هه‌ینی 

8 پووشپه‌ڕ 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئیران بۆ تێکچوو؟

ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئیران بۆ تێکچوو؟
کەریم فەیزیان

ئەگەر ئاورێک لە مێژووی بەرخۆدانی گەلی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستاندا بدەینەوە، دەبینین کە لە هەموو قۆناخەکانی شۆرشدا ناتەبایی و ناکۆکی نێوان حیزبە

ئەگەر ئاورێک لە مێژووی بەرخۆدانی گەلی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستاندا بدەینەوە، دەبینین کە لە هەموو قۆناخەکانی شۆرشدا ناتەبایی و ناکۆکی نێوان حیزبە سیاسییەکان هۆکاری سەرەکی بون بۆ ئەوەی نەیارانمان بگەنە ئامانجەکانیان کە داگیر کردنی کوردستان و کۆت وبەندکردنی گەلی کورد بووە ، ئەوەی جێگای سەرسوورمانە.... ئەوەیە، کە هیچ حیزبێک خۆی لە بەرانبەر ئەو شکست و پەیمان شکێنییەدا بە خەتابار نازانێ و تاوانی شکست دەخاتە ئەستۆی تەرەفی بەرانبەری . ئەو سەردەمانەش کە تەنیا حیزبێک لە مەیدان بووە، لە بەر بەربەرەکانێی ناوخۆیی و دەسەڵات سەر دژایەتیکردنی رژێم نەپرژاون . با نەچینەوە دەورانی کۆماری کوردستان و باس لەو هەموو هەڵەو پەڵە نەکەین کە لەو سەردەمەشدا کرا، کە بووە هۆی لە ناوچوونی کۆماری کوردستان و مالوێرانی و دەربەدەری کۆمەڵێک خەڵکی شۆرشگێر و شەهید کردنی قازی محەممەد ، پێشەوای کورد و هاوڕیانی خوا لێ خۆشبوو، لە گەڵ ئەو هەڵانەشدا دیارە کاری باشیش کراوەو پشتاو پشت دەمێنێ و جێگای شانازین .. وەک خۆم رێزم هەیە بۆ تێکۆشانی هەموو سازمان وحیزبە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران، لە گەڵ ئەوەی کەموکووری زۆریشیان بووە.


بێگۆمان زەحمەت و تێکۆشانی تێکۆشەرانی ماندوونەناس دەبێ رێزی لێ بگیرێ و شانازی بکەین بەو شەهیدانەوە کە لە پێناو گەل و نیشتیمانەکەیاندا گیانی خۆیان کردە قوربانی ، بەڵام با راستی هەڵەکانیش باس بکرێ ، بۆ ئەوەی ببێتە پرسیار بۆ گەنج و لاوانی گەلەکەمان، بۆ؟ هۆی چییە؟ ئەم حیزبانەی ئیمە ناتوانن یان نایانەوێ لە گەڵ یەک هاوکاربن . بەڵکوو نەوەی نوێ بە رۆحێکی لێبوردەترەوە بێتە مەیدان و خۆیان هەر بە (من) نەزانن ، چون تا ئیستا لە نێو ئەحزابی کوردیدا کەسی نیو منی تێدا نییە بۆیە رۆحی یەککەوتن و یەکترقەبووڵکردنیشیان نییە . وەک هەموو لایەک دەزانن ماوەی دوو دەیەیە کە شۆرش و بەرخۆدان لە رۆژهەڵاتی کوردستان قەتیس ماوە و بۆ پاراستنی ئەو دەسکەوتەی لە باشووری کوردستان هاتۆتەدی جموجۆڵی پێشمەرگایەتی وەستاوە، دیارە کەم تا کورتێک جاروبار چالاکی بووە بەڵام ئەوە نەبووە کە ببێتە ڕێگر لە سەر بەردەوامی داگیرکاری رژێمی ئاخوندی، لەم یەک دووساڵەی ڕابردوودا خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان بە هۆی ئەو زۆرهێنانە تاقەت پڕوکێنەی دەسەڵاتی ئیرانەوە و بێ عەداڵەتی لە رادەبەدەر وەزاڵە هاتبوون، رژانە سەر شەقامی شارەکان و نارەزایەتی خۆیان دژ بەو کردەوە نارەوایانەی رژێم دەربری . ئەو نارەزایەتیانە دەنگیداوە و زۆربەی شارە گەورەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانی گرتەوە . ئەو یەک هەڵوێستییەی گەل و هێندێک گلە و گازەندەی خەڵک و دۆستان لە حیزبە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران لەو سەروبەندەدا،حیزبەکانی بە جوڵە خست و ڕاچەلەکین، وردە وردە وەخۆ کەوتن بێ ئەوەی بیر لە چۆنیەتی شێوازی پێکەوە کارکردن و ئامانجەکانیان بکەنەوە، کەوتنە سەردانکردنی یەکتر ، هاتن، چوون و کۆبونەوە،داوای یەکریزییان کرد.


دوای چەند دیدار و گفتوگۆ یەککەوتن و بە رەزایەتی هەر پێنج حیزبەکە بۆ بەرژەوەندی گەلەکەیان ناوەندی هاوکارییان پێک هێنا ، پێکەوە کاریانکرد، گڕو تینێکیان بەخشییە پێشمەرگە و ئەندامانیان ، چەند بڕیار و بەیاننامەو پشتگیریان پێکەوە دایەدەرێ . کارەکەیان زۆر پیرۆز بوو، جێی پەسەند و بەدەنگەوەهاتنی هەموو کوردێکی دڵسۆز بوو. خەڵک لەرۆژهەڵات دڵیان خۆش بوو گەشانەوە زیاتر سوور بوون لە سەر تێکۆشان و خەبات دژ بە رژیمی ئاخوندی داگیرکەر . بەڵام بە داخەوە زۆری نەبرد ئەو ناوەندە ساوایەیان تێکدا، ریسەکەیان کردەوە خوری، پەشیمان بونەوە لەو بریارو میکانیزمەی بۆ کارکردن لە ناوەندی هاوکاری دابویان . کێ خەتابارە لەم پەیمانشکێنیە ؟ کەس ناڵێ من . چەندین ساڵە هاوار و دادی بۆ دەکەن با یەک کەوین ، با یەک دەنگ و یەک وتار بین دژی کۆماری ئیسلامی . یەککەوتنەکە ئەمە بوو؟ هەر نەبوایە زۆر باشتر بوو ، دەبوو زۆرلەوە زیاتر لە گەڵ یەک پشوودرێژتر بونایە ، پەلەی چیتان بوو؟ چەندین ساڵە دانیشتوون جموجوولی واتان نەبوو. با چەند کۆبوونەوەو دانیشتن و دیداری دیکەتان بوایە ، بەڵکو بتانتوانیبایە بگەنە چارەسەرێک . لە کوردەواریدا دەڵێن سواربوون عەیبەکە و دابەزین دوو عەیب . ئیعتیمادی خەڵکی کوردستانتان لە بەرانبەر خۆتان لاواز کرد، بە تایبەت چونکە کۆمەڵە و حیزبی دیموکرات ڕابردووی شەری براکوژیەیان هەیە هەردوک لایەنیش لە رابردوو هێرشیان کردبوە سەر سازمانی خەبات. دەبوو دەرسییان لەو ڕابردووە وەرگرتایە کە چەند قورسایی خۆیان لە دەستدا لە ناو کۆمەڵگای کوردیدا ، هەرچەند قەت ئاکامی ئەو شەرە دزێوانە لە بیر گەلەکەمان ناچێتەوە، بەڵام بە هۆی فشاری زۆری کۆماری سێدارە کە بۆیان هاتبوو، ئەو شانسەیان دا بە خۆیان کە بە یەکدەنگیان هەموو خەڵکی کوردستان بە دەم بانگەوازەکەتانەوە هاتن.


هەر لەئیستاوە دەردەکەوێ کە قورسایی سازمانی خەبات چەند بوو لەو ناوەندی هاوکارییەدا ، هەر ئەوان نا ئەگەر هەر حیزبێکیتر لە ئێوەش بوایە و ئەوەی بەرانبەر بکرایە بێگومان بە هەمان شێوە ناوەندەکە تێکدەچوو ، بەڵام لەمە بەدوا بە باشی دەردەکەوێ و دەرکی دەکەن . ئەوەش بزانن ئەو مەتمانەی خەڵک پێی دان هەر بە تەنیا بە ئیوە نەبوو، بەو پێنج حیزبە بوو کە ویستیان ببنە دەمراستی گەل ، بەم کارەی کردیان، گەلیان ناهومێد کرد و خۆیان لاواز. هیوادارم بە خۆیاندا بچنەوە بەڵکو ئەو هەڵە راست کەنەوە ،ڕەنگە وەک خۆتان ووتوتانە بکرێ‌ بە بێ سازمانی خەبات درێژە بە ناوەندی بریار بدەن ، بەڵام ئەگەر واش بکەن ئەو ناوەندە شەرعیەتی نامێنی هیچ کات وەک ئەو سەردەمە نابێ‌ کە سازمانی خەبات وەک هێزی خاوەن پرنسیپ و خاوەن بنەما تێدا بەشدار بوو.پێشموانییە بە بێ سازمانی خەبات ئیوە بتوانن لەگەڵ یەکتردا بگونجێن و کار بکەن من وەک نەزەری خۆم پێموایە ئەوە سازمانی خەبات بوو کە ئیوەی لێکنزیک کردبوەوە و لە ناوەندی هاوکاریدا پێکەوە گرێیدابوو. هیوادارم ئەو حیزبانەی کوردستانی ئێران دەست لە بەرژەوەندی حیزبی و کاری بەرتەسکی حیزبایەتی بەردەن و بە ڕۆحێکی کوردانە برایانە و شۆرشگێرانە هاوکاری یەک بن و لە پێناو روخانی رژیمی نگریسی ئاخوندی و بۆ دەستەبەرکرانی مافەکانی گەلی چەوساوەی کورد یەکگرتوانە تێ‌ بکۆشن. 


5 ساڵ و 5 مانگ و 19 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 30 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئیران بۆ تێکچوو؟

ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئیران بۆ تێکچوو؟



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن