری ئازادا دەژین.دامەزراوەکە ئەوەشی خستتوەتەڕوو، تەنیا ٢% لە دانیشتوانی رۆژهەڵاتی ناڤین لە وڵاتانی ئازاددا ژیان بەسەر دەبەن. (FREEDOM HOUSE) دامەزرواەیەکی مەدەنی سەربەخۆ لە ئەمریکایە و توێژینەوە لەسەر دێمۆکراسی و ئازادییە سیاسییە و چاپەمەنییەکان دایە.ئەو ناوەندە ساڵی ١٩٤١ لە شاری واشینتۆن دامەزراوە.بانگهێشت و دەستگیرکردنی 2 چالاکی کرێکاریی لە شاری سەقز2 چالاکی کرێکاریی دیکە لە شاری سەقز پاش بانگهێشت بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شارەکە لە لایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامیەوە دەستگیر کران.بە پێی هەواڵی “زاگرۆس پۆست”، دوێنێ چوارشەممە 9ی مانگی گوڵان ئیدارەی ئیتلاعاتی رژیمی ئاخوندی لە شاری سەقز 2 چالاکی کرێکاریی و ئەندامی کۆمیتەی هەماهەنگی خەڵکی ئەو شارە بە ناوەکانی “سەید عەلی حسێنی و حامد نەباتی”یان بانگهێشت کرد.دەوترێ “سەید عەلی حسێنی” ئەمڕۆ پێنجشەممە کاتێ لە دەرگای ماڵەکەی هاتووەتە دەرەوە، لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەستگیر و راپێچی ئیدارەی ئیتلاعات کراوە.هەروەها “حامد نەباتی” سەردانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کردووە و پاش 2 کاتژمێر لێپرسینەوە و هەڕەشە و گوڕەشە بە مەبەستی بەڕێوە نەبردنی رۆژی جیهانیی کرێکار، ئازاد کراوە.جێگای ئاماژەیە، لە ماوەی رۆژانی رابردوودا و بە نزیک بوونەوە لە یەکی ئەیار رۆژی جیهانیی کرێکار، بە دەیان چالاک و هەڵسووڕاوی کرێکاریی لە ئێران و بەتایبەت لە شارە جیاجیاکانی کوردستان دەستگیر و راپێچی ناوەندە ئەمنیەتی و ئیتلاعاتیەکان کراون و هەتا ئێستاش چارەنووسی ەندێکیان نادیارە.ساڵانە زیاتر لە هەزار کەس لە ئێران بە هۆی رووداوی کار گیان دەدەنساڵانە زیاتر لە هەزار کەس لە ئێران بە هۆی رووداوەکانی کار و لەبەرچاو نەگرتنی ستاندارەکان لە کاتی کارکردندا گیانیان دەدەن.بە پێی راپۆرتی هەواڵنێرییە حکومەتییەکانی ئێران، بە شێوی نێونجی ساڵانە زیاتر لە هەزار کەس لە ئێراندا بە هۆی نەبوونی ئەمنیەت لە کاتی کردندا و لەبەرچاو نەگرتنی ستانداردەکانی کار گیانیان لە دەست دەدەن.جێگری پەیوەندییەکانی کار لە وەزارەتی تەعاوون، کار و خۆش بژێوی کۆمەڵایەتی لەو بارەیەوە رایگەیاند، زیاتر لە شەش بەرابەری ئامارەی گیان لە دەستدانی کرێکاران کە بە هۆی رووداوی فیزیکی روو دەدات، بە هۆی نەخۆشییەکانی کار گیانیان دەدەن.ئەو بەرپرسە حکومەتییە لە درێژەدا رایگەیاند، زیاتر 40% گیانلەدەستدانی کرێکاران بە هۆی رووداوی کار لە بەشی پیشەیی بیناکان روو دەدات.بەپێی ئەوەیکە نرخی بەهرەوەریی هێزی کار لە ئێراندا بە شێوەی نێونجی یەک لەسەر چواری نرخی بەهرەوەریی هێزی کاری جیهانییە، ساڵانە 10 هەزار میلیارد تمەن بە هۆی گیان لە دەستدانی هێزی کار زیان بەو وڵاتە دەگات، ئەوەش لە کاتێکدایە کە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران هیچ هەنگاوێک بۆ چارەسەری ئەو کێشەیە هەڵناگرن.بەپێی رایگەیاندراوی رێکخراوی نێودەوڵەتیی کار، گیان لە دەستدانی هەر کەسێک بە هۆی رووداو بە شێوەی راستەوخۆ یەک میلیارد تمەن زیان بە ئابووری ئەو وڵاتە دەگەێنێت و هەروەها لەو راپۆرتەدا هاتووە کە بە شێوەی نێونجی 4% هەتا 5ی بەرهەمی نەپاڵێوراوی نێوخۆیی تێچووی رووداوکانی کار دەکرێت کە بەپێی ئەوە ئامارە ساڵانە زیاتر لە 30 هەزار میلیارد تمەن لە ئێران تێچووی رووداوەکانی کار دەکرێت.لە ئێراندا بە هۆی نەبوونی یاسای کار و داکۆکی لە مافی کرێکار، ئەگەر بۆ هەر یەکەیەکی بەرهەمهێنەر و سینفی ستانداردەکانی کار و بێهداشت و ئەیمەنی کار دابین بکرێت ٦ ساڵی پێویستە کە لە کاتی ئێستادا و بەهۆی قەیرانی ئابووری ئەو ڵاتە و نەبوونی بەڕێوەبەری و بەرنامەی کار،جێبەجێ نابێت و گیان لە دەستدانی کرێکاران بە هۆی کەمتەرخەمیی بەرپرسانی کار بە “قەتڵی ئەنقەست” (قتل شبە عمد) ئەژمار دەکرێت.لەو پەیوەندییەدا، پزیشکی یاسایی ئێران ساڵیرابردوو بڵاوی کردەوە، لە سەرەتای ساڵی ١٣٨٣ هەتا کۆتایی ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوی، ١٢ هەزار ٤٣٧ کەس بەهۆی رووداوی کارەوە گیانیان لە دەست داوە بەگوێرەی ئاماری ئەو رێکخراوە زیاترین رێژەی مەرگی کرێکاران لە ساڵی ١٣٩٢ بووە.بە پشتبەستن بە ئاماری پزیشکی یاسایی، رووداوکانی کار لە ماوەی ٩ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا گیانی یەک هەزار و ٥٠ ٦ کرێکاری ئەستاندووە.رەوتی هەڵکشانی مردن بە هۆی رووداوەکانی کار لە ماوەی ساڵی رابردوودا و بەرزبوونەوەی ئەو ئامارە لە ٦٩٧ کەس لە ساڵی ١٣٨٣ی هەتاویدا بۆ یەک هەزار و ٥٠ ٦ کرێکار لە ساڵی ١٣٩٣ی هەتاویدا، دەرخەری دۆخی خراپ و نائەمنی کارگە و کارخانەکان و دابین نەکردنی ئیمەنی پێویست لەلایەن خاوەنکارەکانەوەیە.چالاکانی کرێکاریی ئێران بەردەوام لە دۆخی نالەباری ئیمەنی کار لەو وڵاتەدا رەخنەیان گرتووە و ئەو رەخنانە لە ماوەی یەک ساڵی رابردوودا بەرز بووەتەوە.دوو لاوی بەلووچ بە تەقەی راستەوخۆی هێزە نیزامییەکان کوژرانحەوتووی رابردوودا گەیشتە ٦ کەس.بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، دوو هاووڵاتی بەلووچ لە ناوچە گوندنشینەکانی"سەرباز"و "سەراوان" بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران گیانیان دا.دەوترێ، هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران بە گومانی ئەوەی کە ئەو دوو هاووڵاتییە بەلووچە شتوومەکی قاچاخیان پێ بووە ماشێنەکەیان داوەتە بەر دەستڕێژ و لە ئەنجامدا گیانیان داوە.چالاکانی کەمپەینی بەلووچ شوناسی ئەو دوو هاووڵاتییەیان سەلیم بەلووچ خەڵکی گوندی"درگس دشتیاری" هەڵکەوتوو لە باشووری ئوستانی سیستان و بەلووچستان و شبیر بەلووچزەهی٢٢ ساڵە خەڵکی گوندی"محمد"ی سەر بە بەخشی ناوەندی شاری سەراوان راگەیاندووە.لە سەرەتای ئەم حەفتەیەدا، ٤ هاووڵاتی بەلووچ بە هۆی تەقەی راستەوخۆی پاسەوانانی سنووری پاسگای "نگور" لە نێوان سنووری پاکستان و ئێران کوژرا و بریندار کراون.دەوترێت، پاسەوانانی سنوور لە پاسگای نگور بە بێ ئاگادار کردنەوەی ماشێنی ئەو دوو هاووڵاتییە بەلووچەیان داوەتە بەر دەستڕێژ.لە ماوەی یەک ساڵی رابردوودا، رێژەی ئەو هاووڵاتییە بەلووچانەی کە بە تەقەی راستەوخۆی هێزە نیزامییەکان حکوومەتی ئێران پێکراون، ٢٢ کەس راگەیەندراوە کە لە کۆی گشتی ئەو رێژەیە ١٥ کەس کوژرا و ٧ی دیکەش بریندار بوون.هەواڵەکانی پێوەندییدار بە داعش لەماوەی 24 ساعەتی رابردووــ سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای سەڵاحەدین رایگەیاند، شەش چەکداری رێکخراوی تیرۆریستی داعش کە هەوڵیاندا دزە بکەنە نێو قەزای حەویجە، لە باشووری ئەو قەزایە کوژران. سەرچاوەکە کە نەیویست ناوی خۆی ئاشکرا بکات وتیشی: "هێزە ئەمنییەکان و هێزەکانی حەشدی شەعبی لە چواردەوری شارەکەدا خۆیان قایم کردووە تا رێگە لە هەوڵی دزەکردنی چەکدارانی ئەو گروپە بگرن بۆ نێو قەزای حەویجەوە".ــ پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ 30ی نیسانی 2015، چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش 6 کەسیان گولـلە بارانکرد بە هۆکاری ئەوەی ئامادە نەبوون بچنە بەرەکانی شەڕو ئەو دادویەی داعشیان قبوڵ نەکردووە ."دوای زیندانیکردنیان بۆ ماوەیەک پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شاری موسڵ بە بەچاوی خەڵکەوە گولـلە بارانکراون و هەوەرها جاری یەکەم نییە رێکخراوی تیرۆریستی داعش خەڵک لەسەر نەڕۆیشتن بۆ بەرەکانی شەڕ گولــلە باران دەکات".ــ وەزارەتی بەگری عیراق رایگەیاند، کۆبوونەوەکانی لیژنەی ئەمنی هاوبەشی نێوان بەغداو هەولێر، بۆ مەبەستی رێککەوتنە لەسەر پێکهێنانی ژوورێکی عەمەلیات بۆ رزگارکردنی نەینەوا. بۆ مەبەستی بەشداریی لە کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای هەماهەنگی نێوان هەرێم و بەغدا، ئەمڕۆ ستیوارت جۆنز باڵێوزی ئەمریکا لە عیراق، بە یاوەری خالید عوبەیدی وەزیری بەگری و محەمەد سالم غەببان وەزیری ناوخۆ گەیشتنە شاری هەولێرو لەو چوارچێوەیەشدا جۆنز رایگەیاند، وڵاتەکەی شانازیی بە هاوبەشی لەگەڵ گەلی کورد و هەرێمی کوردستانەوە دەکات. رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە 10ی حوزەیرانی ساڵی 2014، دەستی بەسەر شاری موسڵ سەنتەری پارێزگای نەینەوادا گرت و دواتریش ناوچەیەکی بەرینی لە پارێزگاکانی دیالە و سەڵاحەدین و ئەنبار، کۆنترۆڵ کرد.ــ بە پێی وتەی چەند شایەتحاڵێک، نیوەڕووی ئەمڕۆ 30/4/2015 چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە ناحیەی "باشیک" کڵیێسایەک و (15) خانووی تەقاندۆتەوە.ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو خانوانەی تەقێندراوەتەوە، سەرجەمیان هی ئەو ئێزدیانەن کە بەهۆی هێرشی چەکدارەکانی رێکخراوی تیرۆریستی داعشەوە ئاوارەی هەرێمی کوردستان بوونە.ــ بەهۆی تەقینەوەی ژمارەیەک بۆمبی ئامادەکراو بۆ تەقاندنەوە لەناو کارگەیەکی دروستکردنی بۆمبدا لە پارێزگای (دیر ئەلزۆر)ی سوریا، لانی کەم 25 چەکداری رێکخراوی تیرۆریستی داعش کوژران، بەڵام تائێستا هۆکاری تەقینەوەکە نەزانراوە، وەک روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردووەتەوە.سودەکانی هەنگی دنیامیوەی هەنگی دنیا تایبەتە ناوچەکانی هێڵی ئیستوای و میوەیەکی وەرزیە ،بڕێکی زۆر ڤیتامین و پێکهاتە بەسودەکانی تێدایە کە بۆ تەندروستی زۆر بەسودە :1-خوێن خاوێن دەکاتەوە و کارەکانی کۆئەندامی هەناسە ڕێکدەخات.2-گورچیلە و گەدە خاوێندەکاتەوە.3-چارەسەرە بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشی پێستیان هەیە.4-هۆکار دەبێت بۆ زوو ساڕێژبونی برین.5-پەستانی بەرزی خوێن دادەبەزێنێت .6-ددان بەهێز دەکات و چارەسەری هەوکردنی پوک دەدات.7-بۆ خانمان زۆر بەسودە ڕێگری دەکات لە هەوکردنی هێلکەدان و منداڵدان و بۆری میز.8-ڕێژەی کۆلیسترۆلی ناو خوێن دادەبەزێنێت.
9 ساڵ و 6 مانگ و 22 ڕۆژ و 41 خولهک لهمهوپێش