پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

کچێکی دیکەش بووە قوربانی دەستی یاسا پیاو سالارەکانی ڕژیمی ئاخوندی

کچێکی دیکەش بووە قوربانی دەستی یاسا پیاو سالارەکانی ڕژیمی ئاخوندی

خەبات مێدیا: کچێکی تەمەن 10ساڵان بەدەستی باوکی کوژرا.

خەبات مێدیا: کچێکی تەمەن 10ساڵان بەدەستی باوکی کوژرا.
حەدیس، ئەو کچە تەمەن 10 ساڵە بوو کە لەلایەن باوکیەوە و بۆ ئەوەی باوکی بتوانێ‌ بۆجاری دووەم هاوسەرگیری بکات و لەگەڵ ژنە تازەکەی ژیان بکات، بە کەمەربەند خنکێندرا. باوکی حەدیس دەیزانی لەلایەن ڕژیمەوە سزا نادرێت، چونکە لەیاسای ڕژیمی ئاخوندیدا ئەو کەسانە کە لەسەر قەتڵی نامووسی دەست بەسەر دەکرێن سزای قورس نادرێن.
هەروەها دایکی حەدیس باسی لەوە کردووە کە لەلایەن مێردەکەیەوە هەڕەشەی ئەوەی لێکراوە ئەگەر ڕازی نەبێ لەگەڵ ئەو ئافرەتەی کە خۆشی دەوێ هاوسەرگیری بکات دەیکوژێ، هەروەها دەڵێت لەگەڵی مامەوە هەتا کچەکەم بەبێ باوک گەورە نەبێت بەڵام نەمزانی باوکی دەبێتە هۆی کوشتنی کچەکەم.
چەند مانگ لەوەو پێش کەسێکی دیکەش بەهۆی زیادکردنی دەنگی تەلەفیزیۆنی ماڵەوە کچەکەی خۆی دەکوژێت، و ماوەیەکی زۆر حاشا لەوکارەی دەکات، بەڵام دواجار دانی پێدا دەنێت و تەنیا ڕونکردنەوەشی بۆ ئەو بابەتە دەڵێت کە لەو کاتەدا توڕە و عەسەبانی بووە و ئیتر نەیتوانیوە خۆی کۆنتڕۆڵ بکات و کچەکەی کوشتووە.
هەر لەسەر ئەم ڕووداوانە مایک پەمپئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لەبەردەم وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکادا ئاماژەی بەو قەتڵە نامووسیە بێ ڕەحمانانە کردووە کە لە ئێرانی ژێر دەستی ئاخونداندا ڕوو دەدات، ناوبراو ئاماژەی بەکوژرانی ڕۆمینا ئەشرەفی 14ساڵان،فاتمە فەرحی 19ساڵان و ڕێحانە عامری 22ساڵان کردووە.
ناوبراو لەدرێژەی قسەکانیدا باسی لەوەش کردووە کە دوان لە کوژراوەکان لەلایەن کەس وکاریانەوە سەریان بڕاوە و کەسی سێهەمیش لەڕێگەی بەستنەوە ئەوەندەی لێ دەدرێت هەتا کۆتایی بەژیانی دێت.
بەرپرسانی گەندەڵ و خوێنمژی ڕژیمی ئاخوندی ماوەی 40ساڵ زیاترە کە پشتیوانی لە کوشتنی ژنان و منداڵان دەکەن و هەروەها کەرامەتی ئینسانی ژنانیان خستووەتە ژێر پێیان.


4 ساڵ و 4 مانگ و 15 ڕۆژ و 7 کاتژمێر و 17 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کچێکی دیکەش بووە قوربانی دەستی یاسا پیاو سالارەکانی ڕژیمی ئاخوندی

کچێکی دیکەش بووە قوربانی دەستی یاسا پیاو سالارەکانی ڕژیمی ئاخوندی



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن