خەبات مێدیا: ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی داواکاریەکی بەرز کردۆتەوە و تێیدا خوازیاری دابینکردنی پێداویستی دەرمانیە بۆ زیندانیانی سیاسی ئافرەت لە زیندانەکانی ئێ
خەبات مێدیا: ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی داواکاریەکی بەرز کردۆتەوە و تێیدا خوازیاری دابینکردنی پێداویستی دەرمانیە بۆ زیندانیانی سیاسی ئافرەت لە زیندانەکانی ئێران دا.
ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی داوای لە کاربەدەستانی ڕژیم کردووە کە ڕێکاری پێویست بگرنە بەر بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشی هەریەک لە نێرگس محەممەدی، زێنەب جەلالیان و سوهەیلا حیجاب.
تەقی ڕەحمانی، هاوسەری نێرگس محەممەدی باس لەوە دەکات کە شەش مانگە هاوسەرەکەی لەگەڵ چەند کەسی دیکە توشی نەخۆشی کۆڕۆنا بوون، بەڵام هەتا ئێستا هیچ چارەسەرێکیان بۆ نەکراوە و هیچ پێداویستیەکی بزیشکیش لە بەردەست دا نیە بۆ چارەسەری نەخۆشیەکەیان.
زێنەب جەلالیان، تووشی پەتای کۆڕۆنا بووەو لە ڕێکەوتی پێنجی پوشپەڕەوە لەزیندانی قەرچەک گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
هەروەها سۆهەیلا حیجاب، پارێزەری دادگا و چالاکی مەدەنی، لەزیندان دا توشی ڤایڕۆسی کۆڕۆنا بووە.