یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

مامۆستا سەید جەلال حسینی سەرۆک و لیدێرێکی جیاوازو تایبەت

مامۆستا سەید جەلال حسینی سەرۆک و لیدێرێکی جیاوازو تایبەت

 "پێشەنگی خەبات"

گەورەیی و مەزنایەتی لیدێرو و پێشەنگ و سەرۆکی نەتەوایەتی و نیشتمانی هەر گەلێک لە سەرانسەری جیهان دا زیاتر لەو تایبەتمەندی و ئاکارو ڕەوشتانەدا بەدی دەکرێ کە جیاوزو بەدوورن لە ئاکاری گشتی کەسانی بانگەشەکاریی سەررێبازو فەرماندەرایەتی ئەو گەلە. کاتێک چاوێک بەمێژوویی پڕ لە سەروەریی و خەباتکاریی و سەرهەڵدان و ڕابوونی سەدەی بیستەمی سەرجەم مرۆڤایەتی بەدژی فاشیزم و نازیسم و ڕەگەزپەرەستی و ملهوڕی و دیکتاتۆری دا دەخشێنین بۆمان بەدیاردەکەوێ کە مەزنایەتی "مارتین لۆترکینگ"ی ئەمریکی و نیلسۆن ماندیللای  ئەفریقی و مهاتماگاندی هیندی و گیڤارای کوبایی هەرتەنیا بە سەرکردایەتی شۆڕش و خەباتێک نەبوونە ئەستێرەی پڕشنگداریی ئاسمانی مرۆڤایەتی زۆرلێکراوو بندەست، بەڵکوو ئەوە ڕۆحی مەزن و ڕەوشتی بەرزی لەخۆبووردویی و بیروباوەڕو سوربوون لەسەر ڕێبازەکەیان و دواجار دانی هەموو نرخ و تێ چوویەک گەیاندونیە ئەو پلەبەرزە لە گەورەیی و بەنێوبانگی و نەمری . مامۆستا سەید جەلال حسینی سەرۆکی  پایەبەرزی نەتەوەی کوردیش وەک  یەکێک لە سەرۆکانی بزاڤی ڕاپەڕین و بەرخۆدانی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردیکای دابەشکراوی بەشخوراویش هەر بەو پێودانگە دەکرێ بە سەرۆکێکی تاقانەو دەگمەنی گۆڕەپانی دژی زۆرداری و داگیرکاریی و مرۆڤ دۆستی و کوردپەروەریی  بێتە ئەژمارو بناسێندرێ.

 سووربوونی مامۆستا لەسەر هەڵوێست و بڕیاریی خۆی تادوا هەناسەی ژیانی، مل نەدان و ڕازی نەبوونی بەویستی وتووێژو پیلانگێڕیی ڕژیمی داگیرکەرو ڕەشەکوژیی ئیسلامی ئێران و ڕەوشت بەرزی و ئامانج خوازی ناوبراو لەجیات  تاکتێک و شێوازی بەرژەوەندیخوازانەو دەسەڵاتخوازانەی وەک دەڵێن پولۆتیکاڵی و ڕامیاریی و دواجار کەڵک وەرنەگرتن لە پوپولیزمی دینی و کەلتوری ئیسلامی و سایکۆلۆژیەتی تاکەکەسی و کۆمەڵایەتی خەڵکی وڵاتەکەی لەپێناو بەرینترکردنی دەسەڵاتداریی پارتخوازانەو ڕێکخراوەیی بەشێکن لە تایبەتمەندیەکانی ماموەستا سەید جەلال حسینی کە دەکرێ هەر کامەیان بە تاجێکی پڕ لە سەربەرزی و سەروەریی ئەو کەسایەتی و سەرۆکە مەزنەی نێو بزاڤی کوردو کوردیکای ڕۆژهەڵاتی وڵاتی داگیرکراوی کوردان بێتە خەمڵاندن. ماموەستا پەژاری سەرۆکی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران ڕەنگە لەنێو بەشی زۆری نزیک بە هەمووی سەرۆکانی کوردی هەر چوار بەشەکەی کوردستان دا دەگمەن سەرۆکێک بووبێ کە تا دوایین هەناسەی ژیانی لەسەر یەکەم هەڵوێست و بڕیاریی بەدژی ڕژیمی چنگ بەخوێن و ڕەشەکوژی ئاخوندانی زاڵ بەسەر ئێران دا مایەوە، سەرەڕای ئەوەی کە زۆرجار ڕژیم ویستی بەنێوی وتووێژو بە هاندانی دانی پلەو پایەو پۆست و دەسەڵات ویستی پاشگەزی بکاتەوە لە ڕێبازو ڕێگاکەی بەڵام جەنابی بەوپەڕی دڵفراوانی و ڕۆح بەرزیەوە دەمکوتی دەکردن و بەرپەرچی دەدانەوە . بۆوێنە کاتێک کە لەساڵانی سەرەتای ڕاپەڕنی گەلانی ئێران لە ساڵی حەفتاو نۆی زایینی خاڵخاڵی دارۆغە دەستەڕاستەکەی خومەینی و قازیولقوزاتی ئەو دڕندەکارە چەندین نامەو بروسکەی ناردە خزمەتی کە گۆیا کوردستانی ئێرانی ڕادەست دەکاو هەرچی پێ خۆش بێ بۆی دابین دەکا ، ماموەستای مەزن وتی کە ئەی ئاخوندی چنگ بەخوێن من ئەوانە نیم کە بە ناوی دین و دژایەتی ئیمپریالیزمەوە فریوتان بخۆم و خەیانەت بە خاک و خەڵکەکەم بکەم، من بۆ پۆست و پلەو پایە ڕانەپەڕیوم هەربۆیە ئەوە ئێوەی داگیرکەرن کە دەبێ خاکە داگیرکراوەکەی ئێمە بەجێ بێڵن و دەسبەرداریی خوێن ڕێژی گەنج و لاوی کوردان ببن نەک بێن و خاک و مافی دەسەڵاتی خۆمان بەخۆمان بفرۆشنەوە... ناوبراو هیچ کات پێملی داخوازی ڕژیم بۆ دانوستان و بەنێو وتووێژ نەبوو هەموو کات سوورو پێداگر بوو لەسەر ئەوەی کە جگە بە ڕوخانی ئەو ڕژیمەو ڕزگاربوونی بەتەواوی خاکی وڵاتەکەی بەهیچ شتێکی دیکە ڕازی نابێ. ماموەستا بڕوای وابوو کە ڕاپەرین و بزاڤی گەلی کورد بۆ بەرژەوندی و دەسەڵاتخوازی وەڕێ نەکەوتوە تاکوو بەپێی تیئۆرو دوکتۆرینی ڕامیاریی و پۆلۆتیکاڵ هەلس و کەوتی لەگەڵ بکرێ وپلانی بۆ دابڕێژرێ بەڵکوو ئەو ڕاپەڕینەی بە ئاراستەیەکی مافخوازو ڕەوشتخواز دەزانی کە دەبێ بەهیچ شێوەیەک  تخونی کار کردن نەکەوێ بە شێوازو تاکتیکی ڕامیاریی و دەسەڵاتخوازانە.

 یەکێکی دیکە لە گرینگترین تایبەتمەندی و پەنجەمۆرە  زۆر جیاوازو دەگمەنەکانی زۆر بەرێزو پایەبەرز جەنابی مامۆستا سەید جەلال حسینی کەڵکی خراپ وەرنەگرتن بوو لە هەستی ئایینی جەماوەری کوردستان و هاننەدان ونەجوڵاندنی دەماری هەستیاری ئەو خەڵکە  بەنێوی ئاسمای و فەرمانی ئایینی. بەدرێژایی مێژوو بەتایبەت لە وڵاتانی دواکەوتووی وەک وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین زۆر کەسایەتی بەرژەوەندی خوازو دەسەڵاتخوازو وەک دەڵێن پۆپۆلیست هەوڵیان داوە لەڕێگەی کەڵکی خراپ وەرگرتن لە هەستی دینی و ئایینی جەماوەر بەدەسەڵات بگەن و وەک دەڵێن بەنێوی ئاسمانەوە ببنە فەرمانڕەوای خەکەکەیان لەسەر زەوی ، ئاخوندانی دەسەڵاتدارو زاڵی سەر گەلانی ئێران و دەسەڵاتدارانی پاشماوەکانی  عوسمانی و ئەتاتوورک لە تورکیاو هێندێک وردیلە پارت و ڕێکخراوی دەستەچیلەی دەستی داگیرکەرانی کوردستان لەهەر چوار بەشەکەی کوردستان بەشێکن لە وێنگەی پوپولیستی و کەڵک وەرگرتن لە ئایین لەپێناو دەسەڵاتداریی و بەرژەوەندی خوازی خۆیان . لێ ماموەستا پەژاری ئێمە سەرەڕای ئەوەی کە بۆخۆی ئەگە زاناترین کەسایەتی ئایینی ئیسلام نەبووبێ لە سەرانسەریی کوردستان بەبێ گومان یەکێک لە پایەبەرزترینی ئەو کەسایەتیانەیە مسۆگەر قەتی بیر لە کەڵکی ڕامیاری لە ئیسلام نەکردۆتەوەو ئەگە هێندێک کەسی بەرتەسک بینیش نێوی ئیسلامی سازمانی خەبات بکەنە بەڵگە بۆ ئیسلامی ڕامیاریی سازمانەکەی ماموەستا ئەوە دەبێ بزانین کە خوێندنەوەیەکی زۆر ڕوکەشیانەو بەرتەسک ئەو تۆمەتە ساز دەکا چونکا بەدوو هۆکاریی زۆر سەرەکی دەتوانین بیسەلمێنین کە ئەو نێوی ئیسلامیە لە قۆناغێکی میژوی سازمانی خەبات دا هیچ کات بەمانای ئیسلامی بوونی ئەم سازمانە نەبوە یەکەم ئەوەیە کە ماموەستا بڕوای وابوو کە ئیسلام بەشێکە لە کەلتوورو داب و نەریتی کۆمەڵگەی کوردەواریی و کوردیش دەبێ وەک لایەنێکی نەریتی و کەلتوری ڕێزی لێ بگرێ ، هاوکات دوژمنیش بە تۆمەتی کافربوون پەلاماری داوەو هەستی ئایینی و دینی خەڵکی بەشەکانی دیکەی ئێرانی لەدژی هان داوە ، ئەوەش لەکاتێکایە کە بەداخەوە بەشێک لە پارت و لایەنە چەپەکانی کوردستان لەو سەردەمەدا بەهۆی دژایەتی کردنی ئایینی کەلتوری خەڵک ئاویان لە ئاشی دوژمن دەکردو کەشی سایکۆلۆژی ئایین پەروەرانی کوردستانیان بەدژی هێزی پێشمەرگە توندو تیژ دەکرد ، دوهەمیش ئەوەی کە ئیسلام لە ڕوانگەی سازمانی خەباتەوە هەرتەنیا یاسایەک بوە بۆ سەلماندنی مافی ڕەواو بەرحەقی کوردو کوردستان نەک ڕێبازێک بێ بۆ دیاریکردنی سەرجەم لایەنە کۆمەڵایەتی و ئابووری و ڕامیاریەکانی خەڵک و جەماوەری نیشتمانی داگیرکراوی کورد وەک زۆر لەلایەنە ئیسلامی یەکانی هەنوکەو ئێستای گۆڕەپانی کورد خەونی پێوە دەبینن. هەربۆیە جارێکی دیکە پێداگری دەکەین و دووپاتی دەکەینەوە کە مامۆستا سەیدجەلالی حسینی سەرۆک و پێشەنگ کەسایەتیەکی سیکۆلارو نیشتمانی بوەو ئەگە لەئاستی تاکەکەسی خۆی دا بڕوای قوڵی بە ئایینی ئیسلام هەبووبێ و ڕێ و شوێنەکانی زۆر دڵپاک و ڕاستگۆیانەو یەکرەنگ بەڕێوە بردبێ، بەڵام بێ گومان لەئاستی کۆمەڵایەتی و ڕامیاریی و سازمانی دا کەسایەتیەکی کوردپەروەرو نیشتمانپەروەرو ڕزگاریخوازو پێشکەوتنخوازو سیکۆلار بووە دوژنی قین لەدڵی پوپولیزمی ڕامیارکارانە.


4 ساڵ و 4 مانگ و 15 ڕۆژ و 42 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

مامۆستا سەید جەلال حسینی سەرۆک و لیدێرێکی جیاوازو تایبەت

مامۆستا سەید جەلال حسینی سەرۆک و لیدێرێکی جیاوازو تایبەت



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن