پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

یادی 33 ساڵەی کیمیابارانی شاری سەردەشت

یادی 33 ساڵەی کیمیابارانی شاری سەردەشت

خەبات مێدیا: مێژووی گه‌لی کورد لێوانلێوه‌ له‌ ئازار و مه‌رگه‌سات و رووداوی دڵته‌زێنی ده‌ستی نه‌یاران و داگیرکەران به‌ سه‌ری دا و لاپه‌ره‌یێک له‌ دیرۆکی ئه‌و گه‌

خەبات مێدیا: مێژووی گه‌‌‌لی کورد لێوانلێوه‌‌‌ له‌‌‌ ئازار و مه‌‌‌رگه‌‌‌سات و رووداوی دڵته‌‌‌زێنی ده‌‌‌ستی نه‌‌‌یاران و داگیرکەران به‌‌‌ سه‌‌‌ری دا و لاپه‌‌‌ره‌‌‌یێک له‌‌‌ دیرۆکی ئه‌‌‌و گه‌‌‌له‌‌‌ بێ مافه‌‌‌ نییه‌‌‌ ئازار و زامێکی قوڵ و بێ به‌‌‌زەییانه‌‌‌ی تێدا تۆمار نه‌‌‌کرابێ. یه‌‌‌ک له‌‌‌و ئازار و رووداوه‌‌‌ دڵته‌‌‌زێنانه‌‌‌ی له‌‌‌ لایه‌‌‌ن رژیمی به‌‌‌عسی رووخاو به‌‌‌سه‌‌‌ر گه‌‌‌له‌‌‌که‌‌‌ماندا هات شیمیایی بارانی شاری سه‌‌‌رده‌‌‌شت و کوشتن و بریندار بوونی هه‌‌‌زاران مرۆڤی بێ تاوانی کورد بوو.

7ی پووشپه‌‌‌ری ساڵی 1366ی کۆچی خۆری رژیمی به‌‌‌عسی عێراق، له‌‌‌کرده‌‌‌وه‌‌‌ێکی دڵره‌‌‌قانه‌‌‌ و پێچه‌‌‌وانه‌‌‌ی یاسا نێوده‌‌‌وڵه‌‌‌تی و مرۆڤایه‌‌‌تیه‌‌‌کان خه‌‌‌ڵکی مه‌‌‌ده‌‌‌نی شاری سه‌‌‌رده‌‌‌شت و دێهاته‌‌‌کانی ده‌‌‌وروبه‌‌‌ری کرده‌‌‌ ئامانجی بۆمبه‌‌‌ مه‌‌‌رگهێنه‌‌‌ره‌‌‌کانی و له‌‌‌ماوه‌‌‌ێکی که‌‌‌م دا ژماره‌‌‌یێکی زۆر له‌‌‌ خه‌‌‌ڵکی بێتاوانی شاری سه‌‌‌رده‌‌‌شتی شه‌‌‌هید و ژەهراوی کرد. له‌‌‌و کرده‌‌‌وه‌‌‌ جینایه‌‌‌تکارانه‌‌‌یه‌‌‌ دا نزیک به‌‌‌ 130 که‌‌‌س له‌‌‌ خه‌‌‌ڵکی سه‌‌‌رده‌‌‌شت شه‌‌‌هید و سه‌‌‌رووی 8000 که‌‌‌س ژهراوی و زامدار بوون. ئه‌‌‌م تاوانه‌‌‌ به‌‌‌ڵگه‌‌‌یێکی دیکه‌‌‌ بوو بۆ سه‌‌‌ر تاوانه‌‌‌کانی دژمنانی کوردستان که‌‌‌ ده‌‌‌یانهه‌‌‌وێ ئه‌‌‌م نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ قڕ بکه‌‌‌ن و ئاسه‌‌‌واری نه‌‌‌هێڵن. ئه‌‌‌م شێوه‌‌‌ سه‌‌‌رکوت و هێرشه‌‌‌ بۆ سه‌‌‌ر نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یێکی زیندووی وه‌‌‌ک کورد، ده‌‌‌چێته‌‌‌ خانه‌‌‌ی جینۆسایدکردنی نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یێک و پێویسته‌‌‌ کار بۆ ئه‌‌‌وه‌‌‌ بکرێت که‌‌‌ ئه‌‌‌م پرس وکاره‌‌‌ساتانه‌‌‌ی که‌‌‌ لە مێژووی کورد دا زۆرە، بکرێته‌‌‌ بابه‌‌‌تێکی گشتی و له‌‌‌ کۆر و کۆمه‌‌‌ڵه‌‌‌ نێونه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ییه‌‌‌کاندا به‌‌‌ جینۆساید و پاکتاوکردنی نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ی کورد ئه‌‌‌ژمار بکرێت. 

چه‌‌‌نده‌‌‌ ئاستی ئه‌‌‌و جینایه‌‌‌ته‌‌‌ به‌‌‌ سه‌‌‌ره‌‌‌نج دان به‌‌‌ پێوه‌‌‌ره‌‌‌ ئینسانی و حقوقی و هه‌‌‌روەها کاتی روودانی ئه‌‌‌و کرده‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌ پانتایێکی گشتگیر و به‌‌‌رفراوانی هه‌‌‌یه‌‌‌، ئه‌‌‌وه‌‌‌نده‌‌‌ش که‌‌‌مته‌‌‌رخه‌‌‌میه‌‌‌کانی رژیمی ئێران له‌‌‌دوای 33 ساڵ بەسەر ئه‌‌‌و کاره‌‌‌ساته‌‌‌ جێگه‌‌‌ی داخ و نیگه‌‌‌رانیه‌‌‌. ئه‌‌‌مرۆ له‌‌‌ پاش 33 ساڵ به‌‌‌سه‌‌‌ر ئه‌‌‌و رووداوه‌‌‌ دڵته‌‌‌زێنه‌‌‌ خه‌‌‌ڵکی شاری سه‌‌‌رده‌‌‌شت ئێستاش به‌‌‌ ده‌‌‌ست شوێنه‌‌‌واری گازی ژەهراوی خه‌‌‌رده‌‌‌ل ده‌‌‌ناڵێنن و سه‌‌‌ره‌‌‌ڕای ئازاری قورسی مه‌‌‌عنه‌‌‌وی له‌‌‌کیس دانی خزم و که‌‌‌س و کار، ئازاره‌‌‌ جه‌‌‌سته‌‌‌ییه‌‌‌کان به‌‌‌رۆکی زامدارانی چه‌‌‌کی شیمیایی شاری سه‌‌‌رده‌‌‌شتی به‌‌‌رنه‌‌‌داوه‌‌‌ و له‌‌‌به‌‌‌ر بێ خزمه‌‌‌تی و گوێنه‌‌‌دانی ده‌‌‌سه‌‌‌لاتدارنی ئێران کە گه‌‌‌نده‌‌‌ڵتر و بێ به‌‌‌زه‌‌‌یی تر له‌‌‌ سه‌‌‌دامن، له‌‌‌ هه‌‌‌ل و مه‌‌‌رجێکی ناله‌‌‌بار دان. سه‌‌‌ره‌‌‌ڕای به‌‌‌ڵینه‌‌‌ به‌‌‌رده‌‌‌وامه‌‌‌کانی ده‌‌‌سه‌‌‌ڵاتدارانی رژیم، نه‌‌‌خۆشخانه‌‌‌یێکی تایبه‌‌‌ت به‌‌‌ زامدارانی شیمیایی به‌‌‌ بوونی دوکتۆری پسپۆر له‌‌‌بواره‌‌‌کانی چاو و پێست و سی، له‌‌‌شاری سه‌‌‌رده‌‌‌شت نه‌‌‌کراوه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌.

سیاسه‌‌‌تی دژمنکارانه‌‌‌ی ده‌‌‌سه‌‌‌ڵاتدارانی رژیم له‌‌‌راست خه‌‌‌ڵکی کورد به‌‌‌ گشتی و به‌‌‌ تایبه‌‌‌تی خه‌‌‌ڵکی زامداری سه‌‌‌رده‌‌‌شت، روون و ئاشکرایه‌‌‌ و ئه‌‌‌گه‌‌‌ر هێندێک کات باسی له‌‌‌و خه‌‌‌ڵکه‌‌‌ زامداره‌‌‌ کردبێ ته‌‌‌نیا بۆ بردنه‌‌‌ پێشی مه‌‌‌به‌‌‌ست و به‌‌‌رژه‌‌‌وه‌‌‌ندییه‌‌‌ گڵاوه‌‌‌کانی خۆی بووه‌‌‌. بۆ به‌‌‌رپه‌‌‌رچدانه‌‌‌وه‌‌‌ی ئه‌‌‌م سیاسه‌‌‌ته‌‌‌ی ڕژیم، پێویسته‌‌‌ هه‌‌‌موو ئازادیخوازان وبه‌‌‌تایبه‌‌‌ت هێزه‌‌‌ خه‌‌‌باتکاره‌‌‌کانی کوردستان، گرینگی زیاتر به‌‌‌م کاره‌‌‌ساتانه‌‌‌ بده‌‌‌ن وبه‌‌‌کۆکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی به‌‌‌ڵگه‌‌‌ و دیکۆمێنت، هه‌‌‌وڵه‌‌‌کانی خۆیان بۆ زیاتر ناساندنی ئه‌‌‌م تاوانانه‌‌‌ به‌‌‌ دنیای ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ زیاتر چڕ بکه‌‌‌نه‌‌‌وه‌‌‌. پێویسته‌‌‌ چه‌‌‌نده‌‌‌ بۆ به‌‌‌جینۆسایدکردنی شیمیاباران کردنی هه‌‌‌ڵه‌‌‌بجه‌‌‌ی شه‌‌‌هید هه‌‌‌وڵدرا، ئه‌‌‌وه‌‌‌نده‌‌‌ش بۆ سه‌‌‌رده‌‌‌شت هه‌‌‌وڵ بدرێ، چونکه‌‌‌ ئه‌‌‌م دووکاره‌‌‌ساته‌‌‌ ڕه‌‌‌مز و هێمای قڕکردنی نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یێکی ژێرده‌‌‌ست وچه‌‌‌وساوه‌‌‌ن که‌‌‌ به‌‌‌ درێژایی مێژوو به‌‌‌م شێوه‌‌‌ غه‌‌‌دریان لێکراوه‌‌‌ و هه‌‌‌تا ئێستاش ناتوانن پر ٠به‌‌‌ گه‌‌‌روی خۆیان هاواری ئازادیخوازی سه‌‌‌ربده‌‌‌ن.


4 ساڵ و 4 مانگ و 25 ڕۆژ و 7 کاتژمێر و 43 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

یادی 33 ساڵەی کیمیابارانی شاری سەردەشت

یادی 33 ساڵەی کیمیابارانی شاری سەردەشت



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن