شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ترامپ:بارو دۆخی ئێران باش نییە ئەوان دەیانەوێ وتووێژ بکەن

ترامپ:بارو دۆخی ئێران باش نییە ئەوان دەیانەوێ وتووێژ بکەن

خەباتمێدیا: رۆژی یەکشەممە لە وتووێژێکی کورت نێوان دۆناڵد ترامپ و هەواڵنێران لە وڵامی یەکێ لە هەواڵنێران


خەباتمێدیا: رۆژی یەکشەممە لە وتووێژێکی کورت نێوان دۆناڵد ترامپ و هەواڵنێران لە وڵامی یەکێ لە هەواڵنێران کە سەبارەت بە ئێران پرسیاری کرد ووتی رژیمی ئێران بارو دۆخێک باشی نییە و دەیانەوێ وتووێژیان لەگەڵ بکرێ.
ویلایەتە یەکگرتوەکان لە کاتی هاتنی دۆناڵد ترامپ فشاری زۆرتری خستوتە سەر رژیمی ئێران .
ترامپ سەرەتا لە رێکەوتنی ناوکەیی ئێران و پێنج کۆ یەک هاتە دەرەو و دواتریش گەمارۆی ناوکەیی دژ بە ئێرانی لە مانگی گەڵاوێژ و خەزەڵەوەری ساڵی رابردودا دەس پێ کرد .ئامریکا پێشتر وتویە ئامانجی ئەم فشارانە گۆڕینی کردەوەکانی رژیمی ئێرانە وسەرۆک کۆماری ئامریکا وتویە ئامادەی وتووێژ بەبێ پێش مەرج لەگەڵ بەرپرسانی تارانە ،بەڵام ویلایەت فەقیە هەرجۆرە وتووێژێکی رەد کردوە.
بە پێی وتەی ویلایەتە یەکگرتوەکان رژیمی ئاخوندی گەورەترین پشتیوانی ترۆریزمە ،پڕۆگرامی مووشەکی بالستیکی خۆی بە پێچەوانەی بڕیارنامەی ۲۲۳۱ئەنجومەنی ئاسایش درێژە ئەدات و بوتە هۆی ئاڵۆزی خۆرهەڵاتی ناوەراست.
وڵاتانی ئۆروپایی بێ هەڵوێست نەبوون و زۆرجاریش داوایان لە ئێران کردوە لە بەرهەم هێنان و تاقی کردنەوەی ئەم موشەکانە دەس هەڵگرێ .لەم ماوەیشدا لە چەندین تاقی کردنەوەی موشەکی خۆی لەسەر موشەکەکان بە زمانی عبری نوسراوە (لەناوبردنی ئیسراییل)
وەزیری دەرەوەی ئامریکا ۱ی جۆزەردان بە راگەیاندنی رێگەکاری نوێی ئامریکالەگەڵ ئێران ،۱۲مەرجی بۆ رێکەوتن لەگەڵ ئێرانی ژماردوە کە ئاماژە بە وردەکاری گۆڕینی کردەوەکانی رژیمی ئێران دەکات .
هێندێک لەم مەرجانە بریتیە لە دەس هەڵگرتنی رژیمی ئێران لە ترۆریزم و بەرگیری کردن لە کردەوە خراپکارییەکان لەناوچەکە وەکو پشتگیری لە حیزبوڵا و دەستێوەردان لە وڵاتانی ناوچەکە.



5 ساڵ و 10 مانگ و 14 ڕۆژ و 17 کاتژمێر و 16 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ترامپ:بارو دۆخی ئێران باش نییە ئەوان دەیانەوێ وتووێژ بکەن

ترامپ:بارو دۆخی ئێران باش نییە ئەوان دەیانەوێ وتووێژ بکەن



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن