رۆژى دووشه‌مه 17 ى به‌فرانبار کۆڵبه‌رێکى کورد خه‌لکى شارى مه‌هاباد له به‌رزاییه‌کانى بێتووش سه‌ربه‌ناوچه‌ى سه‌رده‌شت به‌رده‌بێته‌وه و له ئه‌نجامدا گیان ده
رۆژى دووشه‌مه 17 ى به‌فرانبار کۆڵبه‌رێکى کورد خه‌لکى شارى مه‌هاباد له به‌رزاییه‌کانى بێتووش سه‌ربه‌ناوچه‌ى سه‌رده‌شت به‌رده‌بێته‌وه و له ئه‌نجامدا گیان ده‌دات .
به‌پێى راپۆرتى ئاژانسى هه‌وه‌ڵده‌رى کوردپا ئێواره‌ى رۆژى دووشه‌مه 17 به‌فرانبار کۆلبه‌رێکى کورد به‌ناوى هیدى فه‌قێ مه‌حمودى ته‌مه‌ن ٢٥ساڵ خەڵکی گوندی " گۆیجکەدەری" شاری مەهاباد بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزاییەکانی "بێتووش"ی شاری سەردەشت گیانی دا.
شایه‌ت حاڵانى ئه‌و رووداوه رایانگه‌یاندووه‌و که ئه‌م کۆلبه‌ره کورده له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌کى دیکه له کۆڵبه‌ران که‌وتوونه‌ته که‌مینى هێزه سنوریه‌کانى رژێم به‌هۆى راوه‌دوونانیان ئه‌م کۆلبه‌ره توشى ئه‌م رووداوه بووه .
شایه‌نى باسه کارى کۆلبه‌رى یه‌کێکه له کاره زۆر مه‌ترسیدار و دژواره‌کان که خه‌لکى که‌م ده‌رامه‌ت بۆ به‌ده‌ست هێنانى بژێوى ژیانیان ئه‌نجامى ده‌ده‌ن وه ساڵانه ژماره‌یه‌کى زۆر له کۆلبه‌ران به‌هۆى ته‌قه‌ى هێزه سنورییه‌کان یاخود به‌ربوونه‌وه له ناوچه به‌رزه‌کان گیان ده‌ده‌ن.