لەدوای پەرەسەندنی نارەزایەتیەکانی خەڵکی شاری مەهاباد و چەندین شاری تری کوردستان بە هۆی کوشتنی فەریناز خوسروانی و بوونی دەستی مەئمورانی بەدناوی وەزارەتی ئیتلاعات لە کوشتنی فەریناز خوسرەوانی چالاکانی سیاسی و مەدەنی ناوخۆی کوردستان بانگەوازی بەرێوەبردنی مانگرتنی گشتی لە رۆژی پێنج شەممە 24ی بانەمەری 1394 لەشارەکانی ....
کوردستانیان بەرز کردۆتەوە. هێزە دژی گەلیەکانی رژیمی ئاخوندی وەک پیشەی هەمیشەییان وەڵامی هەر جۆرە نارەزایەتیەکی خەڵکیان بە زەبر و زەنگ و گرتن و گرتووخانە دایەوە و ژمارەیێکی بەرچاو بە سەختی بریندار کراون و تا ئێستاش کۆمەلێک له هاونیشتمانیان لە زیندانەکانی رژیم ماونەتەوە،کە یەکێک لە داواکانی جەماوەر ئازادکردنی زیندانیەکانە. هەر چەند رژیمی ئا خوندی بە درێژایی دەسەڵاتداریی رەشی سەلماندوویەتی کە پەیرەوی لە هیچ پێوەرێکی مرۆڤانە ناکات و لەراست خەڵکی کوردستان هیچ بەزەیی و عەداڵەتیکی نییە و لە هیچ جینایەتێک سڵ ناکاتەوە بەڵام لە هەمان کاتیشدا سەلماوە کە تەنیا رێگە بۆ کەمکردنەوەی جینایەت و هەڵس و کەوتەکانی رژیم، بەرەنگاریی و بەرخودانی کۆمەڵانی خەڵکە. بە دڵنیاییەوە بە بەرزکردنەوەی هاواری ئازادیخوازیی و دژی دیکتاتۆر دەتواندرێ لانی کەم دەسەڵات لە هەلس و کەوتەکانی لە راست خەڵک بە پارێزتر بکاتەوە و لەهەمانکاتیشدا دەنگی غەدرلێکراویان بە گوێی جیهانیان بگەێنێ. لەو پێناوە دا سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران پشتیوانی خۆی لە بانگەوازی چالاکانی ناوخۆ بۆ بەرێوەبردنی مانگرتنی گشتی لە شارەکانی کوردستان لە رۆژی پێنج شەممە 24ی بانەمەر دەردەبرێ و داوا لە سەرجەم دۆستان و ئەندامانی سازمانی خەبات دەکات یارمەتیدەری سەرخستنی ئەو هەوڵە رەوا و شۆڕشگیرانەیە بن. سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران کومیتەی ناوەندی23ی بانەمەڕی 1394
9 ساڵ و 6 مانگ و 8 ڕۆژ و 47 خولهک لهمهوپێش