یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

لەناو چوونی یەک ملیۆن و نیو دەرفەتی کار لەئێران بەتایبەت بۆ ئافرەتان!

لەناو چوونی یەک ملیۆن و نیو دەرفەتی کار لەئێران بەتایبەت بۆ ئافرەتان!

خەبات مێدیا: ناوەندی ئاماری ئێران، لە ڕاپۆرتێکی فەرمی دا باسی لە بارودۆخی خراپی کار لەبازاڕی ئێران کرد. لەم ڕاپۆرتە کە یەکەم ڕاپۆرتی فەرمی لەکاتی تەشەنەسەندنی ک

خەبات مێدیا: ناوەندی ئاماری ئێران، لە ڕاپۆرتێکی فەرمی دا باسی لە بارودۆخی خراپی کار لەبازاڕی ئێران کرد. لەم ڕاپۆرتە کە یەکەم ڕاپۆرتی فەرمی لەکاتی تەشەنەسەندنی کۆڕۆنایە، باس لە دابەزینی ۳/٧لەسەدی نرخی بەشداربوونی ئابوری لە وەرزی ڕابردوودا کراوە.
ئەم نرخە گەیشتوەتە ٤۱لەسەد و ئەمە تا ئێستە بێ وێنە بووە.
هەروەها نرخی فەرمی بێکاری لە ئێران دابەزیوە، بەڵام بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ڕابردو دو ملیۆن کەس لە بازاڕی کار چوونەتە دەرێ‌.
بەپێی ڕاگەێیندراوی ناوەندی ئامار، یەک ملیۆن و نیو کەس لە جەماوەر ئەوانەی کاریان هەبووە ئێستا کارەکەیان لەدەست داوە.
لەو ڕێژەیە زیاتر لە یەک ملیۆن و ۲۰۰هەزارکەسیان ئافرەت بوون و تەنیا ۱۲/۲لەسەدی ئافرەتان لەئێستادا کاریان هەیە، و ۲٤/·لەسەدی پیاوان و ·۱/۹لەسەدی ئافرەتان،بەڵگەی خوێندنی باڵایان هەیە.
هەروەها ۳٦لەسەدی کۆی بێکاران ئاستی خوێندنی باڵایان هەیە و ئەم ئامارە بۆ ژنان ٦٥لەسەدە و بۆ پیاوان ۲۹/۲لەسەدە.
نوێنەرێکی مەجلیس لە مانگی ڕابردوو دا وتی: نرخی بێکاری لەشارەکان گەیشتۆتە ۳٥لەسەد و بەپێی ڕاپۆرتی فەرمی ناوەندی ئاماری ئێران لە ئێستادا ۲۲ملیۆن کەس و ۹٦۳هەزار کەس لەئێران کاریان هەیە کە بە بەراورد لەگەڵ وەرزی بەهاری ساڵی ۹٨،یەک ملیۆن و ٥۰۰هەزار کەس دابەزیوە.
هەروەها بە پێی ناوەندی لێکۆڵینەوەی مەجلیسی ئەنجومەنی ئیسلامی ڕژیم، ئاماری ڕاستەقینەی بێکاری سێ لەسەد زیاترە لەو ئامارەی کە ڕاگەێیندراوە.
تەشەنە سەندنی کۆڕۆنا بوەتە هۆی هەڵاواردنی ڕەگەزی لەبازاڕی ئێران.
ئەم ژمارانە و ئەم دۆخە دەرخەری ئەوەیە کە ئاستی دەست پێڕاگەیشتنی ئافرەتان بۆکار نادادپەروەرانەیە، و تەشەنەسەندنی کۆڕۆنا بارودۆخی ئافرەتانی خرابتر کردووە.
بەشداری ئافرەتان لەهەموو بەشەکان وەک جوتیاری و پیشەسازی، زۆرتر دابەزیوە و ڕێژەی بەشداری ئافرەتان تەنیا لەبەشی خزمەتگوزارییەکان ۳/٧لەسەد بەرزبوەتەوە، و ئەمەش دەرخەری ئەوەیە کە زۆربەی ئەم پیشانە ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ڕۆڵی ڕەگەزی پێوەندیان هەیە.
.


4 ساڵ و 4 مانگ و 8 ڕۆژ و 13 کاتژمێر و 52 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

لەناو چوونی یەک ملیۆن و نیو دەرفەتی کار لەئێران بەتایبەت بۆ ئافرەتان!

لەناو چوونی یەک ملیۆن و نیو دەرفەتی کار لەئێران بەتایبەت بۆ ئافرەتان!



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن