خەبات مێدیا: بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی نوێ لە زانکۆی واشینگتۆن لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کە ڕۆژی چوارشەممە ۲٥ی پوشپەڕ لە چاپەمەنی زانستی lancetبڵاو کرایەوە،
خەبات مێدیا: بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی نوێ لە زانکۆی واشینگتۆن لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کە ڕۆژی چوارشەممە ۲٥ی پوشپەڕ لە چاپەمەنی زانستی lancetبڵاو کرایەوە، حەشیمەتی جیهان لە کۆتایی سەدەی بیست ویەک دەگاتە ٨/٨ ملیارد کەس.
ئەم ڕێژەیە دوملیارد کەمتر لە پێشبینی ئێستای ڕێکخراوی نەتەوەکانە و زۆربەی وڵاتان شاهێدی پیربوون و کەمبوونەوەی خەڵکەکەیان دەبن.
گروپی نێونەتەوەیی لێکۆڵەرانی زانکۆی واشینگتۆن هەروەها پێشبینی کرد کە تا کۆتایی ئەم سەدەیە ۱٨۳وڵات لە ۱۹٥وڵاتی جیهان دەبێ هەوڵ بدەن بۆ جێگرکردن و پاراستنی حەشیمەتی خۆیان.
ئەم تێبینیە بەبێ لەپێش چاو گرتنی هاتنی پەنابەران بۆ وڵاتەکان ئەنجام دراوە.
هەروەها حەشیمەتی ۲۰وڵات وەکو :ژاپۆن، ئیسپانیا، ئیتاڵیا، تایلەند،پورتوگاڵ، کورەی باشوور و لەهستان، تاساڵی ۲۱۰۰ نیوە دەبێت.
حەشیمەتی چین کە لە ئێستادا ۱/٤ملیارد کەسە تا ئەوکاتە دەبێتە ·۳٨ملیۆن کەس.
لە بەشێک لە جیهانیش حەشیمەت زۆردەبێت.
حەشیمەتی ئەفریقای ڕەش سێ هێندە دەبێت و دەگاتە سێ ملیارد کەس، و وڵاتی نایجیریا بە حەشیمەتی ٨۰۰ ملیۆن کەسی، پاش هێند بە ۱/۱ملیارد حەشیمەت لەو کاتە دەبێتە دوهەمین وڵاتی پڕ حەشیمەتی جیهان.
ئاماری منداڵانی خوار تەمەنی پێنج ساڵان کە ٦٨۱ ملیۆن منداڵن، لە ساڵی ۲۰۱·، بۆ ساڵی ۲۱۰۰ دەگاتە ٤۰۱ملیۆن منداڵ.
هەروەهای کەسانی سەرەوەی ٨۰ ساڵ لە ژماری ۱٤۰ملیۆن کەس، بۆ کۆتایی ئەم سەدەیە دەگاتە ٨٦٦ملیۆن کەس.
پێچەوانە بوونەوەی ڕەوەندی حەشیمەتی دەبێتە هۆی دابەزینی هێزی کار و لەسەر باری ئابوری وڵاتەکان کاریگەری هەیە.
باشترین ڕێگە چارەسەر بۆ وڵاتەکان وەرگرتنی پەنابەر و پشتیوانی لەو بنەماڵانەیە کە حەزیان لە منداڵبون هەیە.
بەڵام هەروا کە هۆشداری دراوە، لەوانەیە هەندێک لە وڵاتەکان بە بیانووی دابەزینی حەشیمەت، ئاستی دەسپێڕاگەیشتن بە خزمەتگوزارییە تەندرووستیەکان وەک ئامرازی پێشگیری لە منداڵ بوون و ماف و ئازادیەکانی ئافرەتان لەژێر پێ بنێن.
عەلی خامنەیی ڕێبەری ڕژیمی ئێران زۆرکات باسی لە بەرزبونەوەی ڕێژەی حەشیمەتی ئێران کردووە. هەروەها کارناسان نیگەرانن وڵاتگەلێک وەکوو ئێران کە لە بواری مافی مرۆڤ و مافی ئافرەتان لاوازە، بۆ بەرەو پێشبردنی ئامانجی بەرزکردنەوەی ڕێژەی حەشیمەت ،مافی ئافرەتان پێشێل بکەن.
بە پێی لێکۆڵینەوەکان حەشیمەتی ئێران لەساڵی ۱٤۳۰، لە کەمترین ئاست دەگاتە ۹٥/۳ملیۆن کەس و لە زۆرترین ئاستی خۆی دەگاتە ۱۱۲/٥ملیۆن کەس. ئەمە لەکاتێکدایە ڕێژەی حەشیمەتی ئێران تا دێت کەمتردەبێت و لەوانەیە لەدەیەی داهاتودا کەمتر لە یەک لەسەد بێت.