__ کۆڵبەرێکی کورد بەتەقەی هێزە نیزامییەکان بوو بە قوربانی__ هەواڵی مردنی بریندارێکی ناڕەزایەتییەکانی مەهاباد راست نییە__ ناردنی بەکرێگیراوانی حیزبی شەیتان بۆ شارەکانی کوردستانی ئێران__ خۆپیشاندانی کوردەکانی دانیشتووی سۆئێد و ئاڵمان بۆ پشتگیری خەڵکی مەهاباد__ بڵاوبوونەوەی مامەڵەێکی قاچاخی ناوکەیی رژێم لە کۆماری چک__ هۆشداری وەزیری دەرەوەی یەمەن بە رژێمی ئاخوندی__ دانپێدانانی واتیکان بە دەوڵەتی سەربەخۆی فلستیندا__ داعش له داگیرکردنی ناوچهیهکی مێژوویی نزیک دهبێتهوه
کۆڵبەرێکی کورد بەتەقەی هێزە نیزامییەکان بوو بە قوربانیکۆڵبەرێکی دیکەی کورد بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی رژێمی ئاخوندی ئێران لە یەکیک لەناوچەکانی ورمێ بریندار کرا. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، سەر لەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە رێکەوتی ٢٤ی بانەمەڕ کۆڵبەرێکی کورد بەناوی " موهاجر" خەڵکی ئاوایی " کوڵە بهی" ی سەر بە ناوچەی مڕگەوەری ورمێ لەئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی رژێمی ئاخوندی ئێرانەوە بریندار بوو. بە پێی ئەم راپۆرتە، موهاجر بە توندی بریندار بووە و رەوانەی یەکێک لەنەخۆشخانەکانی شاری ورمێ کراوە.یەکێک لەهۆکارە سەرەکییەکانی پەرەسەندنی دیاردەی کۆڵبەری، نەبوونی هەلی کار، نەبوونی سەرمایە و سەرمایەگوزاری لە کوردستان و کەڵک وەرگرتنی خراب لە ئابووریی کوردستان و ناوچەسنوورییەکانە.هەواڵی مردنی بریندارێکی ناڕەزایەتییەکانی مەهاباد راست نییەیەکێک لە بریندارانی ناڕەزایەتییەکانی ئەم دوایییانەی مەهاباد بە دەستی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران، بەهۆی قووڵیی برینەکەی لە دۆخێکی نالەبار دایە، بەڵام هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە زیندووە. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، ئاکام تەلاج خەڵکی نەغەدە، یەکێک لە بریندارانی ناڕەزایەتییەکانی مەهابادە کە بەهۆی قووڵیی برینەکەی لە بەشی تایبەتیی نەخۆشخانەدا لەژێ چاودێریی پزیشکی دایە، نالەبار راگەیەنراوە. سەرچاوەیەکی ئاگاداری نزیک لە بنەماڵەی تەلاج راگەیاند: هەتا ئێستاش ئاکام زیندووە، بەڵام دۆخی تەندروستیی ناوبراو نالەبەرە. ئەم سەرچاوە ئاشکرای کرد: سەرەڕای نالەباریی دۆخی تەندروستیی ئاکام تەلاج، رێوشوێنی توندی ئەمنیەتی بۆ ئەو ژوورە کە ئاکامی تیدا دەمێنێتەوە گیراوەتە بەر. ئاکام تەلاج، خوێندکاری زانستگای ئازادی مەهاباد، بەهۆی قووڵیی برینەکەی لە بەشی تایبەتیی نەخۆشخانەدا لەژێ چاودێریی پزیشکی دایە، نالەبار راگەیەنراوە بڵاوبوونەوەی دۆخی نالەباری تەندروستیی ئەو هاووڵاتییە لاوە کوردە لە کاتێک دایە کە پێشتر بەرپرسانی حکوومەتی، هەر چەشنە بەرەنگاری و تەقەکردنێکیان لە ناڕازییان رەت کردبووەوە و هێزە نیزامییەکانیان بە ''خیشتەندار'' وەسف کردبوو.ناردنی بەکرێگیراوانی حیزبی شەیتان بۆ شارەکانی کوردستانی ئێرانرژێمی دژە مرۆڤی ئاخوندی بە مەبەستی سەرکوتی نارەزایەتییەکانی خەڵکی کوردستان بەکرێگیراوانی حیزبی شەیتانی رەانەی کوردستان کردووە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، بە پێی ئەو زانیارییانەی کە لە سەرچاوەکانی ئاگادار لە کوردستان بڵاو کراونەتەوە، رژێمی ئاخوندی ئێران بە مەبەستی سەرکوتی خەڵکی نارازی کوردستان، ئەندامانی حیزبی شەیتانی رەوانەی شارەکانی کوردستان کردووە. بە پێی ئەم راپۆرتە، زۆرینەی ئەو بەکرێگیراوانە بۆ شارەکانی سنە و سەقز رەوانە کراون، ئەوانە لیباسی رەشیان لەبەرە و دەم و چاوی خۆیان داپۆشیوە. جێگەی باسە کە ئەم بەکرێگیراوانە لە لایەن رژێمی ئاخوندییەوە لە ژێر فەرمانی راستەوخۆی خامنەیی راهێنانیان پێ کراوە. رژێمی ئاخوندی جارێکیتر لە کاتی خۆپیشاندانەکانی ساڵی 1388 لەو بەکرێگیراوانە کەڵکی وەرگرتووە.خۆپیشاندانی کوردەکانی دانیشتووی سۆئێد و ئاڵمان بۆ پشتگیری خەڵکی مەهابادکوردانی دانیشتووی وڵاتانی سۆئێد و ئاڵمان خۆپیشاندانێکیان بە مەبەستی مەحکوم کردنی جینایەتەکانی رژێمی ئاخوندی لە شاری مەهاباد وەرێخست. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، لە وڵاتی سۆئێد کوردانی دانیشتووی شاری کارلستاد بە مەبەستی مەحکوم کردنی سیاسەتە سەرکوتگەرانەکانی رژێمی ئاخوندی دژ بە خەڵکی کوردستان و هەروەها کوشتنی فەریناز خۆسرەوانی دەستیان دایە رێپێوانە نارەزایەتییانە. بە پێی ئەم راپۆرتە، لە شاری درسەدنی ئاڵمان کوردانی دانیشتووی ئەو شارە بۆ مەحکوم کردنی جینایەتەکانی رژێم لە کوردستان و جینایەتی ئەم دوواییانەیان لە شاری مەهاباد خۆپیشاندانێکی نارەزایەتییان ساز کرد. جێگەی باسە کە لە شاری هاسینکی فەنلاندیش بۆ ئەو مەبەستە کوردانی ئەو شارە خۆپیشاندانیان کرد.بڵاوبوونەوەی مامەڵەێکی قاچاخی ناوکەیی رژێم لە کۆماری چککارناسانی سازمانی نەتەوەیەکگرتووەکان بڵاویان کردەوە کە، کۆماری چک لە دوای بینینی بەڵگەی مامەڵەێکی بازرگانی، لە فرۆشتن و گواستنەوەی بارێکی گەورەی گرنگ بۆ ئێران پێشگیری کرد. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، رژێمی ئاخوندی بە بەستنی قەراردادێکی 61 میلیۆن دۆلاری لە سەرماوەزی رابردوو هەوڵی داوە تاکوو کۆمپرۆسرێکە لە سەنعەتی ناوکەیی و غەیرە ناوکەیی بەکار دێت لە شیرکەتێکی ئەمریکایی جێگیر لە کۆماری چک بکرێت. بە پێی ئەم راپۆرتە، ئەم شیرکەتە ئەمریاییە و شیرکەتی گواستنەوەی کەل و پەل هەوڵیان دەدا تاکووو هۆکاری کرین و شوێنی کۆتایی بارەکە بشارنەوە کە ئەم کارە بوو بە هۆی لێکۆلینەوەی کارناسانی کۆماری چک. جێگەی باسە کە دۆزینەوەی ئەم بارە دەتوانێت نیگەرانی وڵاتانی رۆژئاوایی لە دڵنیاییان لە رژێمی ئاخوندی زیاتر بکات.هۆشداری وەزیری دەرەوەی یەمەن بە رژێمی ئاخوندیریاز یاسین وەزیری دەرەوەی یەمەن لەمەر دەستێوەردانەکانی رژێمی ئاخوندی لەو وڵاتە و پشتیوانی لە گرووپە چەکدارەکانی حوسی هۆشداری دایە رژێمی ئاخوندی. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ریاز یاسین رایگەیاند، کەشتییەکانی رژێمی ئاخوندی کە بەرو بەندەری حەدیدە وەرێەوتوون لە دەوڵەتی یەمەن و هێزە هاوپەیمانەکان ئیجازەیان وەرنەگرتووە. ناوبراوو بەرپرسیارەتی هەموو پێشێلکاری یاسای لە لایەن ئەو کەشتییانەوە خستە ئەستۆی رژێمی ئاخوندی. وەزیری دەرەوەی یەمەن وتی، ئەم کەشتییانە ئەگەر هەڵگری یارمەتی مرۆڤ دۆستانەن پێش لە هەر شتێک دەبێت لە دەرەوەی ئاوەکانی یەکەن تەفتیش بکرێن، لە کاتێکدا ئەو رژێمە بییەوێت بەم جۆرە کارانەی خۆی درێژە بدات، دەوڵەتی یەەنیش دژکردەوەی پێویستی دەبێت. جێگەی باسە کە ریاز یاسین وتی، رژێمی ئاخوندی دەیەوێت ئەو شکستانەی کە لە وڵاتانیتر خواردوویە بەم جۆرە کارانە لە یەمەن بشارێتەوە.دانپێدانانی واتیکان بە دەوڵەتی سەربەخۆی فلستیندابەرپرسانی واتیکان دانیان نا بە دەوڵەتی سەربەخۆی فلستیندا. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، بەرپرسانی واتیکان رایانگەیاند، پەیمانی بە فەرمی ناسینی دەوڵەتی سەربەخۆی فلستین کۆتایی پێهاتووە و بەم زووانە لە لایەن پاپەوە رادەگەێندرێت. بە پێی ئەم راپۆرتە، حەنان عەشراوی لە کەسایەتییەکانی فلستین وتی، ئەم کارەی واتیکان ئێمە فلستینیەکانی دەڵگەرم کردووە. بە فەرمی ناسینی دەڵەتی سەربەخۆی فلستین لە لایەن واتیکانەوە نە تەنیا پێشکەوتنێکی سیاسی بەڵکوو پێشکەوتنە لە بەشەکانی ئەخلاقی، مرۆیی و یاساییدا، ئەک کارەی واتیکان قۆناغێکی نوێی بۆ ناسینی دەوڵەتی فلستین لە لایەن هەموو وڵاتانی جیهانەوە دەست پێدەکات.داعش له داگیرکردنی ناوچهیهکی مێژوویی نزیک دهبێتهوهدوای شهڕ٠ و پێکدادانێکی قورس، رێکخراوی تیرۆرستی داعش تهنیا دوو کیلۆمهتری ماوه بگاته ناوچهی (تهدمر)ی مێژوویی سهر به شاری حمسی سوریا. بە پێی راپۆرتنی هەواڵدەرییەکان، رامی عهبدولرهحمان، بهڕێوهبهری روانگهی مافهکانی مرۆڤ له سوریا راگهیاند: "له چهند کاتژمێری رابردوودا ههزار و 800 خێزانی سوریا لهترسی گیانی خۆیان و ئهو شهڕهی لهنێوان هێزهکانی بهشار ئهسهد و رێکخراوی تیرۆرستی داعش دهگوزهرێت، روویان له شاری (تهدمر) کردووه، بهڵام ئێستا ئهو شاره کهوتووهته ژێر ههڕهشه و تهنیا دوو کیلۆمهتر له چهنگی داعش دووره". بهڕێوهبهری روانگهی مافهکانی مرۆڤ راشیگهیاند که شاری تهدمر، سهر به پارێزگای حمسه و لهو شهڕ و پێکدادانهشدا داعش دهستی بهسهر ناوچهی (سخنه)دا گرتووه که شاری دیرئهلزوری مۆڵگهی داعش و ناوچهی تهدمر پێکهوه دهبهستێتهوه. وتیشی: "110 کهس له چهکدارانی داعش و سهربازانی سوپای بهشدار ئهسهد کوژراون و خێزانه ئاوارهکانیش ناچاربوون بهرهو خۆرههڵاتی شاری تهدمر بهڕێکهون و له ناوهندی شارهکه دووربکهونهوه".
9 ساڵ و 6 مانگ و 7 ڕۆژ و 45 خولهک لهمهوپێش