راگەێندراوی کومیتەی ناوەندنی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران، بە بۆنەی دەیەمین ساڵیادی کۆچی دوایی مامۆستا سەید جەلالەدین حوسەینی، ڕێبەری نەتەوەیی و دامەزینەری سازمانی خەبات.
دڵسۆزان و تێکوشەرانی خەباتی رەوای گەلی کورد!
هاو نیشتمانیانی خۆشەویست،!
ئەندام وپێشمەرگە و لایەنگرانی بە وەفای سازمانی خەبات!
٣٠ پوشپەڕ لە مێژووی بزاڤی ڕەوای نەتەوەکەمان دا بە گشتی و،لە مێژووی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران دا بەتایبەتی، بیرەوەری رۆژێکی لە بیر نەچوەوە و ساڵڕۆژی کۆچی دوایی کەسایەتێکی نیشتمان پەروەر، مامۆستایکی ئایینی و نەتەوایەتی، رێبەرێکی جێگای متمانەی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان،پشت و پەنای ئازادیخوازان و دادپەروەرانی راستەقینە و، نەیاری بە بڕوا و شێلگیری دژمنانی مرۆڤایەتی و مافەکانی مرۆڤ، بەتایبەتی رژیم ئاخوندی و دەسەڵاتی ویلایەتی فەقیە و دیکتاتۆرانی زاڵ بە سەر نیشتمان و چارەنووسی کورد و کوردستانەوە ، مامۆستا سەید جەلالە دینی حوسەینیە، کە یادکردنەوەی ئەم رۆژە وەک وەفایک بۆ مرۆڤە تێکۆشەر و رێبەرە دیار و دڵسۆزەکانی نەتەوە و نیستمانمان، ئەرکی سەرشانی هەمووانە. مامۆستای رێبەر و دڵسۆزی نەتەوەو نیشتمان،خاوەن بڕیار و بیر‌و باوەڕی نە گۆڕ و جێی متمانەی نەتەوەکەی بوو، بیر‌و باوەڕێک کە هەڵقوڵاوی خواست و ئاوات و ئامانجی کۆمەڵانی مافخواراوی کوردستان و تێکڕای ئازادیخوازانی بە دوور لەبیرو باوەڕی بێگانە بوو.هەر بۆیە دەبێ بلێن کە هه‌وڵ و تێکۆشان و فیداکاری و دڵسۆزی تا دواکاته‌کانی ژیانی سه‌ربه‌رزانه‌ی پڕ له ره‌نج و ماندوبون و کوێره‌وه‌ی، به‌ڵام لێوڕێژ له شه‌ره‌ف و شانازی و سەروەری،له‌ڕاست ده‌ربڕینی ڕاستی و دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی و رزگاری و ئازادی مرۆڤ و ئاوه‌دانی و پێشکه‌وتن، به‌بێ دوو دڵی و بەو پەڕی هومید بە گەیشتن بە ئامانج،له تێکڕایی ژیانی خه‌باتگێری ومافخوازی دا، کارێکی گه‌لێک گرانه‌وه و ره‌نگه به‌هه‌موو که‌س نه‌کرێ . زۆر دەگمەن و دانستەن ئه‌و مرۆڤ و پیاوه هه‌ڵکه‌وتوانه‌ی گه‌له‌که‌مان که هه‌م زانا و به‌توانا و هه‌م خه‌باتگێڕو ڕێبه‌ر، هه‌م کەسایەتی سیاسی و خاوه‌ن ته‌گبیر و رێ‌نوێن و، له‌گه‌ڵ دۆست نه‌رم و نیان و له‌به‌رانبه‌ر دژمن و نه‌یارانی گه‌ل و نیشتمان دا سه‌ر سه‌خت و خۆراگر‌و به بڕیاربن. سه‌رکرده‌ی به‌توانا و رێبه‌ری لێهاتوو و زان و ئه‌دیب وشاره‌زا و خۆشەویست و خۆنەویستمان، له‌و مرۆڤه ده‌گمه‌ن و هه‌ڵکه‌وتوانه‌بوو، که تا دوا ساته‌کانی ژیانی له‌پێناو رزگاری و سه‌رفرازی گه‌ل و نیشتمانه‌که‌ی دا خه‌باتی کرد . بەو پەڕی متمانە بە خۆ بوون چ لە بواری سیاسی و چ لە بواری هونەری رێبەریکردنی جەماوەر و چ لەبواری هاودەنگی و یەکریزی و هاوکاری خەباتکاران له‌به‌رانبه‌ر نا عه‌داله‌تی ودواکه‌وتوویی و دکتاتۆری دا، نەگۆڕ و خۆراگر ڕاوه‌ستا. مامۆستا هاوده‌م وهاوڕێی شۆڕشگێران وپشت و په‌نای لێقه‌و و ئازادیخوازان بوو. لای مامۆستا گه‌ل و نیشتمان یه‌ک بوو. دانیشتوانی نیشتمان وەک یەک خاوەن مافی ژیان و ئازادی بوون، هه‌ر بۆیه لەو پێناوە دا رێبازێکی پڕا و پڕ کوردانه و به‌دوور له ره‌نگ و بۆی ده‌ره‌کی و بیگانه به کوردایه‌تی، گه‌ڵاڵه کرد وله قەوارەی ته‌شکیڵاتێکی سیاسی خەباتگێڕ و تێکۆشەر و رێباز روونی خۆماڵیانەی کوردی دا، به‌ناوی سازمانی خه‌بات،ی کوردستانی ئێران دامه‌زراند، که لە سەرەتای دروست بوونیەوە تا ئێستا جێگای باوه‌ر و خۆشه‌ویستی کۆمه‌ڵانی کورده‌واری بوه و هه‌یه.ئەوەی کە بۆ ئێمە قوتابی و رێبوارانی رێگای ئەو سەرکردە و رێبەرە رێباز روون و دیارە جێگای شانازیە ، بیر و ئەندێشە و تێڕامان و رەفتار و وتارە راست و بێ پەڵە و تێروانیەنەکانیەتی لە بارەی مرۆڤ و مافەکانی مرۆڤ بە بێ جیاوازی رەگەزی ،نەتەوەیی ، ئایینی و رەنگ و رواڵەتەوە و ..هتد.
هاونیشتمانیانی تێکۆشەر!
لەم یاد و بیرەوەریە خەمناکە دا، ئەوەی کە زیاتر بۆ ئێمەی پەیڕەو و رێبوارانی رێبازی مامۆستای نەمرمان زیاترجێگای کەسەر و داخە و وەک کەلێنێکی دیار وپڕ نەبوەوە دێتەبەرچاو، نەبوونی مامۆستایە لە هەڵ و مەرجی سیاسی وپڕ مەترسی ئەمرۆی کوردستان و چۆنیەتی خەبات و تێکۆشانی گەلەکەمانە، چونکە بوونی کەسایەتی و سەردەرچوێکی شارەزا و دوور بین و خەسارناس و هاندەری خەباتکاران لە پێناو خەبات و تێکۆشان بۆ یەکرێزی و هاوکاری لە پێناو قۆستنەوەی دەرفەت و هەلە هەڵکەوتوەکان دا،بە ڕوونی خۆی دەنوێنێ . سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران، لە دەیەمین ساڵیادی فەوت و کۆچی دوایی ئەم مرۆڤە بەرز و بەنرخ و خاوەن ئەزموون و شۆڕشگێڕە کوڵنەدەرە دا، لەم هەل و مەرجە تایبەتیەی کە بە هۆی بەڵای دنیاگیری کڕۆنا لەلاێک و، پیلان و بەرنامەی دژمنانی نەتەوەکەمان بۆ داگیر کردن و کاولکردنی نیشتمان و بە لارێ‌دا بردنی بیر‌و ڕای گشتی لە حاست بزاڤی ڕەوای نەتەوایەتیمان لە لایەکی ترەوە ، داوا لە تیکڕای لایەنە سیاسی و خەباتکارەکانی دەربەست بە ماف و چارەنووسی گەلەکەمان و کۆمەڵانی تینووی ئازادی و ڕزگاری خەڵکی کوردستان دەکەین،کە یەکیەتی و هاوکاری خۆیان بپارێزن و لە هەر هەلێکی هەڵکەوتوو بۆ دژایەتی دژمنانی داگیر کەری کورد و کوردستان، کۆتایی نەکەن . هەر بەم بۆنەشەوە داوا لە تێکڕای ئەندام و لایەنگران و دۆستانی سازمانەکەمان دەکەین کە،لە پێناو گەشەو پێشخستنی سازمان ورێبازی رێبەری نەمرماندا،فیداکارانەو دڵسۆزانە لە بەڕێوە بردنی هەر ئەرکێکی سازمانی و شۆ٠رشی ڕەوا بەرانبەر ڕژیمی ملهوڕی ئاخوندی خۆ نەبوێرن و بەو پەڕی باوەڕ بە خۆ بوون و تەبایی و خۆشەویستی بۆ یەکتر و سازمانەکەمان وگەیشتنی گەلی کورد بە مافەکانی و ڕوخانی دەسەلاتی دواکەوتوو و مرۆف کوژی ئاخوندی تێ بکۆشین، تا بە هەموومان بتوانین ئەرکی پێسپێردراومان کە درێژەدان بە رێبازی شەهیدان و لە سەروی هەمویانەوە مامۆستای ریبەر و سەرکردەو سەروەرمانە، بەباشی بەرێوەبەرین.
درود و سڵاو بۆ گیانی پاکی مامۆستای نەمرمان. هەر شەکاوەبێ ئاڵای بەرزی رێبازی پڕ لەسەروەری و شانازی سازمانی خەبات،ی کوردستانی ئێران. بژی کورد، ئازاد.
کومیتەی ناوەندی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران