پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

مـەزادی پـۆسـت مـۆدیـرن

مـەزادی پـۆسـت مـۆدیـرن

ڕامــــیـــار ڕەحـــمــانــدوســـــت


ڕامــــیـــار ڕەحـــمــانــدوســـــت

کاتێ گویمان لە وشەی مەزاد دەبێت بیرمان بۆ فرۆشتنی که‌‌‌لوپه‌‌‌لی زۆر و کەم نرخ دەچێت، ی٠”ەو کاڵایانه‌‌‌ی کەوا بەشێوەیه‌‌‌کی زۆر کەڵه‌‌‌کەیان کردوه‌‌‌ و زیادەن لەنێو مەیدانی شاردا مەزاد دەکرین بۆفرۆشتن. ئه‌‌‌م کاره‌‌‌ش له‌‌‌پێناوی دابینکردنی بژێوی ژیان ده‌‌‌کرێ و مه‌‌‌به‌‌‌ستیش لێی ئه‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌ که‌‌‌ زوو ئه‌‌‌و کاڵایانه‌‌‌ نه‌‌‌مێنن و نه‌‌‌بنه‌‌‌ زه‌‌‌ره‌‌‌د. مه‌‌‌زاد له‌‌‌ دێر زه‌‌‌مانه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌کوردستان دا هه‌‌‌بووه‌‌‌، به‌‌‌ڵام ئێستا جۆرێکی تر له‌‌‌ کاڵا هەیە کەلەلایەن کۆمەڵە کەسانێکی چاوچنۆکەوە مەزاددەکرێت بۆ فرۆشتن وەکو یاری قومار لەپیناو بەدەست هێنانی پارەیه‌‌‌کی زۆر،خاک و گەل و ئاڵاو زمان و نەتەوە، که‌‌‌ گەورەترین وپیرۆزتیرین سامان و موڵکی گەل خۆییەتی و دەبێتە ناسنامەو پێاسه‌‌‌ی گەلی کورد وخاکەکەی، چه‌‌‌شنی کاڵایه‌‌‌ک ده‌‌‌خرێته‌‌‌ مه‌‌‌زاده‌‌‌وه‌‌‌. ئه‌‌‌مه‌‌‌ش له‌‌‌پێناو بەدەست هێنانی زۆرترین ڕێژەی سامان و موڵک. بەداخەوە خاکی پیرۆزی کوردستان بۆته‌‌‌ قوربانی دەستی هه‌‌‌ندێک نامەرد و جاش و هه‌‌‌لپه‌‌‌رست که‌‌‌ لەبازاڕی جیهان دا مامەڵه‌‌‌ی کڕین وفرۆشتنی پێوه‌‌‌ کراوە بەبێ ئه‌‌‌وه‌‌‌ی بیر بکه‌‌‌نه‌‌‌وه‌‌‌ کە خەریکە خاکی خۆیان ونامووسی خۆیان و نیشتمانی خۆیان ده‌‌‌خه‌‌‌نه‌‌‌ مەزاداده‌‌‌وه‌‌‌. ئه‌‌‌وان بیر له‌‌‌وه‌‌‌ ناکه‌‌‌نه‌‌‌وه‌‌‌ که‌‌‌ ئه‌‌‌م گه‌‌‌له‌‌‌ بە هەموو تایبەتمەندیەکانیەوە چەندین قوربانی وکارەساتی دڵتەزێن و نەهامەتی زۆر تاڵی چەشتوە لەپیناوبەرزڕاگرتنی ئاڵاکه‌‌‌ی، بەبێ ئه‌‌‌وه‌‌‌ی بیربکه‌‌‌‌نه‌‌‌وه‌‌‌ کە ئه‌‌‌م خاکە چەندین شۆڕەشگێڕ خوێنی خۆیان ڕشت بۆی چەندین دایک جەرگیان سوتا، چەندین منداڵ بێ ناسنامه‌‌‌ بوون، ئه‌‌‌مه‌‌‌ش هەمووی لەپێناوی پاراستنی شەرەف و زمان وکلتور و نەریتی گەلی پیرۆزی کورد بووە. جاشی چاوچنۆک خاکەکەی خستۆته‌‌‌ مه‌‌‌زاده‌‌‌وه‌‌‌ بەبێ ئه‌‌‌‌وه‌‌‌ی بیربکاتەوە کە ئه‌‌‌م خاکە بەخامەی دەستی شاعیران وەسفکراوە، به‌‌‌ده‌‌‌نگی زوڵاڵی هونه‌‌‌رمه‌‌‌ندانی کورد پێناسه‌‌‌ کراوه‌‌‌. ئه‌‌‌و ڕۆژە ڕەشانەی کە وەکو گەردەلوول بەسەر گەلی کوردا هاتوون به‌‌‌شی زۆری هۆکاره‌‌‌که‌‌‌ی ده‌‌‌گه‌‌‌ڕێته‌‌‌وه‌‌‌ بۆ ئه‌‌‌و که‌‌‌سانه‌‌‌ی که‌‌‌ بازرگانانی خاک و گه‌‌‌ل بوون و نیشتمانیان فرۆشتوه‌‌‌. ئه‌‌‌و کاره‌‌‌سات و نه‌‌‌هامه‌‌‌تیانه‌‌‌ی بەرۆکی نیشتمانی کوردیان گرتبوو لەلاییەن هیزە چاوچنۆکەکانەوە، مافی مرۆڤ بوون یان ئازادی گەل وتاکی کورد و فرمیسکی دایکی شەهیدان خراییە ژیرقاچەوە و گوێی پێ نه‌‌‌درا. 

بێگومان ڕه‌‌‌گ و ڕیشه‌‌‌ی شۆڕشگێڕی و نیشتمان خۆشه‌‌‌ویستی، که‌‌‌ له‌‌‌لایه‌‌‌ن چه‌‌‌‌ندین سه‌‌‌رکرده‌‌‌ی ئازا و چاونه‌‌‌ترس داکوتراوه‌‌‌، هێنده‌‌‌ به‌‌‌هێزن که‌‌‌ ده‌‌‌توانن ئه‌‌‌م گه‌‌‌له‌‌‌ ڕۆژێک ئازاد بکه‌‌‌ن و گه‌‌‌ل و نیشتمانی کورد به‌‌‌ته‌‌‌واوی له‌‌‌ده‌‌‌ستی ناحه‌‌‌زان پاک بکه‌‌‌نه‌‌‌وه‌‌‌ خه‌‌‌ڵک بگه‌‌‌یه‌‌‌نن به‌‌‌ مافی ڕه‌‌‌وایی خۆی. 
گه‌‌‌لی کورد به‌‌‌ پێشه‌‌‌نگی پێشمه‌‌‌رگه‌‌‌ی قاره‌‌‌مان سوێندی خواردوه‌‌‌، گەر گیانی خۆشی بەخت کردبیت وبە ڕشتنی خوێنیش بێت ئه‌‌‌م مافە بەدەست ده‌‌‌‌هێنێت. چەک وهێزی جیهان و نەیارانی خاکی کوردستان نەیان توانی شۆڕشگیران ببه‌‌‌زێنن. هیچ ئه‌‌‌شکه‌‌‌نجه‌‌‌و ئازارێک چۆکی به‌‌‌ بەجەنگاوەرانی کورد دا نه‌‌‌داوه‌‌‌. دوژمنان و نه‌‌‌یارانی کورد چەندین شێوازی هێرش و وپەلاماری جۆراوجۆرییان بەسەر خه‌‌‌ڵکی کوردستان دا تاقیکردەوە، ته‌‌‌نها و ته‌‌‌نها بۆ مەبەستی لەناوبردنی ناوی کورد. لەناو هەموو گەلێکیش کەسانی باش وخراپ هەن. کوردیش لەم جۆرەکەسانە بێ به‌‌‌ش نەبووە. کەسانێک پارە و سامان چاوی کوێر کردون و ئاماده‌‌‌ی هه‌‌‌ر جۆره‌‌‌ کارێکی نه‌‌‌شیاو ناحه‌‌‌زن. داگیرکەرانی کوردستان چاویان بڕیوه‌‌‌ته‌‌‌‌ خاکی کوردستان بەهۆی به‌‌‌پیتی وباشی خاکەکەی و بە مەبەستی زیاتر کردنی هێز و دەستەڵاتی خۆیان به‌‌‌بێ ئه‌‌‌وه‌‌‌ی گوێ له‌‌‌ ویست و داخوازیه‌‌‌ ڕەواکانی تاکی کورد بدریت هەرجۆریک کە لە توانایان دا بوه‌‌‌، هێرشیان کردۆتە سەر گه‌‌‌لی کورد و خاکی کوردستان. داگیرکەرانی خاک وێڕای دابه‌‌‌شکردنی کوردستان، هه‌‌‌وڵیان داوه‌‌‌ له‌‌‌ڕێگای کڕینی هه‌‌‌ندێک له‌‌‌ نیشتمان فرۆشان، جاسوس و سیخوڕی به‌‌‌سه‌‌‌ر گه‌‌‌له‌‌‌که‌‌‌مانه‌‌‌وه‌‌‌ بکه‌‌‌ن. 
هه‌‌‌ندێک له‌‌‌و که‌‌‌سانه‌‌‌ لە پله‌‌‌ی به‌‌‌رزی کۆمه‌‌‌ڵایه‌‌‌تی و سیاسی دا بوون، ئه‌‌‌وانیش بەبێ هیچ بیرکردنەوەیک خاکی خۆیان دەخستە چنگی دوژمنەوە و ڕیگای بەداگیرکەران دەدا به‌‌‌ ئاسانی دزە بکەنە ناو خاکی کورد و داگیری بکەن. ،بەداخەوە بۆ ئه‌‌‌م جۆرە کەسانە کەوا بۆ مالی دونیا جەرگی دایکەکان دەسوتێنن. خه‌‌‌ڵکی بە شەرەفی کورد و شۆڕشگێڕان نەفرەت لەبوونی ئه‌‌‌و که‌‌‌سانه‌‌‌ ده‌‌‌که‌‌‌ن. 
دوژمن مه‌‌‌زڵومی و ساکاری و خۆش باوەوەڕی گەلی کوردی قۆستۆته‌‌‌وه‌‌‌ و جاشی دروست کردوە. خۆخۆری و ناتەبایی لەناو ماڵی کوردی دوورستکرد کە ئه‌‌‌مه‌‌‌ش ڕیگایه‌‌‌کی تر بوو بۆ داگیرکردنی خاکی کورد. دوژمن دەزانێ که‌‌‌ گەلی کورد تا ئه‌‌‌و کاته‌‌‌ی که‌‌‌ ناتەباو یەکگرتوو نه‌‌‌بن، ناتوانێت هیچیان پێ ناکرێ . بۆیه‌‌‌ دروسکردنی ناکۆکی و ناته‌‌‌بایی و فیتنه‌‌‌ نانه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌ناو کورد دا له‌‌‌لایه‌‌‌ن دوژمنه‌‌‌کانمانه‌‌‌وه‌‌‌ بۆته‌‌‌ پیشه‌‌‌‌یان و به‌‌‌به‌‌‌رده‌‌‌وام کاری له‌‌‌سه‌‌‌ر ده‌‌‌که‌‌‌ن. 
بۆنموونە باشووری کوردستان تا ئه‌‌‌م ده‌‌‌قه‌‌‌یه‌‌‌ش به‌‌‌دەست دوو ئیدارەی وناتە‌باییه‌‌‌‌وه‌‌‌ ده‌‌‌ناڵێنێت. پێویسته‌‌‌ گه‌‌‌لی کورد به‌‌‌ وشیاریه‌‌‌وه‌‌‌ مامه‌‌‌ڵه‌‌‌ له‌‌‌گه‌‌‌ڵ ئه‌‌‌م ڕه‌‌‌وته‌‌‌ بکا و به‌‌‌دوای چاره‌‌‌سه‌‌‌رێکی یه‌‌‌کجاری دا بگه‌‌‌ڕێ تا دوژمنان نه‌‌‌توانن له‌‌‌و ڕێگه‌‌‌وه‌‌‌ لاوازمان که‌‌‌ن و له‌‌‌گه‌‌‌ڵ یه‌‌‌ک بمانکه‌‌‌نه‌‌‌ دوژمن. 



4 ساڵ و 4 مانگ و 16 ڕۆژ و 10 کاتژمێر و 20 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

مـەزادی پـۆسـت مـۆدیـرن

مـەزادی پـۆسـت مـۆدیـرن



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن