رێورەسمی ٣٠ پووشپەر بەشێوەی ئۆنلاین بەرێوەچوو. رۆژی یەکشەممە ٥ی گەلاوێژی ١٣٩٩ بەرامبەر ٢٦ی مانگی ٧ی ٢٠ ٢٠ ، رێورەسمی ٣٠ پووشپەڕ یادی ١٠ یەمین ساڵرۆژی کۆچی دوایی ..
رێورەسمی ٣٠ پووشپەر بەشێوەی ئۆنلاین بەرێوەچوو. رۆژی یەکشەممە ٥ی گەلاوێژی ١٣٩٩ بەرامبەر ٢٦ی مانگی ٧ی ٢٠ ٢٠ ، رێورەسمی ٣٠ پووشپەڕ یادی ١٠ یەمین ساڵرۆژی کۆچی دوایی مامۆستا سەید جەلال حسەینی رێبەری نەتەوەیی کورد و دامەزرێنەری سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بە ئامادەبوونی بەرێز کاک بابەشێخ سکرتێری گشتی، ئەندامانی سەرکردایەتی و کادر و پێشمەرگەکانی سازمانی خەبات و ژمارەیەکی بەرچاو لە دۆستان لە کوردستان و دەرەوە، بەشێوەی ئۆنلاین بەرێوەچوو.
سەرەتای رێورەسمەکە بە دەقەیەک بێ دەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدان و سرودی ئەی مامۆستای شۆرش و خەبات دەستی پێ کرد. پاشان بە پارچە پەخشانێک لەلایەن بەرێز رێبواری حسەینی بەرێوەبەری بەرنامەکە کرایەوە. پاشان کاک بابەشێخی حسینی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات بەبۆنەی ٣٠ ی پووشپەڕەوە وتارێکی پێشکەش کرد. کاک بابەشێخ لە پەیامەکەی دا تیشکی خستە سەر ژیان و خەباتی مامۆستای نەمر و فەرمووی: مامۆستا کەسێکی نەترس و بوێر بووە لە ژیانی دا و ئەو خەسڵەتەی هەر لە هەڕەتی لاوەتیەوە رەنگدانەوەی لە ژیانی دا هەبووە و لە چەندین شوێنی حەساس و مەترسیداردا بەرەوڕووی زوڵم و ستەم بووتەوە و دیفاعی لە مەزڵووم کردوە.لە درێژەدا کاک بابەشێخ ئیشارەی بە وێزگەکانی ژیانی خەباتی و کوردایەتی پاک و بێگەردی مامۆستای نەمر کردو وتی: مامۆستا سەید جەلال رێبەری دڵسۆز و بە پەیمان، لە کۆمەڵەی ژێکافەوە پەیامی دا کە بهرگیکاری نەتەوەکەی بێ و بەو پەری سەداقەتەوە بۆ خزمەتی نەتەوەی کورد و رزگاری خاکی پیرۆزی کوردستان کردوە. هەر لەسەر ئەو بروایەش لە دژی رژیمی شا خەباتی کرد و بە یەکەم چەخماخەکانی راپەرین لە کوردستان وەپێش جەماوەر کەوتوو و هانی خەڵکی کوردستانی بۆ یەکریزی و یەکیەتی لە پێناو هاتنەدیی ئامانجە نەتەوەییەکان دا. لە دوای رووخانی رژیمی پاشایەتی و هاتنەسەرکاری ئاخوندان، مامۆستا هەر زوو لە ناوەرۆک و ماهیەتی ئاخوندان تێگەیشت و رایگەیاند ئەم ئاخوندە هەلپەرەستانە باوەڕیان بە پرسی نەتەوەیی و ئازادیەکان نیە و پێویستە کورد یەک دەست و هەموو پێکەوە بۆ هاتنەدیی مافەکانیان مقاومەت و خۆراگری بکەن و رێگە نەدەن ئاخوندان و دەستوپێوەندەکانیان ریزی خەڵکی کوردستان تێک بدەن.
لە دوای فتوای خومەینی و هێرشی پاسدار و بەکرێگیراوانی ئەو دەسەڵاتە خۆسەپێنەش، مامۆستای نەمر باوەری وابوو کە دەبێ بەرگری لە خاک و نیشتمان بکرێ و بەرەنگاری زێدەخوازیەکانی ئەو دەسەڵاتە بێتەوە. کاک بابەشێخ لە درێژەی وتارەکەیدا فەرمووی: لەدوای ئەوەی رێز و بەرەی خەڵک بەسەر حیزب و لایەنەکاندا دابەش بوو، مامۆستا بۆ وەڵامی فتوای نارەوای خومەینی و ئاخوندان و بۆ ئەوەیش کە بیسەلمێنێ بزوتنەوەی کوردستان هەمووی چەپ و لائیک نیە، سازمانی خەباتی پێکهێناو سەرکردایەتی ئەو سازمانەی لە تێکڕای هەوراز و نشێوەکان کرد و بە حیکمەت و لێزانی خۆی و لێبڕاوی لە پێناو نەتەوە و نیشتمان، سازمانی خەباتی لە دەیان تەنگ و چەڵەمە دەرباز کرد. مامۆستا سەید جەلالی حوسێنی مرۆڤی راستگۆ، دڵسۆز و سادق بوو، هەر بۆیە لە پێناو باوەرەکەی و سازمانی خەبات ئامادەبوو بەوپەڕی سەخاوەتەوە بە گیان و ماڵ نرخ بدات.
لە پاش وتارەکەی کاک بابەشێخ چەند پەیامێک کە بۆ رێورەسمی ٣٠ پووشپەڕ نێردرابوو خوێندرانەوە کە بریتی بوون لە:
پهیامی سازمانی موجاهیدینی خەڵکی ئێران.
پهیامی مامۆستا عەبدوڵا حەسەنزادە
پهیامی مامۆستا سەید رەئوفی حوسێنی
پهیامی مەلا عومەری عەسری
پهیامی کاک جەعفەری حامیدی
پهیامی مامۆستایانی ئایینی لە ناوخۆی کوردستان
پهیامی رێکخراوەکانی ئافرەتان و لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران
پهیامی هێزی پێشمەرگەی سازمانی خەبات
پهیامی تەشکیلاتی ناوخۆی سازمانی خەبات
پاشان کورتە فیلمێک لەسەر ژیان و خەباتی مامۆستای نەمر پێشکەش کرا. لهو رێورەسمهدا چهندان سرود و هۆنراوهی تایبهت بهو یاده پێشکهش کرا. ڕێوڕهسمهکه به پەخشانێک لە ژێر ناوی تۆ نەمردووی و نامری لەلایەن کاک رێبواری حوسێنی ئهندامی دهفتهری سیاسی، کۆتایی پێهات.