خەبات مێدیا: بە پێی هەواڵی سایتە هەواڵدەریەکان، سەرۆک کۆمارانی روسیە و ئامریکا لە قسەکردنێکی تەلەفۆنی دا سەبارەت بە دۆخی بەرنامەی ناوکەیی ئێران وتووێژیان کردووە
خەبات مێدیا: بە پێی هەواڵی سایتە هەواڵدەریەکان، سەرۆک کۆمارانی روسیە و ئامریکا لە قسەکردنێکی تەلەفۆنی دا سەبارەت بە دۆخی بەرنامەی ناوکەیی ئێران وتووێژیان کردووە.
دەفتەری چاپەمەنی کۆشکی کرملین ڕۆژی پێنج شەممە ڕایگەیاند: ڤلادیمیر پۆتین و دۆناڵد ترامپ سەبارەت بە بابەتی دامەزراوەیی ڕێگه کاری و کۆنتڕۆڵی چەک و چۆڵ، بە لەبەرچاوگرتنی بەرپرسایەتی تایبەتی ڕوسیە و ئامریکا لە بەرانبەر پاراستنی ئەمنیەت و ئاسایسی جیهانی، ڕاوێژیان کرد.
لەم پەیوەندیەدا لەسەر گرنگی وتووێژی دولایەنە لەسەر چەندین بابەت و بەتایبەت بابەتی پەیمانی کەم کردنەوەی چەک و چۆڵی هێرشی ڕێگەکاری ( ئیستارتی 2) پێداگری کرا.
جێی باسە کە ئامریکا و ڕوسیە لە بابەتی کۆنتڕۆڵی چەک و چۆڵ، ناکۆکیان هەیە و ئەمەش کاریگەری لەسەر پێوەندی ئەو دوو وڵاتە داناوە.
ئەم دوو ووڵاتە سەبارەت بە پەیمانی ئیستارتی—۲ کە خولی ئێعتباری لە مانگی فوریەی ساڵی داهاتوو کۆتایی پێ دێت، لە حاڵی وتووێژدان، و دانوستانی ئەو دوو ووڵاتە تا ئێستا بۆ نوێکردنەوەی ئەم ڕێکەوتنه دو لایەنە بۆ کۆنترۆڵی چەک و چۆڵی هێرشی، بێ دەرئەنجام بووە و وا دیارە کە واشێنگتون مەیلی بە نوێکردنەوەی نییە.
لە ڕاپۆرتەکەی کۆشکی کرملین دا هاتووە: لە وتووێژی تەلەفونی نێوان پوتین و ترامپ، پێداگری لەسەر گرنگیپێدانی زۆری پێشنیاری لایەنی ڕوسی بۆ بەڕێوەچوونی دانیشتنی سەرانی پێنج ئەندامی هەمیشەیی شۆڕای ئەمنیەتی بۆ تاوتووێکردن و ڕاگۆڕینەوە، بەتایبەت بەشێکی بەرفراوان لە بابەتی ئەمنیەتی نێونەتەوەی.
هەروەها دولایەن سەبارەت بە دۆخی بەرنامەی ناوکەیی ئێران قسەیان کرد، و لەپێوەند بە زەرورەتی هەوڵدانی گشتی بۆ پاراستنی دامەزراوەیی ناوچەیی و سیستمێکی جیهانی بۆ بەرگری لە بڵاوبونەوەی ناوکەیی، پێداگریان کردەوە.
ڕوسیە و ئامریکا سەبارەت بە ڕێگەکاری چارەسەری ناکۆکیەکانی بەرنامەی ناوکەیی و بەرجام، ڕای جیاوازیان هەیەو لە حاڵێکدا که واشێنگتۆن زیاتر لە دوو ساڵە لەم ڕێکەوتنه هاتۆتە دەرەوە، مۆسکو سەبارەت بە زەرورەتی جێ بەجێ کردنی تەواوەتی و بڕیارنامەی ۲۲۳۱ ی شۆڕای ئەمنیەت و پارێز لە گەمارۆی ئێران، پێداگری دەکات.