خەبات مێدیا: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو دا هێزە ئەمنیەتیەکان لە شاری مەهاباد چوار هاوڵاتی کوردیان دەست بەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕایان گواستوون. هاوکات لەگە
خەبات مێدیا: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو دا هێزە ئەمنیەتیەکان لە شاری مەهاباد چوار هاوڵاتی کوردیان دەست بەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕایان گواستوون. هاوکات لەگەڵ ئەم هەواڵە دامەزراوەکانی مافی مرۆڤی کوردستان لە بەڕێوەچونی دانیشتنێک بۆ پێڕاگەیشتن بە کەیسی 10 کەس لە چالاکانی ژینگە و ئەندامانی شاخەی حیزبی یەکگرتوویی نەتەوەیی لە سنە، هەواڵیان دا.
بەپێ ڕاپۆرتی هەواڵدەری مافی مرۆڤی کوردستان, چوار هاوڵاتی کوردی خەڵکی پارێزگای ئازەرباییجانی ڕۆژئاوا بە ناوەکانی سۆران نەسیری, ئومید عەباسی, سۆران موختاری و ڕێبوار پادەست، لەم ڕۆژانەدا بە دەستی هێزە ئەمنیەکان دەست بەسەر کراون و بۆ شوێنی نادیار گواستراونەتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، هاوکات لەگەڵ گرتنی ئەو چوار کەسە لەلایەن هێزە ئەمنیەتیەکانەوە، دەست گیراوە بەسەر کەل وپەل و پێداویستیەکانیاندا و ماڵەکانیان گەڕاون.
ئەو چوار چالاکە مەدەنیە بە تۆمەتی 《تێکدانی ئەمنیەتی نەتەوەیی》دادگایی کراون و پێشتر و لە بەفرانبار و ڕێبەندانی ۱۳۹۶ لە لایەن هێزەکانی ئیتڵاعات و ڕێکخراوی ئیتڵاعاتی سوپای پاسداران لە شارەکانی کامیاران، سنە و مەریوان و لە پارێزگای کوردستان، دەست بەسەر کراون.
دامەزراوە ئەمنیەکانی کوردستان لە ساڵی ١٣٩٦و پاش دەست بەسەرکردنی هاووڵاتیان، دەفتەرەکانی حیزبی وەحدەتی نەتەوەیی لە ۳ شاری ناوبراو داخراون و دەیان کەس لە ئەندامان و هاوکارانی دیکەی ئەم حیزبەیان بانگهێشت کردووەو لێکۆڵینەوەیان لێ کردوون.
هەواڵدەری مافی مرۆڤی کوردستان، هەروەها هەواڵی چوار ساڵ بەند کردنی بۆ فەرهاد محەممەدی، نوێنەری پلە یەکی دادگوستەری و دەبیری شاخەی کوردستانی ئەو حیزبە و یەکێک لە تۆمەتبارەکانی ئەم پەروەندەیە داو نوسی، کە ئەم حوکمە لە ناوەڕاستی جۆزەردانی ئەمساڵ دراوەو پاش ناڕەزایی ئەم نوینەرەی دادگوستەری، پەروەندەکە ڕۆیشتۆتە دادگای پێداچونەوەی پارێزگاکە.
بەڵام دادگای ئینقلابی سنە هەموو تۆمەتبارانی پەروەندەکە، جگە لە یەک کەسیان، بە دابین کردنی دانانی بارمتەی قورس تا بەڕێوەچوونی دادگای ئاخری بە شێوەی کاتی ئازاد کردووە.
حسێن کەمانگەر، تەنیا تۆمەتباری ئەم پەروەندەیە کە لە ژێر زۆری ئیتلاعاتی سنەو کامیاران دوو ساڵ و نیوە لە بەندیخانەیە.