پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ئامریکا لەحاڵی تۆمارکردنی ژمارەی نایاب لە دروستکردنی واکسێنی کۆرۆنا دایە!

ئامریکا لەحاڵی تۆمارکردنی ژمارەی نایاب لە دروستکردنی واکسێنی کۆرۆنا دایە!

خەبات مێدیا: سەرۆک کۆماری ئامریکا لەدوای سەردانیکردنی دامەزراوەکانی بایۆتێکنۆلۆژی لە کارۆلینای ڕۆژهەڵات، بە ئاماژەکردن بەوەی کە دامەزراوەی مۆدێرنا چۆتە قۆناغی

خەبات مێدیا: سەرۆک کۆماری ئامریکا لەدوای سەردانیکردنی دامەزراوەکانی بایۆتێکنۆلۆژی لە کارۆلینای ڕۆژهەڵات، بە ئاماژەکردن بەوەی کە دامەزراوەی مۆدێرنا چۆتە قۆناغی سێیەمی بەرهەمهێنانی واکسێنی کۆڕۆنا، وتی کە ئەوە قۆناغی کۆتای پێش تەواو بوونە.

بەپێ ڕاپۆرتی دەنگی ئامریکا, دۆناڵد ترامپ، باسی لەوە کردووە کە گەیشتن بەم قۆناغە, پێشکەوتن و دەسکەوتێکی گەورەیە لە بەرهەم هێنانی ئەم واکسێنە دا لە جیهان. 

ناوبراو بە ئاماژە بە سەرمایەگوزاری دەوڵەت لە بەرهەم هێنانی ئەم واکسێنە دا، دڵنیایی دا کە لە ڕۆژەکانی یەکەمی پەسەندکردنی واکسێنی ڤایرۆسی کۆڕۆنا دا, ئەم واکسێنە دەخرێتە بەردەستی خەڵکی ئامریکا.

سەرۆک کۆماری ئامریکا هەروەها وتی: بەرهەمهێنانی دەرمانی توشبووانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بەهەمانشێوەی بەرهەمهێنانی واکسێن، خێراتر لە پێشبینیەکان دەڕوات و گەیشتۆتە قۆناغی کۆتایی.


 

 


4 ساڵ و 3 مانگ و 24 ڕۆژ و 7 کاتژمێر و 46 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئامریکا لەحاڵی تۆمارکردنی ژمارەی نایاب لە دروستکردنی واکسێنی کۆرۆنا دایە!

ئامریکا لەحاڵی تۆمارکردنی ژمارەی نایاب لە دروستکردنی واکسێنی کۆرۆنا دایە!



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن