له دریژه ی کارو چالاکیه کانی ریکخراوه کانی ژنانی روژهه لات له سه ر بانگهیشتی ریکخراوی ئاسوی ژنی کورد روژی ۱۸ی بانەمەری ۱۳۹۴به رانیه ر به ۲۰۱µ/µ/۸ له باره گای ئه و ریکخراوه کۆبوونەوەێک بە بەشداری رێکخراوی ئافرەتانی خەباتی کوردستانی ئێران ، ئاسۆی ژنی کورد، کۆمەڵەی ژنانی رۆژهەڵاتی کوردستان، یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستان و یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەرێوە چوو. له و کوبونه وه دا کە سەبارەت بە چەند تەوەری سەرەکی قسە و باس و ئاڵوگۆری بیرورا کرا، لە تەوەری دووهەم بریار درا بۆ یەکخستنی زیاتر و بەرەوپێش بردنى....
کار و خەباتی ئافرەتانی کورد لە کوردستانی ئێران ناوەندی رێکخراوەکانی ژنانی رۆژهەڵاتی کوردستان دابمەزرێ. لە ته وه ری یه که می کۆبوونه وه کدا باس له گرتنی کونفرانسی ژنانی روژهه لات کرا و چونیه تی بەستن و دۆزینەوەی میکانیزمی بەرێوەبردنی کونفرانسه کە لە کوردستان ئاڵوگۆری بیرورای لەسەر کرا. لەته وه ری دووهه می کۆبوونه وه دریژه دان به کاری هاوبه شی رێکخراوەکانی ئافره تان قسەی لەسەر کرا و لە ئەنجامی باسێکی تێروتەسل بریاری پێکهێنانی ناوەندیک به ناوی ناوەندی ریکخراوه کانی ژنانی رۆهەلاتی کوردستان درا. هەر لەو کۆبوونەوەیەدا بە چڕی باس لە رووداوی کوشتنی فەریناز خوسرەوانی لە شاری مەهاباد کرا و لە ئەنجامی قسەکانیش بریاری بەرێوەبردنی ئاکسیۆنێک لە شاری هەولێر و لەبەردەم پارلەمانی کوردستان درا. جێگەی باسە هەیئەتی رێکخراوی ئافرەتانی خەبات ی کوردستانی ئێران بەسەرپەرشتی خاتوو زێنەب حسێنی بەرپرسی گشتی رێکخراوی ئافرەتان لەو کۆبوونەوەیەدا بەشداری چالاکانەیان بوو.
9 ساڵ و 6 مانگ و 9 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 36 خولهک لهمهوپێش