خەبات مێدیا: بەڕێوەبەری گشتی قەیرانی خوزستان ڕۆژی هەینی ۲·ی پوشپەڕ، ڕایگەیاند کە شوێنە گشتیەکان و هەروەها بانکەکانی۲۲ شاری ئەو پاڕێزگایە ڕۆژانی یەکشەممە، دوشەمم
خەبات مێدیا: بەڕێوەبەری گشتی قەیرانی خوزستان ڕۆژی هەینی ۲·ی پوشپەڕ، ڕایگەیاند کە شوێنە گشتیەکان و هەروەها بانکەکانی۲۲ شاری ئەو پاڕێزگایە ڕۆژانی یەکشەممە، دوشەممە،سێ شەممەی حەوتوی داهاتوو بە هۆی بەرزی پلەی گەرمی و شێ، دادەخرێت.
سەرچاوە هەواڵدەریەکان باسیان لەوە کردووە کە(بەهۆی بەرزی پلەی گەرما و شێ)، بە بڕیاری بەڕێوەبەری گشتی پارێزگای خوزستان، ئیدارە وبانکەکانی ۲۲شاری سەربە پارێزگای خوزستان لە ڕۆژانی داهاتودا دادەخرێت.
بە وتەی بەڕێوەبەری گشتی قەیرانی پارێزگای خوزستان، ئیدارەی کەشو هەوا پێشبینی کردووە کە لە ڕۆژانی داهاتودا پلەی گەرمی هەوا دەگاتە سەروی µ۰دەرەجە.
ئەم شەپۆلە گەرمیە بە توندی دەبێتە هۆی شێداری هەوا لە زۆربەی پارێزگاکان.