خەباتمێدیا: رۆژی یەک شەممە 20ی بانەمەڕی 1394 لەبەردەم پارلمانی کوردستان بە ئامادەبوونی هێز و لایەنە سیاسیەکانی کوردستانی ئێران و ژمارەیێکی بەرچاو لە کوردانی کوردستانی رۆژهەڵات نیشتەجێ لە هەرێمی کوردستان ئاکسیۆنێکی نارەزایەتی بۆ پشتیوانی لە ناڕەزایەتییەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی کوشتنی فەریناز خوسرەوانی و دژ بە سیاسەتەکانی رژیمی ئاخوندی بەرێوە چوو. لەو کۆبوونەوەیەدا هەیئەتێکی پارلەمانی کوردستان بە ...
سەرۆکایەتی سۆران عومەر، سەرۆکی لێژنەی مافی مرۆڤی کوردستان بە هاتنیان بۆ ناو ریزی خۆپیشاندەران وێای مەحکووم کردنی ئەو جینایەتە ، پشتیوانی پارلەمانی لە داوای خۆپشاندەران دەربڕی. لە برگەکانی دواتر دا پەیامی هاوبەشی هێز و لایەنە سیاسی و مەدەنییەکانی کورد و کوردستانی و پەیامی بەرەی ژنانی هەر چواربەشی کوردستان خوێندرایەوە.خۆپیشاندەران بە ووتنەوەی دروشمی مەهاباد تەنیا نییە، رۆژهەڵات هەستاوە و لە دوژمن راساوە و ... پشتیوانی خۆیان لە نارەزایەتیەکانی کوردستانی ئێران دەربڕی و سیاسەتی سەرکووت و راوەدوونانی رژیمی ئاخوندییان مەحکووم کرد. جێگەی باسە ژمارەیێک لە پێشمەرگە و ئەندامانی سازمانی خەبات بە سەرپەرشتی بەرێز کاک رێبوار حسێنی ئەندامی کومیتەی ناوەندی سازمانی خەبات و هەروەها نوێنەرایەتی هەرکام لە رێکخراوەکانی ژنان و لاوانی خەبات ی کوردستان بەشداریی چالاکانەیان لەو کۆبوونەوە نارەزایەتیە دا هەبوو.
9 ساڵ و 6 مانگ و 22 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 19 خولهک لهمهوپێش