خەبات مێدیا: لەگەڵ بڵاوبوونەوە و سەرهەڵدانی پەتای کۆرۆنا( کۆڤید 19)، بەشێوەیەکی بەرفراوان زۆربەی وڵاتان و جیهانی گرتەوە و هاووکات لەگەڵ بوونە قوربانی و توشبوونی
خەبات مێدیا: لەگەڵ بڵاوبوونەوە و سەرهەڵدانی پەتای کۆرۆنا( کۆڤید 19)، بەشێوەیەکی بەرفراوان زۆربەی وڵاتان و جیهانی گرتەوە و هاووکات لەگەڵ بوونە قوربانی و توشبوونی زۆری مرۆڤایەتی بەو پەتایە، خەسارەتێکی زۆری ئابوری و کۆمەڵایەتی و ... لێکەوتۆتەوە.
بەداخەوە ئاماری توشبووان بەو پەتایە ڕۆژ لەدوای ڕۆژ زۆرتر دەبێت، لەوڵاتی ئێران تا ئێستا زیاتر لە 23 هەزارو 49 کەس، توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بون، 1812 کەس لەوانە گیانیان سپاردووە.
ئاماری توشبووان لە کوردستان:
بەداخەوە بەشێکی زۆری توشبووان بە کۆرۆنا لە شاری سنەن، کە بە شێکی زۆر لە نەخۆشەکان لە خەستەخانەکان لە ژێر چاودێری چڕ دان و بارودۆخیان زۆر خراپە، لە ماوەی چەند ڕۆژی رابردودا تا ئێستا ڕێژەی توش بووان لە 1518کەس، گەیشتۆوتە 1603کەس.
بارودۆخی شارەکانی دیکەی کوردستانیش وەک مەریوان، دیواندەرە، قوروە، کامیاران خراپ ڕاگەیاندراوە.
جێگای باسە، لە مەریوان لە ماوەی 24کاتژمێر 34توشبوی دیکە تۆمارکراوە، ڕێژەی توشبووان لە 415 کەس گەیشتۆوتە 449 کەس.
هەروەها ڕێژەی توشبووان لە دیواندەرە 33 کەسی دیکەی تازە توشبوو تۆمار کراوە، لە 447 کەس بۆتە 480 کەس، هەروها لە قوروە 16 توشبوی دیکە تۆمار کراوە و ڕێژەی توشبوەکان لە 329 کەس بۆتە 345 کەس.
کامیارانØ› لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردودا 23 کەسی دیکە تۆمارکراوە لە 241 کەس گەیشتە 264 کەس.
ئاماری شارەکانی دیکەی کوردستان:
ڕێژەی توشبووان بە کۆرۆنا لە شاری سەقز 642 کەس ڕاگەیندراوە، کە لە چاو چەند ڕۆژی ڕابردودا ڕێژە کە زۆر زیادی کردوە، وهەروەها 55 توشبوی دیکەی لێ تۆمار کراوە.
شاری بانە، 350 کەس هەروەها (11 توشبوی نوێ) لێ تۆمارکراوە.
بیجار 238 کەس و هەروەها(21 توشبوی نوێ).
دێهگولان Ø›188کەس و(16 توشبوی نوێ).
سەروابادØ›61 کەس و(6توشبوی نوێ).
ئەم ئامارە ڕێژەی توشبو بە پەتای کۆڕۆنایە لەم ماوەدا.
بەپێ ئەم ئامارانە کە بەشێکی زۆری سەربە کوردستانە، ڕژیمی ئێران نزمترین پلەی هەیە لەنێوان وڵاتان دا بۆ پێش گیری کردن لە پەتای کۆرۆنا، ئێران لە نێوان 170 وەڵاتی جیهان، پلەی کۆتای هەیە.