پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ڕۆژانە شاهێدی دیاردەی سەرسوڕهێنەر دەبین لە وڵاتی ئێرانی ژێر دەستی ئاخوندان!

ڕۆژانە شاهێدی دیاردەی سەرسوڕهێنەر دەبین لە وڵاتی ئێرانی ژێر دەستی ئاخوندان!

خەبات مێدیا: لەپێوەند بە وڵاتی ئێران، بەحوکمی بوونی سیستم و دەسەڵاتێکی دیکتاتۆر و دژە خەڵک، بە بەردەوامی بینەر و بیسەری دیاردە و کارەساتی دڵهەژێن و سەرسوڕهێنەر

خەبات مێدیا: لەپێوەند بە وڵاتی ئێران، بەحوکمی بوونی سیستم و دەسەڵاتێکی دیکتاتۆر و دژە خەڵک، بە بەردەوامی بینەر و بیسەری دیاردە و کارەساتی دڵهەژێن و سەرسوڕهێنەر دەبین.
ئەو دیاردە و کارەساتانەش بە بەردەوامی بەرۆکی چینی هەژاری کۆمەڵگەی ئێران دەگرێتەوە.
بەتازەی شاهێدی چەندین دیاردەین لەو وڵاتە، و هەواڵەکان و بارودۆخی نالەباری ژیانی خەڵک لەئێران دەرخەری ئەو ڕاستیانەن.
ئاشکرایە ڕێژەی ئافرەتانی سەرپەرەستی خانەوادە زیاتربووە و هەروەها بەهۆی دانیشتن لە قەراغی شار و هەڵاوسان و بارودۆخی نالەباری ژیان بەتایبەت لەبەشی ماڵ و خانوو ،تووشی کێشەو گرفتی زۆر بوونە و ناچارن لەقەراغی شارەکان ژیان بەسەربەرن و ئەو ئافرەتانە بەم شێوە ژیانە، ڕۆژانە لەگەڵ دەستدرێژی و مەوادی هۆشبەر و فرۆشتنی منداڵ و بێ ئەخڵاقی ڕوبەڕوو دەبنەوە.
محەممەد ڕەزا مەحبوب فەر کارناسێکی ڕژیم ووتی: ژیانی ئافرەتان لەنێو کاناڵی ئاو هەواڵێکی ڕاستەقینەیە وهەروەها هەندێک لە ئافرەتانی سەرپەرەستی خانەوادە بەهۆی ئەوەی کە خاوەنی ماڵ و شوێنی ژیان نین ،بەناچاری لەنێو ماڵی ڕوخاو و چاڵ و کاناڵی ئاو دەژین و بەشێکی ئەم ئافرەتانە یان لە قەراغی شار یان لەنێو چادر لە قەبرستانەکان دەژین.
ناوبراو هەروەها ووتی: لە ڕابردوو ڕێژەی دانیشتوانی قەراغی شارەکان ۲٥ملیۆن کەس بوون بەڵام ئێستا ۳٨ملیۆن کەسە، ئەمە واتای بەرزبونەوەی ٦۰لەسەدی ئەم ڕێژەیەیە.
مەحبوب فەر ئاماژەی بە دۆخی کۆڕۆناش کرد و ووتی: پێش تەشەنە سەندنی کۆڕۆنا هێڵی هەژاری هەشت ملیۆن بو بەڵام ئێستا زیاترە و زۆربەی خەڵک کە ·۰یا٨۰ لەسەدی مافی خۆیان لەدەست داوە و لەئاکامدا ئەم کەسانە بۆ دابین کردنی ماڵی خۆیان دەچنە قەراغی شارەکان و ناچارن لەنێو چادر و کەلاوە بژین .
لەتاران و زۆربەی شارە گەورەکانی ئێران نرخی ماڵ و خاک پێنج هێندە زۆرتربووە، ئەمەش هۆکارێکی دیکەیە بۆ ئەوەی چینی هەژاری کۆمەڵگە بچنە قەراغی شارەکان.
ئەمە لەکاتێکدایە دەوڵەت بەڵێنی داوە دۆخی ماڵ کۆنتڕۆڵ کات.
وەزیری ڕێگە و شارسازی وڵات دەڵێت: دو گەڵاڵە بۆ پشتیوانی و ڕێکخستنی کڕێچیەکان لەبەردەستدایە و بەڕێوەبەری گشتی دەفتەری ئابوری ماڵ لەم وەزارەتە ووتی: بەو کڕێچیانە کەداهاتی کەمیان هەیە، کڕی دەدرێت، بەڵام باسی لە وردەکاریەکانی ئەم گەڵاڵەیە نەکرد.
بەڵام ئەم بەڵێنانە ڕێگەی چارەسەری کێشەی کڕێچیەکان نیە و دۆخی ژیانی کڕێچیەکان ڕۆژبەڕۆژ خراپتردەبێت، و تەنانەت لەباری ڕەوانی و دەرونیەوە هیچ کاریگەریەکی لەسەر ئەم دۆخە نەبووە.
بەڕێوەری شاری تاران باسی لەدیاردەیەکی نوێ کردووە، ئەویش ژیان لەسەربانی ماڵەکانە .
لە تاران خەڵکی هەژار بەهۆی هەژاری و نەبوونی، لەسەربانی ماڵانی دیکە دەژین و بۆ هەر شەوێک ۲٥تا٥۰ هەزار تمەن کرێ دەدەن.
لە شاری ڕەشت و زاهیدان کڕێیچیەکان زیاتر نزیکی قەراغی شارەکان بوون.
هەروەها داواکاری دو خانەوادە بۆ ژیان لەیەک ماڵ زیاتربووە، ئەم داواکاریە پێشتر لەناو کەسانی بێ خێزان بوو بەڵام ئێستا خێزاندارەکانیش ئەم داوایەیان هەیە.
بەپێی ڕاپۆڕتی ناوەندی ئاماری ئێران نرخی هەڵاوسان لەباری ماڵ و کڕێ ۳۰لەسەدە بەڵام بەپێی بارودۆخی خەڵک ئەم نرخە زیاترە، و پێشتر٤۰لەسەدی خەڵک کڕێچی بوون بەڵام بەم دۆخەوە ئێستا ئەم ڕێژەیە زۆرتربووە.


4 ساڵ و 4 مانگ و 27 ڕۆژ و 9 کاتژمێر و 2 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ڕۆژانە شاهێدی دیاردەی سەرسوڕهێنەر دەبین لە وڵاتی ئێرانی ژێر دەستی ئاخوندان!

ڕۆژانە شاهێدی دیاردەی سەرسوڕهێنەر دەبین لە وڵاتی ئێرانی ژێر دەستی ئاخوندان!



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن