__ ئیتلاعاتی مەهاباد داوای ٥٠ ملیۆن تمەن لەبنەماڵەی دەستبەسەرکراوان دەکات__ بەردەوامی قەدەغەکرانی دانانی ناوی کوردی لەسەر منداڵان__ گواستنەوەی زیندانیێکی سیاسی کورد بۆ شوێنێکی نادیار__ کوژران و بریندار بوونی 15 کەس لە سیستان و بەلووچستان__ زۆرانبازێکی کورد میداڵی زێڕی رکابەرییەکانی ئاسیای بەدەست هێنا__ سووتاندنی ئالای رژێمی ئاخوندی لە شارەکانی باشوری کوردستان__ پەیوەندی تەلەفوونی ئۆباما و مەلەک سەلمان پاشای عەرەبستان__ قوتدانی بزنێک لهلایهن مارێکهوه دانیشتوانی گوندێک تووشی شۆک دهکات
ئیتلاعاتی مەهاباد داوای ٥٠ ملیۆن تمەن لەبنەماڵەی دەستبەسەرکراوان دەکات سەرەڕای دەستبەسەرکردنی زیاتر لە ١٥٠ کەس لە ناڕازیانی ئەم دوایانەی مەهاباد، هەتا ئێستا لەلایەن دەزگا ئەمنیەتی ـ قەزاییەکانەوە هیچ ولامێکی روون بە بنەماڵەی ئەو گیراوانە نەدراوەتەوە. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا و بە پشت بەستن بە لێداوانی یەکێک لە بنەماڵەی دەستبەسەر کراوەکان، بنەماڵەی گیراوانی ئەم دوایانەی مەهاباد سەردانی ناوەندە ئەمنیەتییەکانیان کردووە و لەگەڵ داواکاری ٥٠ میلۆن تمەن پارەی نەختی بەرەوڕوو بوونەتەوە. ئەو هاووڵاتییە راگەیاندووە، " کاتێک کە بۆ بەدواداچوونی چارەنووسی کوڕەکەم چوومە ئیدارەی ئیتلاعات، پاش چەند کاتژمێر سەرگەردانی و چاوەڕوانی بە من وترا کە دەبێ ٥٠ ملیۆن تمەن پارە بەو ناوەندە ئەمنیەتییە بدەی. ئەو هاووڵاتییە باسی لەوەش کردووە، هێزە ئەمنیەتییەکان رێگەیان نەداوە کە بنەماڵەی دەستبەسەرکراوان چاویان بە رۆڵەکانیان بکەوێ و لەو بارەیەشەوە هیچ لایەنێک وڵامدەر نیە. جێگەی باسە کە،ژمارەیەک لەو ناڕازیانە لەناو ماڵەکەی خۆیاندا لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە بێ بوونی مۆڵەتی دادگا دەستبەسەر کران.بەردەوامی قەدەغەکرانی دانانی ناوی کوردی لەسەر منداڵانلەئوستانی کرماشان دانانی ناوی کوردی لەسەر منداڵان لەگەڵ بیانوو و دژایەتی ئیدارەی تۆمارکردنی باری کەسیەتی(پبت احوال ) بەرەڕوو بووەتەوە. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، جارێکی دیکە رێگرییەکان لەدانانی ناوی رەسەنی کوردی لە کوردستان دەستی پێکردووەتەوە و ئەم جارەیان لەکرماشان ئەو دژایەتییە دەکرێت. هەواڵی ئەو دژایەتی کردنە لەلایەن جێگری ئیدارەی تۆمارکردنی باری کەسییەتی ئوستانی کرماشانەوە راگەیەندراوە و باسی لەوش کردووە کە"کۆمیتەی تایبەت بە دانانی ناو" لە ئوستانی کرماشاندا زیاتر لە ٢٠ ناوی رەت کردووەتەوە. حوسێن نەزەری وتوویەتی ئەو ناوانە لەبەر هۆکارەکانی دژایەتی لەگەڵ رەگەزی منداڵەکە، بێ مانا بوونی ناوەکە، دیاری کردنی ناوی بیانی و ... رەت کراونەتەوە. ئەو ناوانەی کە لەسەر بڕیاری ئیدارەی تۆمارکردنی باری کەسییەتی رەتکراونەتەوە بریتین لە: خەبات(شۆڕشگێڕ)، مادیا و رووکەن(بێ مانا)، سووشیا( تایبەت بە دینی زەرتەشت)، زانست(بیانی)، هۆژان( فێربوون). هەواڵدەریی ئیسنا ئەو هەواڵەی بڵاو کردووەتەوە و بەشێوەی گاڵتەجار باسی لەو ناوانە کردووە. دژایەتی لەگەڵ دانانی ناوی کوردی لەحاڵێکدایە کە جێگری ئیدارەی تۆمارکردنی باری کەسییەتی کرماشان وتوویەتی: گوڕێنی هەر ناوێک بۆ سەر ناوی چواردە ئیمامی مەعسووم بێ کێشە جێبەجێ دەبێت.گواستنەوەی زیندانیێکی سیاسی کورد بۆ شوێنێکی نادیارمەنسوور ئاروەند زیندانی سیاسی کوردی راگیراو لە زیندانی مەهاباد لە لایەن هیچ٠Žزەکانی ئیتلاعاتەوە بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، مەنسوور ئاروەند زیندانی سیاسی کورد، رۆژی پێنجشەممە 17ی بانەمەر لە لایەن هێزەکانی سەر بە ئیتلاعاتەوە لە زیندانی مەهاباد بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە. بە پێی وتەی هاوبەندییەکانی ناوبراوو ئەگەری ئەوە هەیە کە گواستبێتیانەوە بۆ گرتووخانەی یەکێک لە ناوەندە ئەمنییەتییەکان. جێگەی باسە کە مەنسوور ئاروەند لە جۆزەردانی ساڵی 1390 لە ماڵەکەی خۆی بە تۆمەتی دژایەتی لەگەڵ خوا و تەبلیغ دژ بە نیزام لە رێگای هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکان دەستبەسەر کراو دواتر لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆرشی مەهابادەوە بە ئێعدام مەحکوم کرا.کوژران و بریندار بوونی 15 کەس لە سیستان و بەلووچستانلە ماوەی کەمتر لە دوو مانگی دەستپێکی ئەمساڵدا بە هۆی تەقەی راستەوخۆی هێزە ئەمنییەتی و ئینتزامییەکان و سوپای پاسداران، لانیکەم 15 کەس لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان کوژراو یان بریندار بوون. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، لە سەرەتای ساڵی 1394 تاکوو ئێستا لانیکەم 8 کەس لە لایەن هێزە ئینتزامی و ئەمنییەتیەکان و سوپای پاسدارانەوە لە شارۆمەندانی سیستان و بەلووچستان کوژراو ن و زیاتر لە 7 کەسیتریش بریندار بوون کە لە ناوو ئەم کوژراو و بریندارانە لانیکەم چواریان ژن و منداڵ بوون. جێگەی باسە کە لە ماوەی ساڵی رابردوو لانیکەم 22 کەس بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی سەر بە رژێمی ئاخوندی لەو پارێزگایە بوونەتە قۆربانی.زۆرانبازێکی کورد میداڵی زێڕی رکابەرییەکانی ئاسیای بەدەست هێنایەکێک لەزۆرانبازانی بەناو بانگی شاری سەقز توانی میداڵی زێڕی پاڵەوانیەتییەکانی ئاسیا بۆ خۆی مسۆگەر بکات. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، لە رەکابەرییەکانی " کشتی فرنگی" ئاسیا کە لە دۆحەی قەتەر بەڕێوە چووە، یوسف قادریان زۆرانبازی کوردستانی توانیویەتی لە کێشی 80 کیلۆدا بەسەر بەرامبەرەکانیدا سەربکەوێ و پلەی یەکەم بۆ خۆی تۆمار بکات. بە پێی ئەم راپۆرتە، یوسف قادریان هەتا ئێستا خاوەنی ژمارەیەک میداڵی نێودەوڵەتییە و ساڵی ٢٠ ١٤ش میداڵی زیوی مەجارستانی بەدەست هێناوە.سووتاندنی ئالای رژێمی ئاخوندی لە شارەکانی باشوری کوردستانلە شارەکانی باشوری کوردستان، ئالای رژێمی ئاخوندی ئێران بە نیشانەی نارەزایەتی بە خۆکوژی کچە کوردی شاری مەهاباد و پشتیوانی لە نارەزایەتییەکانی خەڵکی مەهاباد و باقی شارەکانیتری کوردستان سوتێندرا. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، رۆژی یەکشەممە 20ی بانەمەر، خەڵکی شارەکانی هەولێر، خانەقین، کەلار، سەیدسادق و هەلەبجە لە کوردستانی باشوور بە نیشانەی پشتیوانی لە خۆپیشاندانەکانی خەڵکی کوردستانی ئێران و دژ بە رژێمی ئاخوندی خۆپیشاندانی بەربلاویان ریچک خست. بە پێی ئەم راپۆرتە، لە زۆربەی ئەو خۆپیشاندانانەدا ئالای رژێمی ئاخوندی ئێران لە لایەن خۆپیشاندەرانی نارازییەوە سوتێندرا.پەیوەندی تەلەفوونی ئۆباما و مەلەک سەلمان پاشای عەرەبستانباراک ئۆباما لە پەیوەندیێکی تەلەفوونی لەگەڵ مەلەک سەلمان پاشای عەرەبستان لە ئاوربری کاتی لە یەمەن پێشوازی کرد. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، لە بەیاننامەێکدا کە کۆشکی سپی بڵاویکردووەتەوە، دوو رێبەری ئەمریکا و عەرەبستان لەمەر چۆنیەتی بەرنامەی کاری چاوپێکەوتنی داهاتوویان لە واشەنگتۆن و کەمیی دەیوید لە نێوان ئۆباما و سەرانی وڵاتانی عەرەبی کەنداو وتووێژیان کردووە. بە پێی ئەم راپۆرتە، دوو لایەن رێک کەوتوون کە لە نزیکەوە لەگەڵ وڵاتانی شۆرای هاوکاری کەنداوی فارس هێزێکی هاوبەش پێک بهێنن تاکوو بەرورووی هەرەشەکان لە ناوچەکەدا بوەستێتەوە.قوتدانی بزنێک لهلایهن مارێکهوه دانیشتوانی گوندێک تووشی شۆک دهکاتبهمهبهستی دهستخستنی نێچیرێک، مارێکی زهبهلاح دزهدهکاته گوندێکی ویلایهتی "بهنغالی خۆرئاوا"ی هندستان و دوای دهستخستنی نێچیرهکهی که بزنێکه، دانیشتوانی گوندهکه تووشی شۆک دهکات. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، رۆژنامهی "Daily mail"ی بهریتانی بڵاویکردووهتهوه مارهکه 10 پێ درێژ بووه و ههوڵی داوه بزنهکه قوتبدات و خۆی له جهستهی ئاڵاندووه، لهو کاتهدا دانیشتوانی گوندهکه پێیانزانیوه و تووشی شۆک بوون و مهترسی ئهوهیان لا دروست بووه رووداوهکه دووباره ببێتهوه، بهڵام ئهم جاره لهجیاتی بزنهکه منداڵهکانیان بێت.
9 ساڵ و 6 مانگ و 9 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 46 خولهک لهمهوپێش