پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

بەردەوامی تەقینەوە و ئاگر کەوتنەوە لە تارانی پێتەختی ئێران

بەردەوامی تەقینەوە و ئاگر کەوتنەوە لە تارانی پێتەختی ئێران

خەبات مێدیا: ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی 12ی پوشپەڕ، بێهروز کەماڵوەند"وتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ناوکەیی لەهەواڵێکدا باسی لە کەوتنەوەی ئاگر لە دامەزراوەی ناوکەیی نەتەنز"

خەبات مێدیا: ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی 12ی پوشپەڕ، بێهروز کەماڵوەند"وتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ناوکەیی لەهەواڵێکدا باسی لە کەوتنەوەی ئاگر لە دامەزراوەی ناوکەیی نەتەنز" کرد.
ئەمە لەکاتێکدایە حەوتویی ڕابردو تەقینەوەێیک لە بنکەی نیزامی خەجیر لە ڕۆژهەڵاتی شاری تاران ڕویی دا.
بەپێ هەواڵی هەواڵدەریەکان، گروپێک بە ناوی (یوزپلنگان وØ·ن) تەقینەوەی بنکەی نەتەنزیان لەئەستۆ گرتووە.
بەپێ ئیمەیلێک کە لەلایەن ئەم گروپە نێردراوە بۆ بی بی سی فارسی، ئەندامانی ئەم گروپە لە نێو سیستەمی ئەمنیەتی ئێران بەشدار و چالاکیان هەیە.
تائێستا بەرپرسانی ڕژیم هیچ هەڵوێستێکیان پیشان نەداوە، و پێشتر بێهروز کەماڵوەند" وتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ناوکەیی وتی: ئەم ڕوداوە خەسارەتی گیانی نەبووە و چالاکیەکانی ئەم دامەزراوە بەشێوەی ئاسایی بەردەوامە.
بەڵام لەهەمان کاتدا، فابین هینتەس"کارناسی بەرنامەی موشەکی ئێران لە دامەزراوەی میدلبەری کالیفۆڕنیا"لەتویتێکدا وتی: لەو وێنانەی کە ڕێکخراوی وزەی ناوکەیی ڕژیمی ئێران بڵاوی کردووتەوە وا دیارە کە تەقینەوەکە ساعەت ۲ی بەیانی بەکاتی تاران و شوێنی ڕوداوەکە، ناوەندی مونتاژی سانتریفیوژی ئێران بووە.
ناوبراو وتی: گڕی ئەم تەقینەوە لەئاستێکدا بووە کە لە ماهوارەی فەزایی دیاربووە. هەروەها ئەم بەراوردە بەپێی دۆخی جوگرافیایی لەو وێنانەی بڵاوبونەتەوە و وێنەی ماهوارەیی گوگڵ دیاری کراوە.
ڕێکخراوی وزەی ناوکەیی ڕژیمی ئاخوندی لە مانگی خەزەڵوەر ڕایگەیاندبوو کە جیلی نوێی ماشینی سانتریفیوژ بەم زووانە لە نەتەنز پیشان دەدرێ.
دامەزراوەی نەتەنز زیاتر لە ۱۰۰هەزار مترە، هەروەها لە قوڵایی ·،٦متری ژێر زەوینێکی هەیە کە بۆ پاراستنی ئەم دامەزراوە لەکاتی هێرشی هەوایی درووست کراوە.
بە پێی هەواڵەکان، دامەزراوەی وزەی ناوکەیی ئێران بوەتە ئامانجی هێرشی سایبری، هەرچەندە بەرپرسانی ئێرانی ڕەدی دەکەنەوە وهۆکاری تەقینەوەی خەجیریان تەقینەوەی کۆگای گازلە پارچین ناوبرد، بەڵام زۆرکەس گۆمانیان لە وتەکانی بەرپرسانی ڕژیم هەیە.
پارچین لەساڵی ۲۰۰۳ جێگەی گۆمانە، بەڵام ناوی خەجیر،بەهۆی ئەم تەقینەوە کەوتە سەرزمانەکان.
بەپێ زانیاریەکان لە ناوەندی لێکۆڵینەوەی ستراتژیک ونێونەتەوەیی لە واشێنگتۆن،خەجیر خاوەن تۆنێلێکی زۆرە و گۆمان لەوەدایە لەم تۆنێلانە چەک وتەقەمەنی پێک دێنن. هەروەها لەڕاپۆڕتێیکی ئاسۆشێتدپرێس هاتووە لە چەندین قەوارەی گەورەی دەوروبەری نەتەنز، ڕژیمی ئێران موشەک درووست دەکات.
ئاژانسی زانیاری بەرگری ئەمریکا، ساڵی ڕابردوو لە ڕاپۆڕتێکدا وتی: ئەم شوێنانە لە موشەکی بالستیکی تاران کە بریتیە لەهێزەکان و بەرنامەی پەڕەپێدان و بەرهەم هێنانی موشەک پشتیوانی دەکەن.


4 ساڵ و 4 مانگ و 18 ڕۆژ و 9 کاتژمێر و 5 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەردەوامی تەقینەوە و ئاگر کەوتنەوە لە تارانی پێتەختی ئێران

بەردەوامی تەقینەوە و ئاگر کەوتنەوە لە تارانی پێتەختی ئێران



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن