پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

دەرکردنی سزای 10ساڵ زیندان بۆ زارا محەممەدی

دەرکردنی سزای 10ساڵ زیندان بۆ زارا محەممەدی

خەبات مێدیا: زارا محەممەدی، مامۆستای زمانی کوردی لەلایەن دەزگایی دادوەری حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی ١٠  ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.

خەبات مێدیا: زارا محەممەدی، مامۆستای زمانی کوردی لەلایەن دەزگایی دادوەری حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی ١٠  ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.
هەواڵدەری هەنگاو: زارا محەممەدی مامۆستای زمانی کوردی و بەرپرسی ئەنجومەنی فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی نۆژین، ٧ مانگ دوایی ئازاد بوونی بە شێوەی کاتی لە زیندان، لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمی ١٠  ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو حوکمە لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆرشی سنەوە بە بەرپرسیارەتی دادوەر سەعیدی و بە تۆمەتی سازکردنی گروپ دژ بە ئاسایشی وڵات، بەسەر ناوبراودا سەپێندراوە.
ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا ڕایگەیاند، ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی پووشپەر، ئەو حوکمە بە پارێزەری زارا بە ناوی دوکتور عەبدوڵڵاهی ڕاگەیەندراوە، دەرکردنی ئەو سزایە بۆ ناوبراو لە حاڵێکدا کە زارا تەنها بەرپرسی ئەنجومەنی نۆژینە و ئەو ئەنجومەنە لەو تاوانانە بێبەری کراوە.
زارا محەمەدی ڕۆژی پێنج شەممە ٢ی جۆزەردانی ٢٧١٩ (٢٣ی مەی ٢٠ ١٩)، دوای هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵەکەی لە شاری سنە دەستبەسەر و ڕۆژی دووشەممە ١١ی سەرماوەزی هەمان ساڵ بە دانانی بارمتەی ٧٠ ٠  میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
زارا تەمەنی ٢٨ ساڵ و لەدایکبوونی گوندی سەراوڵەی شاری دێولان سەر بە پارێزگای سنەیە و بڕوانامەی کارناسی باڵای ژئۆپۆلۆتیکی لە زانکۆی بیرجەند وەرگرتووە.
ئەو چالاکە مەدەنییە ماوەی ١٠  ساڵە کە لە گوندەکانی دەورووبەری سنە و ناو شاری سنە وانەی کوردی دەڵێتەوە و ٦ ساڵ پێش یەکێک لە دامەزرێنەرانی ڕێکخراوی فەرهەنگی کۆمەڵایەتی نۆژین بووە و دواتر بە کۆی دەنگی ئەندامانی بەڕێوەبەریی ئەو ڕێکخراوە وەکوو سەرۆکی ڕێکخراو هەڵبژێردراوە.
ئەنجومەنی نۆژین یەکێک لە ئەنجومەنە فەرهەنگی و کۆمەڵایەتیەکانی پارێزگای سنەیە کە لە چەند شاری ئەو پارێزگایە وەکوو سنە، کامیاران، دێولان، سەقز و بانە لقی هەیە و چالاکی دەکات.


4 ساڵ و 4 مانگ و 6 ڕۆژ و 7 کاتژمێر و 42 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

دەرکردنی سزای 10ساڵ زیندان بۆ زارا محەممەدی

دەرکردنی سزای 10ساڵ زیندان بۆ زارا محەممەدی



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن