پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

__ ناردنی شکەنجەگەران لە تارانەوە بۆ سنە و مەهاباد بۆ لێکۆلینەوە لە دەستبەسەرکراوان__ وەرزشکارێکی کرماشانی پلەی یەکەمی جیهانی بەدەست هێنا__ مەولانا فەتحی بە دانانی بارمتەی ٥ میلیاردی ئازاد کرا__ هۆشداری وەزیری دەرەوەی عەرەبستان بە رژێمی ئاخوندی__ خاتەمی: ئەگەر کەشتی کون ببێت رێفۆرمخواز و تۆندرەو ناناسێت__ تاوتوێکردنی مەترسییەکانی رژێمی ئاخوندی لە کۆبوونەوەی کەمپی دەیوید__  ئه‌‌‌ و ئاگره‌‌‌ی‌ هه‌‌‌ڵیده‌‌‌گیرسێنین، سعودیه‌‌‌ و ئه‌‌‌مریکا ناتوانن کۆنترۆڵی‌ بکه‌‌‌ن

ناردنی شکەنجەگەران لە تارانەوە بۆ سنە و مەهاباد بۆ لێکۆلینەوە لە دەستبەسەرکراوانرژێمی دژە مرۆڤی ئاخوندی کۆمەڵێک لە شکەنجەگەرانی خۆی لە ئیتلاعاتی تارانەوە بە مەبەستی شکەنجە و لێکۆڵینەوە لە دەستبەسەرکراوانی خۆپیشاندانە نارەزایەتییەکانی کوردستان ناردووەتە شارەکانی سنە و مەهاباد. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ئەم شکەنجەگەرانەی ئیتلاعاتی تاران بە هاوئاهەنگی لەگەڵ ئیدارەی گشتی ئیتلاعات لە پارێزگاکاکی کوردستان و ئازەربایجانی رۆژهەڵات نێردراونەتە ناو زیندانەکانی شارەکانی  ئەو ناوچەیانە. جێگەی باسە کە لە دوای خۆپیشاندانە نارەزایەتییەکانی شاری مەهاباد و باقی شارەکانیتری کوردستان سەدان کەس لە لایەن رژێمی ئاخوندییەوە دەستبەسەر کراون و جگە لە زیندانەکانی سنە و مەهاباد بۆ زیندانەکانی ورمێ، میاندوئاو و نەغەدە گوازراونەتەوە. ئه‌‌‌ و ئاگره‌‌‌ی‌ هه‌‌‌ڵیده‌‌‌گیرسێنین، سعودیه‌‌‌ و ئه‌‌‌مریکا ناتوانن کۆنترۆڵی‌ بکه‌‌‌نرژێمی ئاخوندی ئێران هه‌‌‌ڕه‌‌‌شه‌‌‌ی‌ هه‌‌‌ڵگرساندنی‌ ئاگرێکی‌ کرد که‌‌‌ ئه‌‌‌مریکا و سعودیه‌‌‌ نه‌‌‌توانن کۆترۆڵی‌ بکه‌‌‌ن، لە ئەگەری راگرتنی ئەو کەشتییەی کە خۆی دەڵێت یارمەتی مرۆیی هەڵگرتووە ئه‌‌‌وه‌‌‌شی‌ ره‌‌‌تکرده‌‌‌وه‌‌‌ به‌‌‌پێی‌ ئه‌‌‌و رێوشوێنانه‌‌‌ی‌ سعودیه‌‌‌ رایگه‌‌‌یاندووه‌‌‌، رێگه‌‌‌ بدات که‌‌‌شتییه‌‌‌که‌‌‌ی‌ پشکنینی‌ بۆ بکرێت. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، مه‌‌‌رزیه‌‌‌ ئه‌‌‌فخه‌‌‌م وته‌‌‌بێژی‌ وه‌‌‌زاره‌‌‌تی‌ ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ی‌ رژێمی ئاخوندی ئێران رایگەیاند، "وڵاته‌‌‌که‌‌‌ی‌ رێگه‌‌‌ نادات ئه‌‌‌و که‌‌‌شتییه‌‌‌ پشکنینی‌ بۆ بکرێت که‌‌‌ یارمه‌‌‌تی‌ مرۆیی‌ بۆ یه‌‌‌مه‌‌‌ن هه‌‌‌ڵگرتووه‌‌‌ و چاوه‌‌‌ڕوان ده‌‌‌کرێت له‌‌‌ 20ی‌ ئه‌‌‌م مانگه‌‌‌دا بگاته‌‌‌ به‌‌‌نده‌‌‌ری‌ حوده‌‌‌یده‌‌‌ی‌ یه‌‌‌مه‌‌‌ن".  هه‌‌‌ر له‌‌‌و چوارچێوه‌‌‌یه‌‌‌دا مه‌‌‌سعود جه‌‌‌زائیری‌ جێگری فەرماندەی سوپای رژێم وتی‌: "هه‌‌‌ر رێگرییه‌‌‌ک له‌‌‌و که‌‌‌شتییه‌‌‌ بکرێت که‌‌‌ یارمه‌‌‌تی‌ مرۆیی‌ هه‌‌‌ڵگرتووه‌‌‌، ئاگرێک له‌‌‌ ناوچه‌‌‌که‌‌‌دا هه‌‌‌ڵده‌‌‌گیرسێنین که‌‌‌ نه‌‌‌ ئه‌‌‌مریکا و نه‌‌‌ سعودیه‌‌‌ نه‌‌‌توانن کۆنترۆڵی‌ بکه‌‌‌ن".  جه‌‌‌زائیری‌ ئه‌‌‌وه‌‌‌شی‌ خسته‌‌‌ڕوو که‌‌‌ به‌‌‌ راشکاوانه‌‌‌ رایده‌‌‌گه‌‌‌یه‌‌‌نێت، دانبه‌‌‌خۆداگرتنی‌ ئێران سنوری‌ هه‌‌‌یه‌‌‌، بۆیه‌‌‌ پێویسته‌‌‌ سیاسه‌‌‌تمه‌‌‌دارانی‌ سعودیه‌‌‌و ئه‌‌‌مریکا و ئه‌‌‌وانی‌ تر باش بزانن، وەرزشکارێکی کرماشانی پلەی یەکەمی جیهانی بەدەست هێناتێکواندۆکارێکی کوردی خەڵکی کرماشان لە بیست و دووهەمین خولی رکابەرییەکانی تێکواندۆی جیهان کە لەرووسیە بەڕێوە چوو، توانی میداڵی زێڕ بەدەست بێنێت. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، مەسعوود حەجی زوارە تێکواندۆکاری کورد لەرکابەرییەکانی قۆناغی کۆتاییدا توانی بەسەر کاراتەکارێکی وڵاتی ئۆزبەکستاندا سەربکەوێ و میداڵی زێڕ بۆ خۆی مسۆگەر بکات. حەجی زوارە رێکەوتی ٢٣ی بانەمەڕ توانیبووی بەسەر کاراتەکارانی وڵاتانی ئەلجەزایەر، کرواسی، ئیسپانیا و مکزیکدا سەربکەوێ و لە کێشی خوار ٧٤ کیلۆدا خۆی گەیاندبوویە قۆناغی کۆتایی رکابەرییەکان. ئەو وەرزشکارە کوردە دواتر لە قۆناغی کۆتاییدا توانیبووی بەسەر کاراتەکارێکی خەڵکی رووسیە کە پاڵەوانیەتی نێودەوڵەتیشی هەبووە، زاڵ ببێت و میداڵی زێڕ بەدەست بێنێت. ماوەیەک لەمەوبەر بەرپرسانی وەرزشی کرماشان رایانگەیاندبوو، وەزشکارانی کرماشان توانیویانە لە ماوەی ساڵی ٩٣دا زیاتر لە هەزار میداڵ بەدەست بێنن.مەولانا فەتحی بە دانانی بارمتەی ٥ میلیاردی ئازاد کراکەسایەتییەکی بەلووچی پەیڕەوەی مەزهەبی سوننە پاش کێشانی چەندین حەفتە دەستبەسەریی لەگرتنگەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتدا بە دانانی بارمتە بەشێوەی کاتی ئازاد کرا.بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، مەئموورانی وەزارەتی ئیتلاعات لەسیستان و بەلووچێستان رۆژی رابردوو مەولەوی فەتحی محەممەدنەقەشبەندییان لە زاهیدانەوە بۆ راسک گواستووەتەوە و دواتر رادەستی بنەماڵەکەیان کردووەتەوە. ئەو کەسایەتییە ئاینییە تەمەن ٥٧ ساڵەیە، بە دانانی ٥ میلیارد تمەن وەسیقە ئازاد کراوە. مەولەوی فەتحی لە رێکەوتی ٢٠ ی خاکەلێوەی ساڵی ٩١وە بە تۆمەتی تیرۆری مەولانا "جەنگی زهی" لەدەستبەسەری دابوو. کەمپەینی بەلووچ بڵاوی کردووەتەوە، دیوانی باڵای وڵات ئەو تاوانانەی کە خستوویانەتە پاڵ ئیمام جومعەی شاری راسک بە "ناتەواو" لەقەڵەم داوە. سەرەڕای ئازادبوونی مەلەوی فەتحی، بەڵام ٩ کەسی دیکە لە هاوڕێیەکانی ئەو کەسایەتییە ئاینییە بو وێنە عەبدولغەفار نەقشبەندی(کوڕەکەی) و "ملک محمد ێ‌بادیان" لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتدا راگیراون.دەوترێت کە بڕیار بوو چەند رۆژ لەمەوبەر مەولەوی نەقشبەندی لە زیندان ئازاد بکرێت بەڵام بە هۆی پێشوازی گەرمی خەڵک ئەو ئازاد کردنە وەدوا خرابوو.هۆشداری وەزیری دەرەوەی عەرەبستان بە رژێمی ئاخوندیوەزیری دەرەوەی عەرەبستان، لەمەر تەقە کردنی رژێمی ئاخوندی لە کەشتییەکان لە کەنداوی فارس هۆشداری دایە رژێمی ئاخوندی. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، عادال ئەلجبیر وەزیری دەرەوەی عەرەبستان، کە لە کۆبوونەوەی کەمپی دەیوید لەگەڵ باراک ئۆباما بەشدار ببوو رایگەیاند، تەقە کردنی رژێمی ئاخوندی لە کەشتییەکان لە کەنداوی فارس پێشێلکردنی روونی یاسا نێونەتەوەییەکانە و دەبێت راگیرێت. بە پێی ئەم راپۆرتە، ئەم هۆشدارەی وەزیری دەرەوەی عەرەبستان داوی ئەوە دێت کە گەشتییەکانی سوپای پاسدارانی رژێمی ئاخوندی تەقەیان لە کەشتیێک بە ئاڵای سەنگال کرد لە کەنداوی فارس.خاتەمی: ئەگەر کەشتی کون ببێت رێفۆرمخواز و تۆندرەو ناناسێتئاخوند ئەحمەد خاتەمی ئەندامی هەیئەتی سەرۆکایەتی مەجلیسی خۆبرەگان ئەمرۆ رایگەیاند، ئەگەر کەشتی کون ببێت رێفۆرمخواز و تۆندرەو نااسێت و هەموومان دەخنکێین. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، خاتەمی ئەمرۆ هەینی 25ی بانەمەری 1394 لە وتووێژ لەگەڵ تەلەفزیۆنی رژێم وتی، هەموومان لە کەشتیێکدا دانیشتووین و ئەگەر کەشتییەکە کون ببێت هەموومان دەخنکێین. ناوبراوو وتی، جیاوازی بیروبۆچوون لە نێوان رێفۆرمخوتازان و ئۆسەلگەراکان ئاساییە. هەموومان دەبێت وشیار بین کە لەو کەشتییەی کە دانیشتووین کون نەبێت، ئەگەر ئەم کەشتییە کون ببێت چیتر رێفۆرمخواز و ئۆسولگەرا ناناسێت و تەر و وشک پێکەوە دەسوتن.تاوتوێکردنی مەترسییەکانی رژێمی ئاخوندی لە کۆبوونەوەی کەمپی دەیویددوێنی 24ی بانەمەری 1394 یەکەمین کۆبوونەوەی کەمپی دەیوید بە بەشداری باراک ئۆباما و سەرانی وڵاتانی عەرەبی کەنداوی فارس تەرخان کرابوو بۆ مەترسییەکانی رژێمی ئاخوندی لەناوچەکە و جیهان. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، یەکەمین کۆبوونەوەی کەمپی دەیوید کە تێیدا باراک ئۆباما و رێبەرانی وڵاتانی عەرەبی کەنداوی فارس بوونیتان هەیە تەرخان کرابوو بۆ تاوتوێکردنی مەترسییەکانی رژێمی ئاخوندی و پەروەندەی ناوکەیی ئەو رژێمە و دووهەمین کۆبوونەوە بابەتی تیرۆریسم تاوتوێ کرا. بە پێی ئەم راپۆرتە، ئۆباما رێبەرانی وڵاتانی عەرەبی کەنداوی فارسی لە باسەکانی وتووێژە ناوکەییەکان لەگەڵ رژێمی ئاخوندی ئاگادار کردەوە و لەمەر یارمەتی ئەمریکا بۆ وڵاتانی عەرەبی لەمەر بەرزکردنەوەی ئاستی بەرگرییان وتووێژی کرد. ئه‌‌‌ و ئاگره‌‌‌ی‌ هه‌‌‌ڵیده‌‌‌گیرسێنین، سعودیه‌‌‌ و ئه‌‌‌مریکا ناتوانن کۆنترۆڵی‌ بکه‌‌‌نرژێمی ئاخوندی ئێران هه‌‌‌ڕه‌‌‌شه‌‌‌ی‌ هه‌‌‌ڵگرساندنی‌ ئاگرێکی‌ کرد که‌‌‌ ئه‌‌‌مریکا و سعودیه‌‌‌ نه‌‌‌توانن کۆترۆڵی‌ بکه‌‌‌ن، لە ئەگەری راگرتنی ئەو کەشتییەی کە خۆی دەڵێت یارمەتی مرۆیی هەڵگرتووە ئه‌‌‌وه‌‌‌شی‌ ره‌‌‌تکرده‌‌‌وه‌‌‌ به‌‌‌پێی‌ ئه‌‌‌و رێوشوێنانه‌‌‌ی‌ سعودیه‌‌‌ رایگه‌‌‌یاندووه‌‌‌، رێگه‌‌‌ بدات که‌‌‌شتییه‌‌‌که‌‌‌ی‌ پشکنینی‌ بۆ بکرێت. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، مه‌‌‌رزیه‌‌‌ ئه‌‌‌فخه‌‌‌م وته‌‌‌بێژی‌ وه‌‌‌زاره‌‌‌تی‌ ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ی‌ رژێمی ئاخوندی ئێران رایگەیاند، "وڵاته‌‌‌که‌‌‌ی‌ رێگه‌‌‌ نادات ئه‌‌‌و که‌‌‌شتییه‌‌‌ پشکنینی‌ بۆ بکرێت که‌‌‌ یارمه‌‌‌تی‌ مرۆیی‌ بۆ یه‌‌‌مه‌‌‌ن هه‌‌‌ڵگرتووه‌‌‌ و چاوه‌‌‌ڕوان ده‌‌‌کرێت له‌‌‌ 20ی‌ ئه‌‌‌م مانگه‌‌‌دا بگاته‌‌‌ به‌‌‌نده‌‌‌ری‌ حوده‌‌‌یده‌‌‌ی‌ یه‌‌‌مه‌‌‌ن".  هه‌‌‌ر له‌‌‌و چوارچێوه‌‌‌یه‌‌‌دا مه‌‌‌سعود جه‌‌‌زائیری‌ جێگری فەرماندەی سوپای رژێم وتی‌: "هه‌‌‌ر رێگرییه‌‌‌ک له‌‌‌و که‌‌‌شتییه‌‌‌ بکرێت که‌‌‌ یارمه‌‌‌تی‌ مرۆیی‌ هه‌‌‌ڵگرتووه‌‌‌، ئاگرێک له‌‌‌ ناوچه‌‌‌که‌‌‌دا هه‌‌‌ڵده‌‌‌گیرسێنین که‌‌‌ نه‌‌‌ ئه‌‌‌مریکا و نه‌‌‌ سعودیه‌‌‌ نه‌‌‌توانن کۆنترۆڵی‌ بکه‌‌‌ن".  جه‌‌‌زائیری‌ ئه‌‌‌وه‌‌‌شی‌ خسته‌‌‌ڕوو که‌‌‌ به‌‌‌ راشکاوانه‌‌‌ رایده‌‌‌گه‌‌‌یه‌‌‌نێت، دانبه‌‌‌خۆداگرتنی‌ ئێران سنوری‌ هه‌‌‌یه‌‌‌، بۆیه‌‌‌ پێویسته‌‌‌ سیاسه‌‌‌تمه‌‌‌دارانی‌ سعودیه‌‌‌و ئه‌‌‌مریکا و ئه‌‌‌وانی‌ تر باش بزانن، 

9 ساڵ و 6 مانگ و 5 ڕۆژ و 22 کاتژمێر و 21 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن