پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

باوکی پێشمەرگەیەکی سازمانی خەبات کۆچی دوایی کرد

باوکی پێشمەرگەیەکی سازمانی خەبات کۆچی دوایی کرد

خەبات مێدیا: بەداخەوە رۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی 26/7/2020 باوکی پێشمەرگەیەکی سازمانی خەبات لەناوچەی بانە کۆچی دوایی کرد.

خەبات مێدیا: بەداخەوە رۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی 26/7/2020 باوکی پێشمەرگەیەکی سازمانی خەبات لەناوچەی بانە کۆچی دوایی کرد.
خوالێی خۆش بێت محەممەد ئەحمەدنژاد ناسراو به محەممەدی عەلی کورده باوکی کاک دیار ئەحمەد نژاد پێشمەرگەی سازمانی خەبات، بۆ هەمیشە ماڵئاوایی لەژیان کرد. خوالێی خۆش بێت کاک محەممەد له گوندی باغی شێخان له دایک بووە و لە تەمەنی 77 ساڵیدا بەهۆی سەکتەی دڵەوە کۆچی دوایی کرد. ناوبراو کەسێکی خۆشناو و گەل خۆشەویست بوو و تا دوایین هەناسەکانی ژیانی لەوەفادارانی رێبازی جەنابی مامۆستا سەیید جەلالی حسەینی مایەوە.
بە ناوی سکرتێری گشتی و هۆگرانی ڕێبازی سازمان، پرسە و سەرەخۆشی لە کاک دیار و باقی کەس و کار دەکەین و هیوای سێبووری دەخوازین بۆ هەموو خزمان و ڕۆحی خوالێی خۆشبێت کاک محەممەدیش بە بەهەشتی بەرین شاد بێ.
اناللە و انا الیە راجعون


4 ساڵ و 3 مانگ و 25 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 18 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

باوکی پێشمەرگەیەکی سازمانی خەبات کۆچی دوایی کرد

باوکی پێشمەرگەیەکی سازمانی خەبات کۆچی دوایی کرد



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن