خەبات مێدیا: ڕژیمی ئێران بەبیانوی پابەند نەبوون بە حیجاب، دۆخێک ئەڕەخسێنێ بۆ سەرکوتی زیاتری ئافرەتان و لاوان.
خەبات مێدیا: ڕژیمی ئێران بەبیانوی پابەند نەبوون بە حیجاب، دۆخێک ئەڕەخسێنێ بۆ سەرکوتی زیاتری ئافرەتان و لاوان.
ڕژیمی دژە مرۆڤی ئاخوندی ،لەترسی ڕاپەڕینی خەڵک، جارێکی دیکە بەبیانوی وەرزی هاوین ولە ژێرناوی (بد حجابی) ،شەپۆلێک لە سەرکوت و دەستبەسەرکردن لەدژی لاوان و بەتایبەت ئافرەتانی دەستپێکردووە.
لەم ماوەدا هەندێک لە بەرپرسانی ڕژیم هۆشیاریان داوە کە بە گەرم بوونی کەش و هەوا و هاتنی وەرزی هاوین، دەرفەت بۆ ئافرەتان وکچان زیاترە تا بێ حیجابی پەڕەپێبدەن و داوایان کردووە تا ئەمساڵ زیاتر لەساڵانی ڕابردو بەڕەنگاری ئەم دیاردەیە ببنەوە.
هەروەها هەندێک لەو کەسانە کە لە ئیسنتاگرام وێنەی بێ حیجابیان بڵاو کردووەتەوە، لەلایەن
هێزە (بێناونیشانەکانی ئیمامی زەمانی ڕژیمەوە ) دەستبەسەر و زیندانی کراون و ژمارەێیک لەو کەسانە بە دانانی بارمتە لە بەندیخانە ڕزگاریان بووە.
هەروەها لە کۆبونەویەکدا باس لە بارودۆخی خراپی حیجاب لە زانکۆکانی ئێران کراوە و (مەریەم ئاخوندی ) ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی و بەرپرسی بەشی ژنانی ئاسایشی ئیسلامی زانکۆی ئەمیرکەبیر ووتی: بە شێوەی پێویست بەڕەنگاری ئەو کەسانە نابینەوە و زانکۆکان بە جددیی چاودێری ناکرێ، و ئێمە نابێ چاوەڕێی هەڵوێستی بەرپرسانی زانکۆکان بین، وئەمەش بە مانای ئەوەیە کە دەبێ سەرکوتی کەسانی بەناو بێ حیجاب بکەوێتە ئەستۆی بەسیجی زانکۆکان.
ئاشکرایە ئەم شێوە هەڵسووکەوتە سەرکوتگەرانە لەگەڵ ئافرەتان و لاوان، ڕقی زیاتری بەدواوەیە و هەرئەو ئافرەت و لاوانە دةبنة پێشەنگی ڕاپەرینەکانی دژی ڕژیم.