یەکیەتی ئۆرووپا گەمارۆی خستوەتە سەر دەزگای ئیتلاعاتی رژیمی ئێران بە هۆکاری دارشتنی پیلانی ترۆری دژبەرانی لە ناوچەی ئەم یەکیتیە .دانمارک ئیتلاعاتی رژیمی ئێرانی
یەکیەتی ئۆرووپا گەمارۆی خستوەتە سەر دەزگای ئیتلاعاتی رژیمی ئێران بە هۆکاری دارشتنی پیلانی ترۆری دژبەرانی لە ناوچەی ئەم یەکیتیە .دانمارک ئیتلاعاتی رژیمی ئێرانی تاوانبار کردوە بە پیلان دارشتن بۆ ترۆری دژبەرانی خۆی .
پێشتر وەزیری دەرەوەی دانمارک وتبووی یەکیەتی ئۆرووپا لەسەر سەپانی گەمارۆی بە ئامانج دژبە ئێران رێکەوتوە .
لەم مانگی رابردودا چەندین کەسی ئێرانی وەکو دو دیپلۆماتی رژیمی ئاخۆندی لەوڵاتی فەڕانسا،ئاڵمان،بلژیک و دانمارک بە تاوانی هاوکاری لە کردەوە ترۆریستیەکان دستبەسەرکراون .
وەزیری دەرەوەی دانمارک سەرەڕای راگەیاندنی ئەم هەواڵە لە توییتری خۆی ،ئەمەی وەکو رۆژێک بۆ ئۆرووپا و پەیامێکی بەهێز لە لایەن یەکیەتی ئۆرووپا بۆ ئێرانی زانی کە ئێمە لە بەرانبەر ئەم کردەوانە بێ هەڵوێست نابین