خەباتمێدیا: رۆژی هەینی 15ی بانەمەری 1394 لە سەر داوای کۆمەلێک لە حیزبەکانی کوردستانی ئێران و یەک لەوان سازمانی خەبات ی کوردستان رەوندی کوردی لە وانکۆوێری کەندا بۆ بەرێوەبردنی خۆپیشاندانێک بە مەبەستی مەحکووم کردنی کوشتنی خاتوو فەریناز خوسرەوانی و پشتیوانی لە نارەزایەتی خەڵکی....
کوردستان بانگهێشت کران. لەو خۆپیشاندانەدا کە لە بەردەم ئارت گالری وانکۆوێر بەرێوەچوو خۆپیشاندەران دەنگی خۆیان خستە پاڵ دەنگی نارازیی خەڵکی شاری مەهاباد و شارەکانی تری کوردستان و بە دەم دروشم دان سیاسەتەکانی رژیمی ئاخوندییان مەحکووم کرد.جێگەی باسە ئەندامانی کومیتەی کەنەدای سازمانی خەبات بە سەرپەرشتی خاتوو تابان شەریعەت پەنا بەرپرسی کومیتە و کاک عەبدوڵلا عەبداڵی بەرپرسی بەشی پێوەندیی کومیتەی کەنەدا بەشدارییان لەو خۆپیشاندانەدا کرد.
9 ساڵ و 6 مانگ و 4 ڕۆژ و 23 کاتژمێر و 16 خولهک لهمهوپێش