خەبات مێدیا: سێ کەس لە چالاکانی ژینگە پارێزی شاری پاوە لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگر لە کوێستانەکانی مەرەخێلی پاوە گیانیان سپارد.
خەبات مێدیا: سێ کەس لە چالاکانی ژینگە پارێزی شاری پاوە لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگر لە کوێستانەکانی مەرەخێلی پاوە گیانیان سپارد.
هەواڵدەری هەنگاو: ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە ٨ی پووشپەری ٢٧٢٠ ، سێ چالاکی ژینگە پارێزی خەڵکی شاری پاوە بەناوەکانی موختار خەندانی خەڵکی نەوسود، بیلال ئەمینی خەڵکی ناوچەی ئێناخی و دانیشتوی پاوە، و سۆران مەحموودی خەڵکی گوندی دەرەبەیان، لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگری کوێستانەکانی پاوە گیانیان سپارد.
موختار خەندانی، ووتەبێژ و ئەندامی لێژنەی بەڕێوەبەری و ئەندامی کۆمیتەی ئۆپەراسیۆنی ژینگەپارێزی “ژیوای”ی شاری پاوە بوو.
ئەو سێ کەسە لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگر لە ناوچە پارێزراوەکانی بوزین و مەرەخێڵ فەوتیان کردووە.