خەبات مێدیا: فەرانسە ڕۆژی هەینی ۲·ی پوشپەڕ، ڕایگەیاند کە لە دەرکردنی سزای سێدارە بۆ سێ لاو کە لە ناڕەزایەتیەکانی مانگی خەزەڵوەر بەشدار بوون، سەری سوڕماوە.
خەبات مێدیا: فەرانسە ڕۆژی هەینی ۲·ی پوشپەڕ، ڕایگەیاند کە لە دەرکردنی سزای سێدارە بۆ سێ لاو کە لە ناڕەزایەتیەکانی مانگی خەزەڵوەر بەشدار بوون، سەری سوڕماوە.
ئەنجومەنی باڵای ئێران حەوتوی ڕابردوو سزای سێدارەی ئەمیر حسێن مورادی, سەعید تەمجیدی و محەممەد ڕەجەبی تەئکید کرد بە تۆمەتی ئاگر تێبەردانی بانکەکان, ئوتوبوس و شوێنە گشتیەکان.
ناڕەزایەتیەکانی خەزەڵوەری ساڵی ڕابردوو لە ئێران لە دوای بەرزبوونەوەی دوبەرابەری نرخی سووتەمەنی سەری هەڵدا کە گوشارێکی ئابوری زۆری لەو ووڵاتە دروست کرد, بەڵام ئەو ناڕەزایەتیانە بە خێرایی ئاڕاستەی گۆڕ٠ی و بەڕێوەبەرانی ڕژیمی کردە ئامانج.
ڕاگەیەندراوی وەزارەتی دەرەوەی فەرانسە ووتی کە پاریس بەدەرکردنی ئەم سزایە سەری سوڕماوە.
ئەو ڕاگەیەندراوە لە درێژەدا و لەپێوەند بە بەڵێنی فەڕەنسا لەسەر ئازادی ڕادەربڕین و ناڕەزایەتی ئاشتیخوازانە، تەئکیدی کردەوە و ناڕەزایەتی خۆی لەپێوەند بە حوکمی سێدارە بە هەر هۆکارێک، دەربڕی.
تیمێک لە کارناسانی مافی مروڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان ڕۆژی پێنج شەممە، داوایان لە ئێران کرد کە سزای سێدارەی ئەمیر حسێن مورادی, سەعید تەمجیدی و محەممەد ڕەجەبی هەڵبوەشێنێتەوە و سەبارەت بە ئەشکەنجەی ئەو سێ کەسە لێکۆڵینەوە بکرێت.
دۆناڵد ترامپ, سەرۆک کۆماری ئامریکا, لەو پێوەندە دا ووتی ئێعدامی ئەو سێ کەسە پەیامێکی سامناک ئاڕاستەی جیهان دەکات و نابێت جێ بە جێ بکرێت.
دیار نییە کەی ئەم سزایە دەخرێتە بواری کردارەوە, لەو پێوەندەدا غوڵام حسێن ئیسماعیلی, وتەبێژی دەزگای قەزایی ئیران, ووتی کە سزای کۆتایی لەوانەیە گۆڕانکاری بەسەر دا بێت.
دەرکردنی ئەم سزایانە ناڕەزایەتی کۆمەڵگای ئێرانی بەدواوە بووەو ناڕەحەتی و ناڕەزایەتی خۆیان بە ملۆنان توئیت و نوسین لە تۆڕە کومەڵایەتییەکان نیشان داوە.