کوردستانی ڕۆژهەڵات هەر لەبەرەبەیانی مێژووەوە بە خاکی پێگەیشتن و هەڵکەوتنی شۆڕەسوارو سەرکردەو ڕێبەری مەردو لەخۆبردوو نێوداربووە. ئەم نازناوەشی بەدرێژایی سەردەم و
ڕابەر سیوەیلی
کوردستانی ڕۆژهەڵات هەر لەبەرەبەیانی مێژووەوە بە خاکی پێگەیشتن و هەڵکەوتنی شۆڕەسوارو سەرکردەو ڕێبەری مەردو لەخۆبردوو نێوداربووە. ئەم نازناوەشی بەدرێژایی سەردەم و قۆناغە جیاوازو پڕ لە هەورازو نشێوەکان پاراستووەو دەیە لەدوای دەیە زاناو پێشەنگ و مرۆڤی خاوەن نەبەردیی پێشکەشی خەبات و بزووتنەوە ڕزگاریخوازییە نەبڕاوەکەی کردووە.
مامۆستا شێخ جەلالی حوسێنی یەکێک لە دیارترینی ئەو ڕێبەرانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە کە ژیان و تەمەنی خۆی بەخشییە مافی ڕەوای میللەتی کوردی ستەمدیدەو لەو پێناوەدا سەربەرزانەو نەبەردانە ڕابردوویەکی زێڕین و پڕ خەباتی بۆخۆی و میللەتەکەی تۆمارکرد. بەندە وەکو ئەکادیمییەکی باشووری کوردستان، لەیادی دە ساڵەی کۆچی دوایی مامۆستا شێخ جەلالی حوسێنی دا کورتەیەک دەربارەی وێستگەکانی ژیانی مامۆستا دەخەمە بەردیدەو بەرگوێی نووسەران و بیسەرانی هێژاو قەدرگران، بەوهیوایەی توانیبێتمان مشتێک لەخەرمانی پڕ لە شانازیی مامۆستا بەئێوەی بەڕێز ئاشنا بکەین...
مامۆستا شێخ جەلالی حوسێنی کوڕی مەلا شێخ ساڵحی واژەییە، لە 18ی تشرینی یەکەمی 1928ز لە شاری بانە لەدایک بووە. لەتەمەنی شەش ساڵیدا خراوەتە بەر خوێندن و سەرەتا لای باوکی وانەکانی قوری٠”ان و زمانی عەرەبی و فارسی و نەحو سەڕفی خوێندوە. پاشان بەفەقێیەتی ناوچەکانی (سەردەشت، موکریان، مهاباد، شنۆ، لاجان، پشدەر، مەریوان) گەڕاوەو ی٠”یجازەی مەلایەتی لەسەر دەستی (مەلا باقری مەریوان) وەرگرتوە. دواتر وەک مامۆستاو مودەریس لە شاری بانەو لە مزگەوتەکەی باوکی دەست دەکات بە وانە گووتنەوە.
لەڕووی کاری سیاسیەوە، مامۆستا شێخ جەلال لەدوای دروستبوونی کۆمەڵەی (ژ.ک) لە شاری مهاباد, لەساڵی 1945 بەڕێنوێنی شێخ عیزەدینی حوسێنی و حاجی ڕەحمان ی٠”اغای ی٠”یلخانی زادەو مەلا عەبدوڵڵای حەسار بووە بەی٠”ەندامی کۆمەڵەی (ژ.ک)و لە ڕێوڕەسمی هەڵکردنی ی٠”اڵای کوردستان لە بۆکان بەشداربووە.
مامۆستا شێخ جەلال لەدوای ڕووخانی کۆماری مهابادو ی٠”ەو بارودۆخەی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا هاتە ی٠”اراوە، درێژە بەکاری مەلایەتی خۆی دەداو چەندین زانای ی٠”اینی لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان لەسەردەستی مامۆستا شێخ جەلال پێدەگەن و دەبنە مامۆستای ی٠”اینیی بەتوانا
مامۆستا شێخ جەلال لەبواری ی٠”ەدەب و نووسینی شیعریشدا دەستێکی باڵای هەبووەو هەر لەساڵانی سەردەمی کۆمارو ڕۆژنامەی کوردستان شیعرەکانی بڵاودەکاتەوە. زمانی شیعری مامۆستا شێخ جەلال ململانێی سروشت و شۆڕش بووەو نازناوی شیعریشی (پەژار) بووە، دەتوانین بڵێین لە تایبەتمەندیەکانی شیعری مامۆستا ی٠”ەمانە بوون:
یەکەم: ی٠”اشتکردنەوەی ناتەباییەکان: لە زمانی شیعردا واقع پڕە لە ناتەبایی، شیعر بەواتای ڕێکخستن و هۆنینەوەی ی٠”ەم ناتەباییانە لە دێڕەکاندا، کە نمونەی ی٠”ەم جۆرە زۆرن لە شیعرەکانی مامۆستا شێخ جەلال.
دووەم: دووبارەبوونەوەی لەیەکچووەکان: وەک قالبێکی باوی شیعری سەردەم.
سێیەم: بوونی جۆراوجۆری لە شیعری (نیشتمانپەروەری و ی٠”ەوینداری و کۆمەڵایەتی و نەتەوایەتی و پەروەرەدەیی و باری ژیانی ی٠”ازادی پێشمەرگەو شەهیدو هەروەها شیعری لاوانەوە.
چوارەم: بوونی دیالۆگ لە شیعرەکانیدا: لەوانە شەهیدو دایکی شەهید .
پێنجەم: بیرکردنەوەیەکی کوردانە (زمان و ڕۆحی نەتەوەیی ) لە شیعرەکانیدا.
شەشەم: تێکستی بەرگری (مقاومت): کە بەشێک لە بەیتە شیعریەکانی بەرگریانەن و دەتوانین بڵێین لە جۆری بەیتی بەرگرین.
حەوتەم: شیعری پەروەردەی کۆمەڵایەتی و دینی. سەرەڕای ی٠”ەوەی لەبواری نووسینی پەخشانیش وەک لایەنێکی گرنگی ی٠”ەدەبی بەتوانا بووە.
مامۆستا شێخ جەلال لە ڕاپەڕینی ساڵی 1979ی گەلانی ی٠”ێراندا, وەکو زانایەکی ی٠”اینی بەنفوز ڕۆڵێکی گرنگی بینی لە هاندان و زۆر جاریش پێشڕەوی کردنی خەڵکی ناوچەی بانەو دەوروبەری دژی دامودەزگای ڕژێمی شایەتی. هەروەها بەمەبەستی بەڕێوەبردنی کاروباری خەڵکی و سەپەرشتی کردنی ناوچەکەو دەوروبەری، هەوڵی دروستکردنی شورای شاری بانەیان داو, بۆ ی٠”ەو مەبەستەش چەند کەسێکی سەر بەلایەنە جیاوازەکان خۆیان هەڵبژارد، لەوانە (میرزا عەبدولڵای نەعلبەندی نوێنەری شیخ جەلال و مستەفای ی٠”ەمینی نوێنەری موجاهیدین و کەسێکی تر بەناوی (ی٠”ەحمەدی میعمار) وەک کەسێکی سەربەخۆ. لە یەکەم کۆبوونەوەی شورادا (شێخ جەلال) بە بەرپرسی شورای شار هەڵبژێردراو، کارەکانی دیکەش بەم شێوەیە دابەشکران: میرزا عەبدوڵای نەعلبەندی بوو بە بەرپرسی شارەوانی و ڕەشید خانی ی٠”ەحمەدی بوو بە بەرپرسی بارەگاکانی دەرەوەی شار بۆ کاروباری دێهاتەکان کە بریتی بوو لە سیانزە بارەگا.
مامۆستا شێخ جەلال لەکاتی خۆپیشاندانەکاندا
لەسەروبەندی دروستبوونی دەفتەری شێخ عیزەدینی حوسێنیشدا، مامۆستا شێخ جەلال یەکێک بوو لە ی٠”ەندامانی دەفتەرو بەرپرسی هێزە سەربازیەکەی بوو، لەکاتی هێرشی ی٠”ەرتەشی کۆماری ی٠”یسلامی بۆسەر ناوچەکانی کوردستان لەکاتی شەڕی سێ مانگە (21ی ی٠”ابی 1979 – 21ی تشرینی دووەمی 1979) ی٠”ەم هێزە ڕۆڵێکی کاریگەری بینی لە بەرپەرچدانەوەی هێزەکانی ڕژێمی تازەو لەو پێناوەشدا شەهیدێکی زۆریدا. نمونەی هەرە بەرچاوی سەرکەوتنی ی٠”ەم هێزەش شەڕی (گاردی جاویدان) بوو لە بانە کە توانی ی٠”ەو هێزە تێک بکشکێنێ و, ڕۆژی دواتر (خومەینی) لە بانگەوازێکدا ڕایگەیاند کە دەنگی خەڵکی کوردستانی بیست. دیارە ی٠”ەوەش لەدوای ی٠”ەو شەڕەو چەند شەڕێکی تری ناوچە جیاجیاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
مامۆستا شێخ جەلال لەدوای بێ هیوابوونی لەوەی مامۆستا شێخ عیزەدین، دەفتەرەکەی ناکاتە ڕێکخراوێکی سیاسیی و چەکداریی، لەگەڵ کۆمەڵێک زانای ی٠”اینیی و کەسایەتی دیکەی وەکو (مەلا خدری عەبباسی - مەلا کەریمی سەییادی - مەلا حوسێنی گورجی - سەید خەلیلی شەریفیان ....) ڕێکخراوێک بەناوی (سازمانی خەباتی نەتەوایەتی و ئیسلامی کوردستانی ئێران) لە ڕۆژی 27ی ی٠”ابی 1980 دادەمەزرێنن و دەست دەکەن بەخەباتی سیاسی و چەکداری. تاکو ساڵی 2004و کۆنگرەی سێهەمی ڕێکخراوەکە، وەکو کەسی یەکەم مایەوە. بەڵام لەو کاتە بەدواوە، دەستی لە پۆستی سکرتێری هەڵگرت و بەکاروباری ی٠”ەدەبی و ڕاگایەندنەوە سەرقاڵ بوو. سەری٠”ەنجام لە 21ی تەموزی 2010 لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری هەولێر کۆچی دوایی کرد.