شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی ٢ ئەندامی دێرینی سازمانی موجاهیدینی خەلقی ئێران

کۆچی دوایی ٢ ئەندامی دێرینی سازمانی موجاهیدینی خەلقی ئێران
به‌شی سیاسی

رۆژی سێ شەممە١٨ی بەفرانباری ١٣٩٧ بێهزاد مەسعودی مجاهیدی خەڵق بە ٤٤ سال خەبات دژی رژێمی شا و رژێمی ئاخوندی بۆ هەمیشە ماڵئاوایی

رۆژی سێ شەممە١٨ی بەفرانباری ١٣٩٧ بێهزاد مەسعودی مجاهیدی خەڵق بە ٤٤ سال خەبات دژی رژێمی شا و رژێمی ئاخوندی بۆ هەمیشە ماڵئاوایی لە ژیان کرد. بەرێز مەسعوودی لەپاش ساڵانێک ململانێ لەگەڵ نەخۆشی سەخت لەنەخۆشخانەێکی ئاڵبانی کۆچی دوایی کرد. ناوبراو که‌‌‌ زیندانیانی سیاسی سەردەمی رژێمی شا بوو و له‌‌‌دوای سەرکەوتنی شۆرشی گەلانی ئێران ئازاد کرا. بێهزاد مەسعودی لە فەرماندە دیارەکانی سازمانی موجاهیدینی خەلق بووە و لەکۆمەڵێک عەملیاتی گەورە لەکوردستان و چلچراغ و فروغی جاویدان دەوری گەورە و بویرانەی بێنیوە. جێگەی باسە ماوەێک لەمەوپێش موجاهیدیکی دێرین بەناوی محەممەد سیدی کاشانی کە لە خەباتکارانی دیار و تێکۆشەری نەسرەوتووی سازمانی موجاهیدینی خەڵق بوو کۆچی دوایی کرد. بەو بۆنەوە پرسە و سەرەخۆشی لە هاوسەنگەران و کەس و کاری خوالێی خۆش بێت محەممەد سید کاشانی و بێهزاد مەسعوودی دەکەین و هیوای شادبوونیان بە بەهەشتی بەرین و سێبووری هاورێیانیان لەخوا داواکارین.


 


ده‌‌‌بیرخانه‌‌‌ی ناوه‌‌‌ندی سازمانی خه‌‌‌بات


5 ساڵ و 10 مانگ و 15 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 20 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کۆچی دوایی ٢ ئەندامی دێرینی سازمانی موجاهیدینی خەلقی ئێران

کۆچی دوایی ٢ ئەندامی دێرینی سازمانی موجاهیدینی خەلقی ئێران



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن