خەبات مێدیا: برایان هۆک دەڵێت: بە هەڵگرتنی گەمارۆی سەر چەک و چۆڵی ڕژیمی ئاخوندی، پێکدادانەکان لە سوریە و باقی شوێنەکانی تر زیاتر دەبێ.
خەبات مێدیا: برایان هۆک دەڵێت: بە هەڵگرتنی گەمارۆی سەر چەک و چۆڵی ڕژیمی ئاخوندی، پێکدادانەکان لە سوریە و باقی شوێنەکانی تر زیاتر دەبێ.
هەواڵدەری رۆیتەرز: برایان هۆک نوێنەری تایبەتی وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا بۆ کاروباری ئێران، ڕۆژی یەکشەممە 5ی گەلاوێژ، لەدرێژەی قسەکانی دا بۆ ئەو هەواڵدەریە ووتی: رژیمی ئاخوندی زۆرجار ئەو گەمارۆیانەی پێشێل کردووە و درێژەی بەکاری خۆی داوە.
گەمارۆی چەک و تەقەمەنی لە دژی ئێران ، ماوەی 13ساڵە بەردەوامە بەڵام بە پێی بڕیارنامەی 2231 ی ئەنجومەنی ئاسایش کە بۆ پشتیوانی کردن لە ڕێکەوتنی ناوکەیی پەسەند کراوە، دەبێ لە 18ی ئۆکتۆبەر (27ی ڕەزبەری 1399) کۆتایی پێ بێت.
ناوبراو هەروەها ووتی: ئەگەر ئەم وڵاتانە ڕێگە بدەن کە مۆڵەتی گەماڕۆیی چەک و تەقەمەنی لە دژی ئێران کۆتایی پێ بێت، ئاستی ئاشتی و ئاسایش لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دادەبەزێت، و هیچ کەسێک باوەڕی بەوەنیە کە ئێران دوبارە توانای کڕین و فرۆشتنی چەکی هەبێت.
ئامریکا لەسەر مەترسیداربونی بەسەرچوونی ڕێکەوتی گەمارۆکانی سەر چەک وتەقەمەنی لە دژی ئێران پێداگری کردۆتەوە، و لەو ماوەدا بۆ بەرگری کردن لە هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆیی چەک و تەقەمەنی لە دژی ئێران، هەڵمەتێکی وەگەڕخستووە، و پێش نوسێکی پێشکەش بە ئەنجومەنی ئاسایش کردوە.
ڕوسیە و چین لەو وڵاتانەن کە دەیانهەوێ ئەم گەمارۆیانە هەڵبوەشێتەوە، بەڵام ئامریکا هەوڵ ئەدات ڕازیان بکات، وهەر لەو پێوەندیەدا ولادیمێر پوتین و دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ڕوسیە و ئەمریکا، لە ڕێکەوتی 2ی جۆزەردان وتووێژێکی تەلەفونیان هەبوو.