خەبات مێدیا. ڕێژەی بێکاری لە وڵاتی ئێرانی ژێر دەسەڵاتی ئاخوندانی گەندەڵ گەیشتۆتە 37 لەسەد.
خەبات مێدیا: ڕێژەی بێکاری لە وڵاتی ئێرانی ژێر دەسەڵاتی ئاخوندانی گەندەڵ گەیشتۆتە 37 لەسەد.
لۆمۆند، ڕۆژنامەی عەسری پاریس، لە ڕاپۆرتێک دا ئاماژەی بە خراپی بارودۆخی مەعیشەتی چین وتوێژی هەژار و کەم دەرامەدی خەڵکی ئێران کردووە و هەروەها نەبوونی خۆراک و نەبوونی شوێن و ڕێگای شیاوی ژیان تێدا کردن.
بەپێی ڕاپۆرتی لۆمۆند، دوو لێکەوتەی دیاری هەژاری و بێکارین، کە بەهۆی گەندەڵی چینی حاکم، گەمارۆ نێودەوڵەتیەکان و هەروەها خراپی ئابووری بەهۆی ڤایرۆسی کۆڕۆنا، باڵی بەسەر هەموو وڵاتدا کێشاوە.
ئەو هەواڵدەریە لە زاری ژنێک لە چینی ناوەندی خەڵکی ئێرانەوە دەنوسێت و دەڵێت کە بارودۆخی ئەوڕۆی ئێران وەکوو بیرێک وایە کە خەڵکەکەی کەوتبێتنە ناوی و گیریان خواردبێت.
هەروەها ئەو ڕۆژنامەیە باس لەوە دەکات کە هەژاری بوەتە هۆی ئەوەی کە گۆشت و میوە وەرزیەکان لە سفرەی چینی ناوەندی خەڵکی وڵاتدا بەرەو نەمان بچێت، هەربۆیە نرخی بەروبوومی خۆراک و کاڵا جیاجیاکان لەچاو ساڵی ڕابردوو بەلایەنی کەمەوە دوو هێندە زیادی کردووە.
ئەو هەواڵدەریە هەروەها بەپێی دوایین ڕاپۆرتی ناوەندی لێکۆڵینەوەکانی مەجلیسی شۆرای ڕژیمی ئاخوندی نوسیویەتی کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆڕۆنا، لەنێوان دو ملیۆن و نیو بۆ شەش ملیۆن کەس کارەکانیان لەدەست داوە و بەم شێوەیە نرخی بێکاری لەئێران 37لەسەد بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.