سێ‌شه‌مه 

13 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

‎ئایا رژیمی ئێران هەڕەشەکانی ئامریکا لەبەرچاو دەگرێ ؟

‎ئایا رژیمی ئێران هەڕەشەکانی ئامریکا لەبەرچاو دەگرێ ؟

‎ رۆحانی ڕایگەیان کە لە هەفتەی داهاتوو بە رێگای ئەو مووشەکانەی کە خۆیان درووستیان کردوون، دوو مانگی دەستکرد رەوانەی بۆشایی ئاسمان دەکەن.

رۆحانی ڕایگەیان کە لە هەفتەی داهاتوو بە رێگای ئەو مووشەکانەی کە خۆیان درووستیان کردوون، دوو مانگی دەستکرد رەوانەی بۆشایی ئاسمان دەکەن.
‎وەزیری دەرەوەی ئامریکا لە وڵامی ڕۆحانی دا ڕایگەیاند کە ئەم کردەوەی ئێران پێشێلکاری ئاشکرای بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایشە لەو پەیوەندیە دا وریایی دا بە رژیمی ئێران
‎و ووتی :ئامریکا لەبەرانبەر ئەم کردەوە خراپکارانە بێ هەڵوێست نابێ.
‎کارناسانی ئامریکایی لەم ماوەدا بە نیشاندانی هەندێک وێنە کە بە مانگی دەسکرد گیراون ڕایانگەیاند کە رژیمی ئێران لە هەوڵ دایە بە موشەکی سیمرغ لە بنکەی ئاسمانی خومەینیەوە مانگی دەسکرد ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان بکات.
‎ئەمە لە کاتێکدایە کە وەزیری دەرەوەی ئامریکا لە راگەیاندراوێک هۆشداری بە رژیمی ئاخوندی دا کە کۆتایی بە چالاکی موشەکی خۆی بێنێت و لە پێشلکردنی بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایشی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان خۆ ببوێرێ.
‎مایک پەمپئۆ ووتی :رژیمی ئێران رایگەیاندوە کە بەم زوانە سێ موشەکی هەڵگری هاویشتنی مانگی دەسکرد لە پڕۆگرامێکدا جێبەجێ دەکات .ئەمە لە کاتێکدایە بڕیارنامەی ۲۲۳۱ی ئەنجومەنی ئاسایشی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان بە روونی داوا لە رژیم دەکات هیچ شێوە چالاکیک لە بواری موشەکی بالستیک کە دەتوانێ هەڵگری کڵاوەی ناوکەیی بێت ئەنجام نەدات.
‎وەزیری دەرەوەی ئامریکا ئاماژەی بەوە کرد :رژیمی ئێران یەکێکە لە گەورەترین پشتیوانانی تیرۆریزم لە جیهان و بەرهەم هێنانی موشەک و پێداویستی پێوەند بەوانەی لە سەرەوەی هەموو کردەوەکانی داناوە و دەیگوازێتەو بۆ ئەوگروپانەی کە نزیکن لە خۆی ،ئەمە بێڕێزی کردن بە بڕیارنامەی ۲۲۳۱ی ئەنجومەنی ئاسایشە.
‎مایک پەمپئۆ وریایی دایە رژیم و ڕایگەیاند کە ویلایەتە یەکگرتوەکان بێ هەڵوێست نابێ لە بەرانبەری ئەو هەموو کردەوە خراپکاریە و ئاڵۆز کردنی ئاسایشی جیهانی .پەمپۆ ووتی: بە رژیمی ئێران دەڵین ئاڵۆگۆڕ بەسەر ئەم پڕۆگرامەدا بێنێ و دەست لە چالاکیە موشەکەکانی هەڵگرێ.




5 ساڵ و 10 مانگ و 22 ڕۆژ و 3 کاتژمێر و 28 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

‎ئایا رژیمی ئێران هەڕەشەکانی ئامریکا لەبەرچاو دەگرێ ؟

‎ئایا رژیمی ئێران هەڕەشەکانی ئامریکا لەبەرچاو دەگرێ ؟



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن