خەبات مێدیا: نوێنەری شاری شەهڕەزا، دەڵێتØ› ویستمان ببینە ئەندامی دەستەی بەڕێوەری کۆمیسیۆن، بەڵام وتیان ئافرەت دەبێ منداڵداری بکات!!.
خەبات مێدیا: نوێنەری شاری شەهڕەزا، دەڵێتØ› ویستمان ببینە ئەندامی دەستەی بەڕێوەری کۆمیسیۆن، بەڵام وتیان ئافرەت دەبێ منداڵداری بکات!!.
سومەیە مەحموودی" نوێنەری شاری (شهرضا) ڕۆژی یەکشەممە ۱٦ی پوشپەڕ لە وتووێژێکدا وتی: سنوردارکردنی چالاکیەکانی ئافرەت تەنیا پێوەندی بەمەجلیسەوە نیە، ئافرەتان لە ئێران تەنانەت ناتوانن لە ئەزمونی بەڕێوەبەری کۆمیسیونەکانیش دا بەشداربن.
ناوبراو کە لە مەجلیسی دەیەمیش نوێنەری شاری شەهڕەزا بوو، لە هەڵوێستێک بە ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری مەجلیس کە دژی بەشداری ئافرەتانن لە کۆمیسیۆنەکانی مەجلیس، وتی: ئەم شێوە سیاسەت و بیروبۆچونانە، دەگەڕێتەوە بۆ ئەو کەلتورە دواکەوتووەی کە لە مەجلیس دا هەیە، و داوای لە نوێنەرەکانی مەجلیس کرد کە پێش ئەوەی دەوڵەت بە تاوانبار بزانن، بۆچونی خۆیان بەنیسبەت ئافرەت و بنەماڵە بگۆڕن.
لە مەجلیسی یازدەیەمی ڕژیم دا حەڤدە نوێنەری ئافرەت بەشدارن، بەڵام وەک هەمیشە تەنیا بە ناوە، بەو ئەقڵیەت و تێڕوانینەی سەران و هەروەها ئەو یاساو بڕیارە دژە ئافرەتانەی دەسەڵات کە هەر لە بناغەوە بۆ ئافرەتانی لەنەزەر گرتووە، کەوایە بوونی ئافرەتان لە هەرکام لە بەشەکان دا تەنیا بۆ فریودانە و ناتوانن بۆ بەدەست هێنانی ماف و ویستەکانی خۆیان هەوڵ بدەن، و دەبێ ئەوانیش درێژەپێدەری یاسا و بڕیارە پیاو سالارەکانی ئەو ڕژیمە دواکەوتووە بن.