خەبات مێدیا: بەپێی هەواڵی هەندێک لەسەرچاوەی ناخۆیی ئێران، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٦ی پوشپەڕ، ناوەندی ناوکەیی پارچین بۆردمان کراوە، بەڵام تا ئێستا لەلایەن سپا
خەبات مێدیا: بەپێی هەواڵی هەندێک لەسەرچاوەی ناخۆیی ئێران، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٦ی پوشپەڕ، ناوەندی ناوکەیی پارچین بۆردمان کراوە، بەڵام تا ئێستا لەلایەن سپا تەیید نەکراوە.
بەڵام بەپێی وتەی کارناسان، ڕەنگی سەوز تەنیا بەهۆی تەقینەوەی c4و مەوادی تەقینەوەی بەهێز ڕو ئەدات، و تەقینەوەی گاز رەنگی شین وزەردی هەیە.
وتەبێژی وەزارەتی بەرگری لە کاناڵێکی هەواڵدەری دا دانی بەو تەقینەوەیە داناوە لە. بەڵام ئیسنا ووشەی پارچینی سانسۆر کرد وپاش چەن چرکە نوسرایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی هەواڵدەریەکان، بەشێک لەتەقینەوەکان سەر لەبەیانی ئەمڕۆ هەینی لەبنکەی خەجیری پارچین ڕوویی داوە و بەپێی سەرچاوەی باوەڕپێکراو کوژران و بریندار هەبووە. ئێستا هێزەکانی سپا لە تاران لە حاڵەتی ئامادەباشیدان و ئەمە دەرخەری ناڕاست بوونی هەواڵی تەقینەوەی کۆگای گازەکەیە.
هەروەها ئامبوڵانس بەبێ دەنگ چونەتە شوێنی پارچینەوە.
هاوکات لەگەڵ تەقینەوە لە تاران، هێزەکانی سپای عێراق لەگەڵ هێزە ئەمریکاییەکان هێرشیان کردووەتە سەر ناوەندی حەشدی شەعبی و لە ئاکامی ئەم هێرشەدا ۱۹فەرماندەی حەشدی شەعبی لە عێراق دەستبەسەرکراون.
لەدوای ئەم کردەوە بارودۆخی بەغدا ئاڵۆز بووە. هێزەئەمنیەکانی عێراق لەناوچەی سەوز سەقامگیربوون، و ئەم ناوچە لە ژێر کونترۆڵی خۆیاندایە.
یەکێک لە فەرماندەکانی سپای قودس لەژێر ناوی کردەوەی بێ ئاکامی تەقینەوەی فڕۆکەخانەی بەغدا، لەم هێرشەدا دەستبەسەرکراوە، و هەروەها هەندێک موشەک لە هێزەکانی حەشدی شەعبی بە سەرپەرەستی سپای قودس داگیرکراوە.