پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

برایان هۆک: ڕژیمی ئاخوندی ئێران چالاکترین پشتیوانی تیرۆریزمە لە جیهاندا

برایان هۆک: ڕژیمی ئاخوندی ئێران چالاکترین پشتیوانی تیرۆریزمە لە جیهاندا

خەبات مێدیا: برایان هۆک نوێنەری تایبەتی وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا، دەڵێتØ› ڕژیمی ئاخوندی ئێران چالاکترین و گەورەترین پشتیوانی ترۆریزمە لەجیهاندا و شۆرای ئەمنیەت ن

خەبات مێدیا: برایان هۆک نوێنەری تایبەتی وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا، دەڵێتØ› ڕژیمی ئاخوندی ئێران چالاکترین و گەورەترین پشتیوانی ترۆریزمە لەجیهاندا و شۆرای ئەمنیەت نابێ‌ بهێڵێت گەمارۆی سەر چەکو چۆڵەکانی ڕاگیرێت.
ڕۆژی دوشەممە ڕێکەوتی 9ی پوشپەڕ، لە کۆنفرانسێکی هاوبەشی نێوان برایان هۆک نوێنەری تایبەتی وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا بۆ کاروباری ڕژیم، لەگەڵ عادل الجوبێر وەزیری عەرەبستانی سعودی بۆ کاروباری دەرەوەی ئەو وڵاتە، برایان هۆک ئاماژەی بەوە کردووە کە دەبێت گەرەنتی ئەوە بدەن کە ڕژیمی ئاخوندی لەگەڵ کێشەی زۆرتر ڕوبەڕوو ببێتەوە بەهۆی دروستکردنی زیاتری چەکی کوشندە، و پێویستە کە گەمارۆی سەر چەک و چۆڵەکانی لانەبرێت، چونکە کۆتایی هێنان بەم گەمارۆیانە دەبێتە هۆی ئەوەی کە ڕژیم زیاتر بەردەوام بێت لە پێشێلکاریەکانی لەناوچەکەدا، ئەمەش دەرئەنجامێک نیە کە شۆرای ئەمنیەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بتوانێ‌ قەبوڵی بکات.
چونکە ڕژیمی ئاخوندی لەم ڕێگەیەوە مووشەک،پێهباد وهەندێک مووشەکی مەترسیداری دیکە دەداتە حوسیەکانی یەمەن و پشتیوانیان دەکات بۆ تێکدانی ئەمنیەتی ناوچەکە، هەروەها ئەم ڕژیمە خوازیاری شەڕی بێ کۆتاییە.
لەلایەکی ترەوە عادل الجوبێر، ووتی: ڕژیمی ئاخوندی شەڕی نێوان گروپە توندڕەوەکانی پەرە پێداوە، پشتیوانی لە ترۆریزم کردووە، دەست تێوەردانی لەکاروباری وڵاتانی دیکە کردووە، چەکو چۆڵی بۆ گروپە توندڕەوەکانی وەک حوسیەکان و حزب اللە، دابین کردووە.
لەگەڵ مافیاکانی مەوادی موخەددیر لە ئامریکای باشور و ناوەندی هاووکاری کردووە.
ڕژیمی ئاخوندی بەرپرسە لە ترۆرکردنی زیاتر لە 360 مەدەنی لە جیهاندا.
ناوبراو لەدرێژەدا ئاماژەی بەوەش داوە کە تەنانەت ڕۆژێک پیشتر کەشتیەک کە هەوڵی ئەدا چەک و چۆڵی ئێرانی بگوازێتەوە بۆ حوسیەکان، ڕاگیراوە.


4 ساڵ و 4 مانگ و 22 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 6 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

برایان هۆک: ڕژیمی ئاخوندی ئێران چالاکترین پشتیوانی تیرۆریزمە لە جیهاندا

برایان هۆک: ڕژیمی ئاخوندی ئێران چالاکترین پشتیوانی تیرۆریزمە لە جیهاندا



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن