پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

دامەزراوەیەکی شاراوەی دیکەی سپای پاسداران ئاشکرا بوو!!

دامەزراوەیەکی شاراوەی دیکەی سپای پاسداران ئاشکرا بوو!!

خەبات مێدیا: ڕژیمی ئاخوندی ئێران لە کۆمەڵگەی جاجرومی سەر بە کۆمپانیای ئاڵۆمینای ئێران لە باکووری پارێزگای خۆراسان، دامەزراوەیەکی شاراوەی تایبەت لەژێر چاودێری سپ

خەبات مێدیا: ڕژیمی ئاخوندی ئێران لە کۆمەڵگەی جاجرومی سەر بە کۆمپانیای ئاڵۆمینای ئێران لە باکووری پارێزگای خۆراسان، دامەزراوەیەکی شاراوەی تایبەت لەژێر چاودێری سپای پاسداران بۆ دروست کردنی پودری ئاڵمنیۆم دامەزراند.
ئەم پوودرە بۆ دروست کردنی سووتەمەنی تایبەت بە مووشەک بەکار دەهێندرێت.
بەپێی هەواڵی ڕادیۆ فەڕانسە، هەواڵنێری ڕۆیتێرز لەزاری یەکێک لە بەڕێوەبەرانی دەوڵەتی پێشووی ڕژیمی ئاخوندی و ئەو بەڵگانەی کە لەدەستی ناوبراودا بووە، دەنووسێت: ڕژیمی ئێران پێنج ساڵ پێش ئێستا پوودری ئاڵمنیۆمی بۆ بەکارهێنانی کاری نیزامی لەم دامەزراوەیە دەست پێ کردووە، ئەو بەرپرسە کە ناوی ئەمیر موقەدەمە، هەروەها دەڵێتØ› دووجار سەردانی ئەو دامەزراوە شاراوەی کردووە و لەساڵی 2018ئێرانی جێ هێشتووە، ڕژیم بەردەوام بووە لە دروست کردنی ئەم ماددەیە.


4 ساڵ و 4 مانگ و 26 ڕۆژ و 20 کاتژمێر و 47 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

دامەزراوەیەکی شاراوەی دیکەی سپای پاسداران ئاشکرا بوو!!

دامەزراوەیەکی شاراوەی دیکەی سپای پاسداران ئاشکرا بوو!!



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن