لە ماوەی تەنیا ٥٠ رۆژدا ١٢ کەس بەهۆی خۆکوژی گیانیان لە دەست داوەئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان پیشانگایەکی کردەوەدۆران کاڵکان:ڕه‌وتی دانوستانی ئاشتی کۆتایی پێهاتووه کەنەدا خوازیارە بە زوویی رێبەرانی بەهایی لە ئێران ئازاد بکرێندەخاڵەتی سوپای پاسداران لە هێرشی چەکدارانی حوسی لە فرۆکەخانەی یەمەن
لە ماوەی تەنیا ٥٠ رۆژدا ١٢ کەس بەهۆی خۆکوژی گیانیان لە دەست داوەلاوێکی کورد بە هۆکارێکی ناڕوون هەوڵی خۆکوژی دا و لە ئەنجامدا گیانی لە دەست دا. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، چەند رۆژ پێش ئێستا لاوێکی کوردی خەڵکی گوندی "تۆپزاوا"ی سەربە ناوچەی ورمێ،بە ناوی نیهاد شەبان کوری حەسەن بە هۆکارێکی نادیار و بە هەڵواسینی خۆی، کۆتایی بە ژیانی هێنا.لە یەک ساڵی رابردوودا لە ئوستانی کرماشان ٢٦ کەس لە رێگەی خواردنی حەبی برنجەوە گیانیان لە دەست داوە. بە پێی ئەم راپۆرتە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە هەتا ئێستا، ١٢ هاوڵاتیی کورد لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران بە هۆکاری جۆراوجۆر هەوڵی خۆکوژییان داوە و گیانیان لە دەست داوە. ئەم ئامارە بە پشت بەستن بە راپۆرت و حاڵەتە تۆمارکراوەکانی خۆکوژی کۆکراوەتەوە و دەشی ئاماری راستەقینە لەو رێژەیەش زێدەتر بێت.ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان پیشانگایەکی کردەوەبە بۆنەی رۆژی جیهانیی باڵندە کۆچەرەکان، "پیشانگای وێنەی باڵندەکانی مەریوان" لەو شارەدا کرایەوە. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان بە مەبەستی ناساندنی زیاتری دونیای باڵندەکان و پێویستیی پاراستنی ژینگەی ئەو باڵندانە و پەرەپێدان بە گەشتیاری، پیشانگایەکی کردەوە. لەو پیشانگایەدا ٢٨ جۆر باڵندەی ئاوی و وشکانیی شاری مەریوان لە قاڵبی سی و شەش بەرهەمدا خراویە بەر چاوی بەشداربوان. پیشانگاکە هەتا رێکەوتی ٢٩ی بانەمەڕ لە نیگارخانەی مەریوان بەردەوام دەبێت. شارستانی مەریوان بە بوونی زرێبار بووەتە گەورەترین شوێنی ژیانی باڵندەکانی ئێران و هەتا ئێستا زۆر بە کەمی کەوتووەتە بەر سەرنج و جێگای بایەخی باڵندەناسانی کوردستان و ئێران.دۆران کاڵکان:ڕه‌وتی دانوستانی ئاشتی کۆتایی پێهاتووه ئه‌ندامێکی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌که‌که له لێدوانێکدا ڕایگه‌یاند که وته‌کانی ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی به فه‌رمی نه‌ناسینی به‌یاننامه‌ی دو‌لمه باخچه و پرسی کورده‌کان، ڕه‌وتی دانوستانی ئاشتی کۆتایی پێهێناوه. به‌پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، دۆران کاڵکان، ئه‌ندامی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌که‌که له لێدوانێکدا وێڕای ڕه‌خنه‌گرتن له ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک کۆماری تورکیا وتی: ئاگربڕی نێوان تورکیا و په‌که‌که له‌لایه‌ن سه‌رۆک کۆماری تورکیا و سه‌رۆکی ئه‌رکانی فه‌رمانده‌یی هێزه چه‌کداره‌کانی ئه‌و وڵاته‌وه پێشێل کراوه. ئه‌گه‌ر له ئێستادا پێکدادانی زۆر له نێوان هێزه‌کانی تورکیا و په‌که‌که نابینین هۆکاره‌که‌ی بۆ هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌کانی "گریلا"کانی په‌که‌که ده‌گه‌ڕێته‌وه که له‌گه‌ڵ سوپای تورکیا شه‌ڕ ناکه‌ن. ناوبراو له درێژه‌دا وتی: له جێژنی نه‌ورۆزه‌وه و پاش لێدوانه‌که‌ی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به کورده‌کان و په‌که‌که چه‌ند جار هێرش کراوه‌ته سه‌رمان. ئه‌م هێرشانه وه‌کوو سیاسه‌تی نوێ له تورکیا هه‌ڵده‌سه‌نگێنین. له دانیشتنی کۆتایی ئاسایشی نیشتیمانی تورکیا له یاسایه‌کدا ناسراو به "کتێبی سوور" چه‌ند گۆڕانکارییه‌ک دراوه. له‌م گۆڕانکارییانه‌دا کۆما جڤاکێن کوردستان/ په‌که‌که وه‌کوو ڕێکخراوی سێبه‌ر له تورکیا ناسراوه. گواستنه‌وه‌ی چه‌ک و چۆڵی قورس بۆ ئه‌و سنوورانه که په‌که‌که‌ی تێدایه پرسێکی جێگای نیگه‌رانیه.کەنەدا خوازیارە بە زوویی رێبەرانی بەهایی لە ئێران ئازاد بکرێنوەزیری دەرەوەی کەنەدا بە مەحکوم کردنی سەر لە نوێی درێژەی دەستبەسەر کردنی حەوت کەس لە رێبەرانی بەهایی لە ئێران رایگەیاند، جارێکی‌تر داوای لە رژێمی ئاخوندی کردووە کە ئەوان ئازاد بکات. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، لارنس کنون وەزیری دەرەوەی کەنەدا، رۆژی هەینی بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەێک داوای لە رژێمی ئاخوندی کرد کە رێبەرانی بەهایی دەستبەسەر کراو لە ئێران بە زوویی ئازاد بکات. ناوبراو لەم بارەیەوە وتی، بە داخەوە دەبێت بلێم بەرپرسانی رژێمی ئاخوندی تاکوو ئێستا حەوت کەس لە رێبەرانی بەهاییان کە لە ساڵی 2010 بە 10 ساڵ زیندان مەحکوم کردوون لە زیندان هێشتوویاننەتەوە. بۆیە داوا لە بەرپرسانی رژێمی ئاخوندی دەکەم کە هەر چ زوترە ئازادیان بکات.دەخاڵەتی سوپای پاسداران لە هێرشی چەکدارانی حوسی لە فرۆکەخانەی یەمەنیەکێک لە دەستبەسەرکراوانی گرووپی حوسی کە لە دەست کومیتەی خەڵکی لە عەدەندایە، لە کاتی لێکۆڵینەوەکاندا دانیپێداناوە کە پێنج کەس لە ئەندامانی سوپای پاسداران چاودێری هێرشی چەکدارانی حوسی بۆ سەر فرۆکەخانەی عەدەن بوون. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، سایتی عەدەن ئەلغەد بڵاوی کردووەتەوە کە، ئەم دیلە کە ناوی مۆقەبل فواد عەلی مۆقەبلە رایگەیاندووە کە، یەکێک لەو پاسدارانە بە ناوی ئەبوو زەهرا بە زمانێک قسەی بۆمان دەکرد کە لێی تێنەئەگەیشتین. ناوبراو‌و هەروەها وتویە کە، فەرماندەی چەکدارانی حوسی لە عەدن کەسێکە بە ناوی سەلاح کە تەنیا کەسە کە زمانی ئەو فەرماندانەی رژێمی ئاخوندی تێدەگات. ناوبراو دیلماج و بەرپرسی گواستنەوەی زانیاری بۆ چەکدارانی حوسی بوو کە لە فەرماندەکانی سوپای پاسدارانەوە وەری دەگرت.
9 ساڵ و 6 مانگ و 4 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 39 خوله‌ک له‌مه‌وپێش