خەبات مێدیا: لە وڵاتی ئێران 60 تا 100هەزار ئالودەی بەئاشکرای مەوادی هۆشبەر بوونی هەیە.
خەبات مێدیا: لە وڵاتی ئێران 60 تا 100هەزار ئالودەی بەئاشکرای مەوادی هۆشبەر بوونی هەیە.
ئیسکەندەر مومەنی"، سکرتێری گشتی ناوەندی بەرەنگاربونەوەی مەوادی هۆشبەر، دەڵێت: 60 تا 100هەزار کەسی ئالودەبووی مەوادی هۆشبەر لەئێران بوونیان هەیە و لەو ڕێژەیە نزیکەی 15 هەزار کەسیان لەتارانی پێتەختی وڵاتن و بەپێی پلە بەندی هەریەکە لە شارەکانی مەشهەد، ئیسفەهان، زۆرترین ڕێژەی توشبووانیان هەیە.
ناوبراو هەروەها دەڵێتØ› ئەو ئالودەبووانە لە وەرزە جیاوازەکان دا سەفەر دەکەن، بۆ نمونە لە وەرزی سەرمادا سەفەر دەکەن بۆ ناوچە گەرمەکان واتە بەرەو ناوچەی باشور و ئەو پارێزگایانەی کە کەم دەبینرێن.
سکرتێری گشتی ئەو ناوەندە دەڵێت کە دەوڵەت ناتوانێ بەتەنیا هەڵگری زیانەکانی پێوەندیدار بە مەوادەوە بێت، هەربۆیە زۆرێک لە ناوەندەکانی پارێزگاری کردن لە ئالودەبووەکان، بەڕێژەی سفر تا سەد لەلایەن ڕێکخراوە مرۆڤ دۆستەکانەوە بەڕێوە دەبرێن.
ناوبراو هەروەها ئاماژەی بەو دەنگۆیانە کرد کە گوایە ئالوودەبووانی مەوادی هۆشبەر تووشی کۆرۆنا نابن، لەگەڵ ڕەد کردنەوەی ئەو دەنگۆیانە دا ووتی لەسەرەتاکانی مانگی ڕەشەممەدا، لەگەڵ ئەوەی کە لە بودجەدا پێشبینی نەکرابوو، 100 ملیارد ڕیال بۆ وەزارەتی تەندروستی و ڕێکخراوی تەندروستی بۆ پێشگرتن، چاودێری کردن و کۆنتڕۆڵ کردنی ئالودەبووەکان لە بنکەکان دا و بەتایبەت ئالودەبووە ئاشکراکان لە سەر جادەکان دا دیاری کراوەو، ئاماری کەمی ئالودەبووان لەسەر جادەکان لەنێوان ئالودەبووەکان دا نەک لەبەر ئەو دەنگۆیانە، بەڵکو لەبەر بڕیار و هەنگاوە کاریگەرەکانی دەزگاکان، پۆلیس، ڕێکخراوی تەندروستی و وەزارەتی تەندروستی بووە.