شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

دەست پێکردنەوەی خولی نوێی خۆپیشاندانەکانی دژی حکومەت لە بەغدا

دەست پێکردنەوەی خولی نوێی خۆپیشاندانەکانی دژی حکومەت لە بەغدا

خەبات مێدیا: ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانەکانی خەڵکی عێراق لەبەرانبەر لێنەهاتووی دامەزراوەکانی دەسەڵات، بارودۆخی ئابوری و بێ کاری، دەست تێوەردانەکانی ڕژیمی ئاخوندی ل

خەبات مێدیا: ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانەکانی خەڵکی عێراق لەبەرانبەر لێنەهاتووی دامەزراوەکانی دەسەڵات، بارودۆخی ئابوری و بێ کاری، دەست تێوەردانەکانی ڕژیمی ئاخوندی لەکاروباری ئەو وڵاتە دا، ئەوە ماوەی چەند مانگە بەردەوامی هەیە.
گروپەکانی چاودێری مافی مرۆڤ باس لەوە دەکەن کە لە خۆپیشاندانە نوێیەکان دا، بەلایەنی کەمەوە دوو کەس کوژراون و 21 کەسیش بریندار بوون، لێکدانەوەکان دەری دەخەن کە لەماوەی ئەو چەند مانگەدا زیاترلە 600کەس لە خۆپیشاندەران گیانیان سپاردووە.
ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی 5ی گەلاوێژ، لە بەغدا و هەندێک ناوچەی باشووری عێڕاق خۆپیشاندانەکان دەستی پێکردەوە، و ئەمەش لەکاتێکدایە کە پلەکانی گەرما گەیشتووەتە سەروی 50 پلە، و هەروەها هۆکار و لێکەوتەکانی ئەم خۆپیشاندانانەی ئەمجارە دەگەڕێتەوە بۆ کەمی وزە و کارەبا لەو وڵاتەدا، کە جارێکی دیکە بووە هۆی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی خەڵک.


4 ساڵ و 3 مانگ و 26 ڕۆژ و 3 کاتژمێر و 53 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

دەست پێکردنەوەی خولی نوێی خۆپیشاندانەکانی دژی حکومەت لە بەغدا

دەست پێکردنەوەی خولی نوێی خۆپیشاندانەکانی دژی حکومەت لە بەغدا



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن